لە 2013دا 60 هەزار کەس لە کوردستان سەفەری عومرە دەکەن
📊 ئامار و راپرسی
لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا نزیکەی 4700 کەس لەهەرێمی کوردستانەوە سەفەری عومرەیان کردوەو پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەوانەی ئەمساڵ لەکوردستانەوە دەچنە سەفەری عومرە بگاتە 60 هەزار کەس.
هەولێر، ئاوێنەنیوز: بەرێوەبەری راگەیاندن لەوەزارەتی ئەوقاف، مەریوان نەقشبەندی بەئاوێنە نیوزی راگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی سەفەری عومرەی ئەمساڵەوە لە17ی شوبات، هەتا 10 ئازاری 2013 نزیکەی 4700 کەس لەفڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانیەوە سەفەری عومرەیان کردوە. ناوبراو رونیشیکردەوە زۆربەی هەرەزۆری ئەو عومرەکارانەش بەرێگای وڵاتی سێیەم (ترانزێت) گەشتیان ئەنجام داوەو وتیشی "لەم رۆژانەدا گەشتە راستەوخۆکانی عومرە لەفرۆکەخانەکانی کوردستانەوە بۆ سعودیە زیاتر دەبێتو ئەوەش گرفتی مانەوەو دواکەوتنی عومرەکارانی هەرێم لەفرۆکەخانەکانی عەمان و قاهیرە چارەسەر دەکات".
مەریوان نەقشبەندی پێشبینی کرد لەوەرزی عومرەی ئەمساڵدا زیاتر لە 60 هەزار کەس لەهەرێمی کوردستانەوە گەشتی عومرە بکەن بۆ شوێنە پیرۆزەکان لەعەرەبستانی سعودیە.
- 12-03-2013