- لە ژێر ناوی (جوگرافیای سیاسی گۆڕاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، ئەمڕۆ کۆڕبەندی ساڵانەی دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستیپێکرد. لە دیدارەکەدا هەریەک لە د.بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانو د.فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمو هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عیراقو قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیو بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانو د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، بەهرۆز محەمەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ چەندین بەرپرسی بیانی و ناوخۆیی ئامادەبوون. لە سەرەتای دیدارەکەشدا هەریەک لە د. بەرهەم ساڵح و هۆشیار زێباری لە دوو وتاری جیاوازیاندا باسیان لە ڕەوشی سیاسی عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 16,472 ganger