جەنەڕاڵێکی سوپای تورک کە ئێستاکە وەکو تۆمەتباری کەیسی کوشتنی (7) سەرباز لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا دادگایی دەکرێت، لە قسەکانیدا لە دادگا ڕایگەیاند سوپای تورک لە ناوچەی چەلێی سەر بە شاری جولەمێرگ نزیکەی (90) هەزار مینی داناوە .
لەناوچەی چەلێی سەر بە شاری جولەمێرگ لە ئەنجامی تەقینەوەی ژمارەیەک مینی سوپای تورک بە سەربازەکانیاندا و بەهۆیەوە کوژرانی (7) سەرباز، لەدادگای سەربازیدا دۆسیەیەک لەبەرامبەر بە فەرمانداری گشتی کرابووەوە .
لە دانیشتنەکەی پێشوودا داواکاری گشتی سەربازی داوای سەپاندنی (25) ساڵ و (6) مانگ زیندانی بۆ جەنەراڵێکی سوپای تورک بەناوی ( زەکی ئەس)ەوەو دەرکردنی لە سوپا کردبوو.
ئەو جەنەڕاڵە ڕایگەیاندوە تورکیا بە زاناییەوە پەیمانی ( ئۆتۆڤا) ناکات بە بابەتی پەروەردەی سەربازی و دەڵێت “کۆنترۆڵی مینەکان لەدەستی فەرمانداری جەندرمە، فەرمانداری هێزەکانی وشکانی و فەرمانداری گشتی سوپادایە، بەڵام بە ئەنقەست پشکنینیان بۆ نەکردووە”.
ئەس، ئاشکراشیکردوە سوپای تورکیا لە چەلێ نزیکەی (90) هەزار مینی داناوە و شوێنەکانیشی لەلایەن فەرماندارییەوە دەزانرێت.
- ٠٥-٠٣-٢٠١٣
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,232
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!