بەهۆی سەرپێچیکردن لەڕێنماییەکاندا، مانگی رابردوودا 84 شوێنکارو 4 بەنزینخانە لە گەرمیان سزادراون
📊 Statistics and Surveys
کاوەگەرمیانی، کەلار: بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان، حیکمەت ئەحمەد، ئەمڕۆ(دوو شەممە)بە ئاوێنەنیوزی راگەیاند، "لەماوەی یەک مانگی رابردوودا لیژنەکانیان پشکنینیان بۆ زیاتر لە 650 شوێنکار کردووەو، 64 فرۆشگاشیان بەهۆی خۆراکی بەسەر چوو دەستگیرکردووەو هەریەکەیان بەبڕی 50 هەزار دینار غەرامەکردووەو 20 فرۆشگاش بەهۆی هەڵنەواسینی نرخەوە هەریەکەو بەبڕی 30 هەزار دینار غەرامەکراون.
ناوبراو وتی بانزینخانەی حکومیش هەڵە لەخوێندنەوەی ژمێرەرەکانیاندا هەبووە و بۆ ئەو مەبەستە نوسراو ئاراستەی قائیمقامیەتی کەلار و کفری کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی ئەوەی 3جار لەسەریەکە فراولەی خراپ بووی فرۆشتووە، یەکێک لە کەرتەکانی فرۆشتنی میوە لە عەلوەی کەلار دوای غەرامەکردنی بۆ دووجار، بەبڕیاری قایمقامی قەزای کەلار داخراوە بۆماوەی 10 رۆژ.
- 04-03-2013
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!