یوسف ئەحمەد مەنتک
1 - یووسف ئەحمەد محمد لەتیف
2 - ناوی نووسین: یووسف منتک یا یووسف ئەحمد منتک) زوو لە نێو خزمان و دۆستان بە یووسف شینە ناودەهێنرا)، هۆزی منتک- بنەماڵەی حمد حاجی، خەڵکی گوندی دووشیوانی منتک سەر بەناحییەی قوشتەپە-
هەولێرهەولێر.
3 - ساڵی 1966 لەشاری هەولێر- کوردستانی باشوور لە دایک بووە.
4- لە هەشتاکان مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1983پەیوەندی کردووە بە رێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ڕێکخراوی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان). لەگەڵ جیابوونەوەی
ئاڵای شۆڕشئاڵای شۆڕش بووە، لە ڕێکخستنەکانی نێو شاری هەولێر ئەویش چۆتە ڕیزی ڕێکخستنەکانی ئاڵای شۆڕشەوە. ساڵانێکی زۆرە ئەندامی هیچ حزبێکی کوردستانی نییە.
5 - لە خۆپیشاندانەکانی سالی 1982و1983بەشداری کردووە لەهەولێر.
6 - لەگەل هاوڕێیانی ئاڵای شۆڕش و خزمانی ئامادەسازیان کردووە بۆ راپەرینی شاری هەولێر لە رێککەوتی 11/3/1991.
7- رێکخەرو بەشداری چەندین خۆ پیشاندانی کردووە دوای ڕاپەڕین وەک دژی تیرۆری سیاسی و شەری ناوخۆ لەشاری هەولێر.
وە هەروەها لە بواری چالاکوانی کۆمەلی مەدەنی کاری کردوە وەک رێکخراوەکان.
8 - لەسالی 1993 دەستەی دامەزرێنەرو ئەندامی بەرێوەبەری کۆمەڵی هونەری شەبەنگ نینا بووە لەهەولێر، لەدوای ڕاپەینی بەهاری سالی 1991 ەوە تا ڕۆژی دەر چوونی بۆ دەرەوەی کوردستان- تاراوگە- بەشداری چەندین کارو چاڵاکی سیاسی و کولتوری وکاری شانۆیی و دەرهێنانی کردووە بەشداری فلیمی مناڵی کردووە وەک ئەکتەرو بەرێوەبەری بەرهەم، بەشداری چەندین مەراسیمی کردووە وەک یادەکانی 8 ی مارس و ڕۆژی جیهانی کرێکاران و یادی مەرگی لینین بەکاری هونەری.
9 - هۆکاری شەڕی ناوخۆی کوردستانی باشوور لە ساڵی 1994 دەستی پێکرد، ناوبراو زیندانی شەڕی ناوخۆبووە لە مانگەکانی کۆتایی سالی 1994 لە لقی 2، دوای گیرانی لقی دوو لەلایەن هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئازاد کراوە، هۆی تێک چوونی بارو دۆخی سیاسی وئابووری و ئاسایشی ژیانی خەڵک، ماوەیەک بۆ ژیان نەمایەوە، لەساڵی 1996 لە ولات دەر چووە، ئیتر لەوە بەدواوە لە ئەلمانیا لەگەڵ خێزان ومنداڵەکانی ژیان بەسەر دەبات.
10 - مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2003 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو جێگری بەرێوەبەری ناوەندی زانیین و ڕۆشنبیری کوردی – ئەڵمانی مانهایم بووە، دواتر ناوەکەی گۆرا بوو بە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی – ئەلمانی مانهایم.
ڕێکخراوی ناوبراو پرۆژەی بەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان ئیدارەی
سلێمانیسلێمانی بو پێشانگای نێودەولەتی کتابی فرانکفۆرتیان دا بە ئیدارەی سلێمانی لە ساڵی 2003، ئەوە بوو بۆ یەکەم جار وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان- ئیدارەی سڵێمانی، لە ساڵی 2004 بەشدار بوون.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی پاشکۆی رەوندی هەفتە نامەی بەدرخان بووە، لە رێککەوتی 22/11/2007 یەکەم ژمارە تا دواژمارە.15 لە 8/11/2008، لە ژمارەی یەکەم و ژمارەکانی دواتر بەچەندین بابەت بە ناوی خۆی وخوازراو بەشداریی کرد بۆ سەر خستنی پرۆژەکە، لەهەولێر وەک پاش
کۆیەکۆیەک لەگەل هەفتە نامەی بەدرخان دەردەچوو. پاشکۆی رەوەند تایبەت بوو بە هەواڵ و چاڵاکی کوردانی تاراوگە.
11 - ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو بەرێوەبەری ئەنجوومەنی جالییەی عێراقی هەردوو هەرێمی بادن ڤوتمبێرگ وراینلاند پفالتز بووە لە کۆنفرانسی شتوتگارت 16/3/2008، ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی جالییەی عێراقی بووە لەبەرلین کە لە 7/6/ 2008 بەسترا وەک کەسایەتی کورد بەشدار بووە.
12 - ساڵی 2009 بریار بوو ببم بە پالێوراوی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە هۆی کێشە ومڵملانێی و باڵ باڵێنی نێوی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان ئەو خەونەشیان نەتاڵ کردوە.
13 - وەک ڕۆژنامە نووسێکی کورد:
آ - بەشداری کردووە لە کۆنفرانسی جینۆسایدی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا بروکسل، لە رێککەوتی 2/4/2009.
ب- وەک رۆژنامە نووس وئەندامی ئامادەکاری پرۆژە، بەشداریی کردووە لە پرۆژەی ئامادەکردن وپێکهێنانی چوار کۆمیتەی پشتگیری لە تەواوی وڵاتی ئەلمانیا بۆ ناساندن وداننان بە ناسنامەی گەلی کورد لە ئەلمانیا، بۆ ئەم پرسە گفتوگۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە بەرلین، لە رێککەوتی 15/10/ 2013 بە ڕێوە چوو وەک ئەندامی شاندی کوردی ئامادە بووی گفتوگۆی نێو پەرڵەمانی ئەڵمانیا بووە.
ج- بەشداریی کردووە لە میتینگی ناساندنی جینۆسایدی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا بروکسل، لە رێککەوتی 13/2/20014.
بەشداریی لەچەندین چاڵاکی هەمەجۆری کولتوری و سیاسی کردووە لەم کاتەوەی لە ئەلمانیا دەژیی، وەک خۆپێشاندان و ڕێپێوان پرۆتستۆکردن، چاڵاکی کولتووری، گێرانی کۆرو سمینار، بەشداری لە بۆنەو یادە نەتەوەییەکان.
د – لە ساڵی 2003 وە ک ڕۆژنامەنووس و هاوکار، ساڵانە بەشداری پێشانگای کتێبی نیودەوڵەتی فرانکفۆرتی کردووە. وە ساڵانە راپۆرت و هەواڵی نووسیوە بۆ ڕۆژنامە ومیدیای کوردیی.
14 - ئاستی خوێندەواریی:-
قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و، دوا قۆناغ کۆلیژی راگەیاندن بەشی ڕۆژنامەوانی تەواو کردووە.
لە ئەلمانیا چەندین خولی هەمەجۆری بینیوە وەک: تەکنیکاری تەلەفزیۆنی، فێربوونی زمانی ئەڵمانی، ئیدارەو بەرێوەبردنی کارو پیشە، خۆ گونجاندن و تێکەل بوونی کۆمەلگە.
15 - ژیانی نووسەریی و چاڵاکی:
سەرەتا لەرێگەی کاری شانۆیی وەک ئەکتەرو دەق نووسین ودەر هێنان و خوێندنەوەی ئەدەبیاتی شۆرش کە بەنهێنی بەدەستیان دەگەیشت، وە ئەو کتێب و بڵاوکراوەو رۆژنامانەی دەکەوتنە بەردەستی دەی خوێندنەوە لەسەرەتاکانی هەشتاکاندا، لە کۆتایی لەبەر نەگونجانی دەرفەت وبارودۆخی سیاسی خراپ ئەو سەردەم بابەتی بڵاو نەدەکردەوە تەنیا چەند جار بابەتی رەخنەی شانۆیی لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردۆتەوە. دوای ڕاپەرین چوار بەرنامەی ڕادیۆیی دەنووسی لە مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کاری شانۆیی دەکرد، چاڵاکی مەدەنی بوو. لەو کاتەوەی لەتاراوگە دەژیت دەرفەتی باشترو گونجاوتری بۆ ڕێک کەوتووە بۆ بڵاوکردنەوە لە ڕۆژنامە وگۆڤارەکوردییەکان وسایت وماڵپەرەکانی ئینتەر نێت وەک ڕۆژنامەکانی: کوردستانی نوێ، بەدرخان و پاشکۆی ڕەوەند، کوردستان ڕاپۆرت، میدیا، گۆڤاری کورد دیکۆمێنت، هەواڵ، ڕۆژنامەنووس، رووبەر، بارزان، گۆڤاری رامان، گۆڤاری مێرگ، گۆڤاری ڕۆژنامەنووسی سەندیکای ڕۆژنامە نووسان بە لێکۆلینەوەی ڕۆژنامە و مێژووی ڕۆژنامە گەری کوردی، گۆڤاری پێشهات لە ئەڵمانیا، ڕۆژنامەی وشە....هتد. ماڵپەڕەکانی وەک: دەنگەکان، سبەی، بۆ پێشەوە، کوردستان نێت، پوک میدیا.....هتد. لە ئێستادا زیاتر لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی دەنووسێت. شارەزای بواری پێشانگای کتێب وچالاکی کۆمەلی مەدەنییە کاری کردووە و ئێستاش بەردەوامە. بە سمینار بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵ و یادی کولتووریی کردووە لە ئەڵمانیا وەک: یادەکانی ڕۆژی ڕۆژنامە گەری کوردی، یادی دوووسەد ساڵەی کارڵ مارکس، بە شداریکردن لە شانۆی پفالتزباو وەک ئەکتەر ڕۆڵ لە شانۆگەرییەکان دەبینێت، ڤیستیڤاڵی بەردخان لە ئیتالیا.
وەک چاڵاکی مەدەنی پشتیوانی لە بزووتنەوەی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە چاڵاکییەکانی دەروە دەکات وەک ڕێپێوان وخۆپیشاندان وگردبوونەوە پرۆتستۆکردنی داگیرکاریی وهێڕشەکانی داگیرکەران بۆ سەر کوردستان، ڕۆڵی کارا دەبینێت.
16 - زمانەکانی: کوردی، عەرەبی، ئەڵمانی دەزانێت، بەزمانی کوردی ناوەراست ئەلفو بێی ئارامی دەنووسێت.
17 – ئەندامە لە :-
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەلمانی.
- ئەندامی فيدراسيۆنی رۆژنامەنووسانی جيهاني.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
- ئەندام لە کۆمیتەی هاوکاری شاری لودڤیگسهافن بۆ کۆبانێ 2015 دەامەزراوە.
- ئەندامی لە کۆمیتەی نەخێر بۆ شەڕ، هاوکاری وپشتیوانی بۆ
عەفرینعەفرین لەشاری مانهایم دامەزراوە2018.
- ئەندام لە کافێی دیداری جیهانی، کاری خۆبەش بۆ هاوکاری وەرگێڕان بۆ پەنابەران لەشاری لودڤیگسهافن 2015 دامەزراوە.
18 - کتێبە چاپکراوەکانی:-
1/ بەدرخانییەکان مالباتێکی خەباتکار، ساڵی 2005 - هەولێر لەسەر حسابی خۆی چاپکراوە، لە کتێب فرۆشی
سۆرانسۆران بڵاوکراوەتەوە لە هەولێر.
2/ بیبلیۆگرافیای کوردستان لە چاپەمەنییەکانی ئەڵمانیا و وڵاتانی تری ئەورووپی، ساڵی 2011 لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری بەرێوەبەرایەتی چاپ وبڵاوکردنەوەی هەولێر چاپکراوە.
3 / پەیڕەوی ناوخۆی ئالای شۆڕش 2016 هەولێر.
4 / ڕەچەڵەکی کورد، کۆمەلێک وتارو لێکۆلینەوەی ئەدەبی وڕۆژنامەوانی، ئەکادیمیای بەدرخان، 2016 سلێمانی، بۆ جاری دوووەم لە دەزگەی ئایدیا لە سلێمانی چاۆکراوەتەوە.
5/ دیوانی شیعری گەمەی ئاگر دەزگای ماد 2017 هەولێر.
6 / کورد لە پێشانگەی کتێبی فرانکفۆرت، وەزارەتی ڕۆشنبیری وڵاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 2018 هەولێر.
19 - پرۆژەوکاری داهاتووی:-
- کارکردنە لەسەر مێژووی رۆژنامەگەری کوردی 1- بەرگی یەکەم ئامادەیە بۆ چاپ بەنێوی : مێژوویی ڕۆژنامەگەری کوردی(بیبلیۆگرافیاو لێکۆلینەوەی ڕۆژنامەگەری کوردی- 1959-2012). بەرگی دووەم لەکارکردندایە.
- ئامادەکردنی سەرجەم بەرهە بڵاوکراوەکانی لە گۆڤارو رۆژنامە کوردییەکان، کۆکردنەوەیان بۆ چاپکردن لە چەند بەرگی کتێبدا. پرۆژەی ئەرشیفکردنی سەرجەم دیکۆمێنت وبلاوکراوەو نووسراوەکانی ڕێکخراوی ئالای شۆڕش، کۆکردنەوەو ئامادەکردنی بۆ چاپکردن لەکتێبێکدا.
- کارکردن لەبواری کوڵتووری، لێکۆلینەوەو مێژووی رۆژنامەگەری کوردی، ڕۆژنامەڤانی. بەدواداچوون بۆ مێژووی کورد لە چاپە مەنییە بیانییەکاندا کۆکردنەوەی بەڵگەنامەو دیکۆمێنتی تایبەت بە گەلی کوردو کوردستان.
[1][2]