لە 26-04-1959 لە گەرەگی کانیسکان لە سلێمانی لە دایکبوم. لە کوردستان ئامادەیی پیشەسازیم تەواوکردوه.
لە ساڵی 1979 بومەتە ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ڕێکخراوی چوارتا و لە ساڵی 1981 بوم بە پیشمەرگەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەی شارباژێر. سەرەتای سالی 1982 دوای وەرگرتنی مۆلەت لە یەکێتی ڕومکردە ئەوروپا ولەهۆلەندا جیگیربوم.
ئیستە زیاتر لە 30 ساڵە لە هۆڵەندا دەژیم . لەم وڵاتە خوێندنی کارگێری و بەرێوەبردن دوای خوێندنی باڵای پیشەییم تەواو کردوه(HBO ). زیاتر لە 25 ساڵە لە شارەوانی و دامودەزگای حکومیدا کاردەکەم. لە ساڵی 2006 ەوە پلەکەم بەرێوەبەر/ ڕاوێژکارە بۆ شارەوانی ئەمستردام لە بواری نەهێشتنی بێکاریدا.
ساڵانیکی زۆر ئەندامی یەکیتی نیستمانی کوردستان بووم ، بەچەند ساڵێک پێش دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان، هەموو کارو چالاکی خۆم لەناو یەکیتی هەڵپەسارد.
لە ساتی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە زۆر چالاکانە لە گەڵ گۆرانکاری و ڕوداوەکاندا بوم.