بەڕێوەبەری ناحیەی #سەنگەسەر#، عەبدولرەزاق بایز، بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند لەوەتەی بۆردومانی تورکیا بۆسەر گوندو ناوچەکانی سنوری ناحیەی سەنگەسەر دەستیپێکردووە، تائێستا بینایەی پێنج قوتابخانەو سێ بنکەی تەندروستی ڕوخاوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر وتیشی بینایەی ئەو قوتابخانانەی کە ڕوخاون دەوامیان تێدا ناکرێت، بەڵام قوتابیان دابەشی سەر قوتابخانەکانی دیکە کراون بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن.
ناوبراو وتیشی جگە لە ڕووخانی قوتابخانەو بنکە تەندروستیەکان، هەر بە هۆی بۆردومانەوە سێ پردی پەڕینەوەو هاتوچۆی هاوڵاتیانی سنورەکە ڕوخاون.
#06-02-2013#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,694 times