بۆردومانەکانی تورکیا 5 قوتابخانە و 3 بنکەی تەندروستی شارەدێی سەنگەسەر دەڕوخێنێت
بەڕێوەبەری ناحیەی
سەنگەسەرسەنگەسەر، عەبدولرەزاق بایز، بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند لەوەتەی بۆردومانی تورکیا بۆسەر گوندو ناوچەکانی سنوری ناحیەی سەنگەسەر دەستیپێکردووە، تائێستا بینایەی پێنج قوتابخانەو سێ بنکەی تەندروستی ڕوخاوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر وتیشی بینایەی ئەو قوتابخانانەی کە ڕوخاون دەوامیان تێدا ناکرێت، بەڵام قوتابیان دابەشی سەر قوتابخانەکانی دیکە کراون بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن.
ناوبراو وتیشی جگە لە ڕووخانی قوتابخانەو بنکە تەندروستیەکان، هەر بە هۆی بۆردومانەوە سێ پردی پەڕینەوەو هاتوچۆی هاوڵاتیانی سنورەکە ڕوخاون.
06-02-201306-02-2013 ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,917 جار هاتیە دیتن