لەسەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، لە شارۆچکەی بلانلخی سەربە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان لەدایکبووە، دوای ئەوەی لە (1945) بەهۆی هەڵوێستی کوردانەیەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەی تورکیاوە دەگیرێت و پلە سەربازییەکانی لێدەسەنرێتەوە، پاش ماوەیەک لە زیندان مانەوە، هەڵدێت و پەیوەندی بە مەلا مستەفای بارزانییەوە دەکات.
مەلا عوسمان بەهۆی لێهاتووییەوە لە ڕووی سەربازییەوە، دوای دامەزراندنی سوپای #کۆماری کوردستان# لە مەهاباد، وەک مەشق پێکەری سەرەکی سەربازی، بەشداری لە بەپێوە ڕاوەستانی سوپای ئەو کۆمارەدا کردووە.
ڕۆژی #02-02-2013# عوسمان سەعید ناسراو بە مەلا عوسمان، یەکەم مەشقپێکەری هێزەکانی پێشمەرگەی سوپای کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# و هاوڕێی نزیکی مەلا مستەفای بارزانی لە کەلاوەیەکدا لە شارۆچکەی #چۆمان#، کۆچی دوایکرد.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,168