هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لە ساڵی 1968 لە شاری ئەنقەرە لە دایک بووە.
هەر چەندە باوکی و باپیری لە شاری #ئەردیش#ی #باکووری کوردستان#ەوە ڕۆشتونەتە ئەنقەرە و بەڕەچەڵەک کوردن، بەڵام فیدان دانی بەمەدا نەناوە... ئەگەرچی کەسە نزیکەکانی نایشارنەوە خەڵکی شارۆچکەی ئەردیشن کە شارۆچکەیەکە سەر بە پارێزگای وانە و دەکەوێتە باکووری ڕۆخی #دەریاچەی وان#.
لە ساڵی 2018 میدیاکانی پەکەکە چاوپێکەوتنی گەڕیلایەکیان بڵاوکردەوە بەناوی ”عەگید زیلان” کە خۆی بە کوڕی ئامۆزای فیدان ناساند.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,911 gånger