- هۆشیار جەلال لەگەڕەکی (ئاوباریک) لەشارۆچکەی ڕزگاری، لەنزیکی ماڵی خۆیان کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە و خنکا، هۆشیار لەگەڵ خوشکەکەی دەستی بەدەستی دایکییەوە بوو کاتێ ئاوە بەخوڕەکە ڕایماڵی، دایکی فریای خوشکەکەی کەوت بیگرێتەوە بەڵام هۆشیاری لەدەست دەرچوو.
- بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و دروستبونی لافاوەوە، ڕێگای نێوان پارێزگای دهۆک و موسڵ داخرا.
- لافاو لەشەقڵاوە و ڕانیە چوار پردی ڕوخاند و کارەبای حەوت گوندی بری.
- بەرپرسی یەکەمی سەلەفیەکانی کەرکووک، (رەمەزان شکور) کەپێشتر لەگرتە ڤیدیۆییەکدا، فتوایەکی دەرکردو ووتی" وێنە گرتن حەرامە و خودا نەهی لێ کردووە. ئەو کەسەشی وێنە دەگرێت، مەلعونە". لەنزیک قەرەهەنجیر و لەلایەن گروپێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.