پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوکێ
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شوکێ

شوکێ
سەر بەناحیەی سروچکی قەزای سەیدسادقە، شوکێ دەکەوێتە نێوان بەرزایی بەڕۆژ لەپشتی گوندو قەڵای گێلەرەو شوکێ لای ڕاستو لەلای چەپیشەوە دۆڵە زان (واتە دۆڵی ڕەزان، بەوپێیەی دۆڵێکە کەڕەزێکی زۆری لێیە)و بەرامبەری گوندی بەرزایی کوڕە کاژاوە، هاوکات دەکەوێتە نێوان گوندەکانی باراو وەندەرێنەو کانی دڕکەو گێڵەرەو کاژاوو ناحیەی سروچک.

هەڵکەوتەی جوگرافی
ناوی گوندی شوکێ لەشوێنی جوگرافییەوە سەرچاوەیگرتووە، ئەم گوندە دەکەوێتە دۆڵێکەوە یاخود شیوێکەوە هەربۆیە بەشیو یاخود شیوەکە هاتووە، پاشان دەماودەم گۆڕاوەو بووە بەشیوەکەو بەشۆکەو پاشان بووە بەشوکێ وەک شێوە زاری خۆیان. وەک دەگێڕنەوە گوندی شوکێ یەکێک بووە لەگوندە هەرە کۆن قەرەباڵەغەکانی ئەو ناوچەیە ئەم گوندە لەکۆندا 180 ماڵی تێدابووە کەئەمەش بەبیری بەتەمەنەکانی ئێستا نایەت بەوپێیەش وتوویانە 100جووت گای بازووی جووتی تێدابووە، دیارە بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیان ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەش گۆڕاوە، لەپێش ڕاگواستندا ژمارەی دانیشتووانی دەگەیشتە زیاتر لە25ماڵ کەخەڵکی گوند بوون، ئەمە جگە لەپێشمەرگەو لەو گەنجانەی کەهەندێکیان بەخێزانەکانییانەوە لەسەربازیی هەڵاتبوونو هاتبوون لەم گوندە نیشتەجێببوون.
سەرچاوەکانی ئاو
دانیشتووانی شوکێ، پشتیانبەستووە بەچەندین سەرچاوەی ئاو بۆ کشتوکاڵکردن لەگوندەکەدا کەئەوانیش؛ چەمی شوکێ کەچەمێکی گەورە بووە ئاوێکی ئێجگار زۆری هەبوو، هەموو ماڵەکان کشتوکاڵیان لەبەرداکردووە، ئاوی ئەم چەمە گوندەکانی گورگەیەرو بزەنیان سوودیان لێوەرگرتووەو تادەگەیشت بەچەمی قەڵاچوان، بەڵام ئێستا زۆر کەمیکردووە بەتایبەتی ئەمساڵ، سەرچاوەی کانی بەراش کەئێستا وشکیکردووە، کانی قەواڵ ئاوێکی زۆری هەبووو تۆڕی ئاوی گوند لەسەر ئەم کانییە دروستبوو ئاوێکی زۆر سازگاری هەبوو کەبەبۆری هاتبووە ناو گوند، بەداخەوە سێ ساڵە بەهۆی وشکەساڵییەوە وشکیکردووە، کانی خواروو کە بەلای خوارووی گونددا دەڕوات ئێستا ئاوی زۆر کەمە، هەروەها کانی ئەلیاس کەئێستا وشکیکردووە، ئەمە جگە لەچەندین کارێز کەهی تاکە ماڵ بوون بۆ مەبەستی پێداویستی ڕۆژانەو کشتوکاڵکردن بەسوودبوون، ئەوانیش؛ کارێزی کانی ئەلیاس، کارێزی جەبار حەمەئەمینو کارێزی یوسف محەمەد، کارێزی موعتەسەم ئەحمەدو کارێزی ئەحمەد عەبدولڕەحمان، کەپێیدەڵێن (دێ کۆن)و کارێزی کانی قەواڵو کارێزی شێخ غەریب کەئەم کارێزانە کەسینو تەنها خاوەنەکەی دەتوانێ بۆ کشتوکاڵکردن سوودی لێ وەربگرێت، بەپێچەوانەی چەمی شوکێ کە گشتی بووە. جگە لەبیرێکی ئیرتیوازی کەشەبەکەی ئاوی گوندی لەسەرە ئەمیش ئاوەکەی کەمەو تەنها بەشی بیست دەقە ئاو دابەشکردن دەکات، نزیکەی 12 بیری تری تێدایە کە بۆ خواردنەوەو پێداویستی ڕۆژانەو زۆر کەمیش بۆ کشتوکاڵکردن بەکاردەهێنرێت.

کەمبوونەوەی بەروبووم
لەبەر ئەو سەرچاوە ئاوانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، توتنو مەرەزەیەکی زۆر دەکرا کەساڵانە 100 باتمانیان وەک خۆیان دەڵێن لێدەفرۆشتەوە، خەڵک لەگەرمیانەوە دەهاتن بۆ توتن کڕین، چونکە توتنی شوکێو گورگەیەر بەناوبانگ بوون، هەروەها گەنم جۆو نیسکو نۆکو تەماتەو بامێو شوتیو لۆبیاو خەیارو چەندین سەوزەی تری تێدا دەکرا، ئەمەجگە لەڕەزو باخە چوالەو قەیسیو قۆخو هەنارو هەنجیرو گۆیژو بەڕوو و دارەبەن، بەڵام ئێستا زۆربەی زۆری ئەو بەروبوومانە ناکرێن، چونکە ناوچەکەیان شاخاویو بەردەڵانەو بەگاجووت جاران زەوییەکە دەکێڵڕا، بەڵام ئێستا بەگا جووت ناکرێتو هەندێک جێگەی بەربوومەکەی بەدەراسەی بچووک دەدورێتەوە کەبەردەستناکەوێت، هەروەها کەمیی ئاوو وشکەساڵی زۆربەی زۆری ئەو سەرچاوانەی وشککردووە یان زۆر کەمئاو بوون، هەربۆیە کشتوکاڵکردن کەمبۆتەوە ئەمە لەلایەکو لەلایەکی تریش بەروبوومەکانیان وەک خۆیان دەڵێن پارەیەکی ئەوتۆ ناکات کەبژێویی ژیانیان دەربکاتو بەقەد هیلاکیان بێت، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە داواکارن کەحکومەت کێشەی بێئاوییان بۆ چارەسەربکات، ئەویش بەدروستکردنی بەنداوێکی ئاوو عەمبارکردن لەپشتی ماڵەکانو بەکارهێنانی ئاوی عەمبارکراو لەوەرزی هاوینو لەکاتی پێویستداو بۆ پێشخستنو ژیاندنەوەی کشتوکاڵکردن لەناوچەکەدا.
چۆڵ بوونی گوندەکە
شوکێ ساڵی 1986 سووتێنراوەو خەڵکەکەی بەئیڤای عەسکەری براونەتە ناحیەی بەرزنجەو معەسکەری زەڵێ، تەنها شەش پیاو لەگوند مابوونەوە کەخۆیان شاردبۆوەو ئەو شەوە لەناو گوند کاریان کوژاندنەوەی ئەو ماڵانە بوو کەگڕیان تێبەردرابوو، ئەوانیش توانیان تەنها سێ ماڵ بکوژێننەوەو چواری تر بەتەواوەتی سووتان، بەهەوڵی پیاوچاکان دوای شەوێک خەڵکەکەی ئازادکرانو گەڕانەوە ناو گوند، بەڵام هەر لەژێر هەڕەشەی ڕژێمی ئەوسادابوون، ئەوەبوو پاش چەند مانگێک جارێکی تر بەر هێرشی تۆپبارانی ڕژێم کەوتنو دوو ماڵی تر سووتاون، پاشان بۆ دواجارو لەساڵی 1987دا خەڵکەکەی بەتەواوەتی داگیراو خانووەکانیانو ڕەزو باخەکانیان بەتەواوەتی سووتێنرانو خەڵکەکەشی ڕوویان لەشارو شارۆچکەکان کرد تادوای ڕاپەڕنە مەزنەکە ساڵی 1991 خەڵکەکە گەڕانەوە سەرزێدی باوباپیرانیان، بەڵام بەداخەوە نەیانتوانی وەک پێویست زەویو باخەکانیان ببوژێننەوە، ئێستاو جارێکیتر ڕاگواستن دەستیپێکردۆتەوە کە10ماڵێکی تێداماوە ئەوانی تر گواستویانەتەوە لەبەرنەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست کەلەگەڵ پێشکەوتنی ئەمڕۆی کۆمەڵگەدا بگونجێت.
لەگەڵ دروستبوونی شوکێدا مزگەوتی تێدا دروستکراوەو یەکەم مەلای مزگەوت خوالێخۆشبوو مەلا ساڵح بووەو ئێستاش مەلا موعتەسەمە، ئەم گوندە لەساڵی 1979دا بۆ یەکەمجار خوێندنگەی تێداکرایەوە، کەمامۆستا سەعدی هەورامی یەکەم مامۆستای گوندبوو، ئێستا خوێندنگایەکی گونجاوی تێدا دروستکراوە، بەڵام تاشەشەمی سەرەتاییە، بۆیە زۆربەی زۆری خێزانەکان لەبەر خوێندنی منداڵەکانیان ناچاردەبن گوندەکە جێبهێڵنو بچنە شارو شارۆچکەکان.

حەوت ئاشی ئاو
شوکێ لەکۆندا بەهۆی بوونی چەمێکی گەورەی وەک چەمی شوکێ حەوت ئاشی ئاوی تێدابووە، خەڵک لەناوچە جیاجیاکانەوە دەهاتن بۆ شوکێو گورگەیەر بۆ باراش هاڕین کە لەو سەردەمەدا جێگاو بایەخی بەرچاوی خۆی هەبووە.
لەکەسە دیارو بەناوبانگەکانی ئەم گوندە؛ خوالێخۆشبوو حاجی ئەحمەدی حسەین عەبدولڕەحمان بووە کەدەگێڕنەوە بەوڵاخ چۆتە زیارەتی مەککەو مەدینەو بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لەکۆتایی هەشت سەدەکاندا کەزیاتر لەساڵێکی پێچووە بۆ چوونو هاتنەوە، خوالێخۆشبوو شێخ مارف کەخەڵکی گوند بووە لەشەڕی دەربەندی بازیان لەشۆڕشی شێخ مەحموود شەهید کراوە، خوالێخۆشبوو سابیری مام ڕەزا کەڕیشسپیو خەمخۆری گوند بووەو هەمیشە هەوڵیداوە کێشەکان چارەسەربکات، هەروەها خوالێخۆشبووان حاجی کەریم حەمەساڵحو عەبدولڕەحمان ڕەحیمو عەبدوڵڵا قادر ئەحمەدو شێخ مارف کەئەمانە ڕیشسپیو خەمخۆری گوندبوونو هەریەکەو لەسەردەمی خۆیدا خەمخۆر بووەو کێشەکانی چارەسەرکردووەو خوالێخۆشبوو مام ڕەحیم عەبدوڵڵا ئەحمەد جەراحی گوند بووە کەسێکی شارەزا بووە لەگرتنەوەی شکاویو لەجێچوونو ئێستاش مام ڕەسوڵ حەمەئەمین جەڕاحێکی لێهاتوو و دەسترەنگینە کەشارەزاییەکی باشی هەیە لەجەڕاحیداو لەژیاندا ماوە، لەژنانیشدا خوالێخۆشبوو، پورە پیرۆز عەلی مامانی گوند بووە کەسێکی کارامەو لێهاتووبووەو دوای ئەویش پورە حەلاو ڕەحیم مامانی گوند بووە، کەئێستا تەمەنی نزیکەی حافتا ساڵەو بەداخەوە چاوەکانی لەدەستداوەو لەکارەکەی دوورکەوتۆتەوە.
لانکەی شۆڕشو پێشمەرگە
یەکێک لەسەروەرییەکانی تری ئەم گوندە لەساڵی 1982بۆ1984 لانکەی مەڵبەندی 1ی ی.ن.ک بووە، چەندین چالاکی پێشمەرگە لەگوندەدا کراوەو ماڵی چەندین سەرکردە لەنێو ئەم گوندەدا بووە لەوانە؛ شەهیدی سەرکردە جەبار فەرمانو حاکم قادرو ئاسۆی شێخ نوریو حاکم سەردارو چەندین سەرکردەو پێشمەرگەی تر، بەهۆی زۆریی ژمارەی دانیشتووانی لەوکاتەدا وایکردبوو کەسێ دوکانی وشکەی تێدابکرێتەوەو کەبابخانەو قەسابخانەی تێدابووەو تەنانەت سەروپێخانەی تێدابووە.
لەڕاستیدا زۆرجار دەوترێت؛ حکومەت بەشێکی گوندەکانی پشتگوێخستووە خزمەتگوزاریی پێویستی پێشکەش ناکات، دەکرا پێشینەیەکی بۆ کڕینو مەڕوماڵات هەبوایە بۆ گوندنشینانو کەفالەتی لێ وەربگرتنایەو تاچەند ساڵێک بۆیان نەبووایە بیفرۆشنەوە، ئەوە هاوکارییەکی گەورە دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کەئارەزووی ماڵات بەخێوکردن دەکەنو توانای داراییان نییە. لەپێش ڕاگواستندا مەڕو ماڵاتێکی زۆر لەم گوندە بەخێو دەکرا، بەڵام لەبەر نەبوونی هیچ خزمەتگوزارییەک لەناو گوند، کوڕو کچانیان کەهاوسەرگیریی دەکەن یەکسەر گوند جێدەهێڵنو گەنجەکانیشیان زۆربەیان بوون بەپێشمەرگەو پۆلیسو ئاسایش، بەوەش دەستیکار لەگوندەکەدا نەماوە لەبەر بێبەرنامەیی حکومەت، تەنها بەتەمەنەکان لەگوندەکاندا ماون، کەئەوانیش توانایان بەسەر کارەکاندا ناشکێ، ئاشکراشە ماڵات بەخێوکردن خەڵکێکی زۆری دەوێت، چونکە کارێکی گرانە. ئێستا گوندەکە کارەبای نیشتمانی پێگەیشتووەو هیچی کەمتر نییە لەشارەکان، بەڵام ڕێگاکەیان تێکەڵەڕێژێکی خراپەو تائێستا جادەی قیریان پێنەگەیشتووە، کێشەی کەمئاوییان هەیە، بنکەی تەندروستی تێدا نییە خەڵکەکەی بۆ چارەسەر دەچنە بنکەی تەندروستی گوندی باراو.

3500 ئاژەڵ
لەپێش ڕاگواستندا ئەم گوندە زیاتر لە3000 مەڕو بزنی تێدابوو لەگەڵ زیاتر لە500رەشەوڵاخو هەروەها ئێسترو ماینو گوێدرێژیش بۆ کاروباری گواستنەوە، بەڵام ئێستا نزیکەی 800سەرمەڕو بزنو 500سەرێک ڕەشەو وڵاخی تێدایە، لەبەر کەمیی بارانو نەبوونی لەوەڕگاو کەمدەرامەتی خەڵکی گوند، بەو ڕێژەیە کەمیکردووە.
ئەم بابەتە 4,641 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | سۆزان کەریم - ماڵپەڕی کوردستانی نوێ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-01-2013 تۆمارکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,641 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 26-01-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.813 چرکە!