🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ژینگەنامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 25-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 24-02-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان وان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش رێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشک
📅 24-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاران جەلال
لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی دێرینی گەڕەکی سەرشەقام هاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی خوێندووە و پاشان قۆناغەکانی دیکەی لە وڵاتی ئوسترالیا تەواو کردووە. هەڵگری بڕوانامەی کۆلێژی تەکنیکی لە بەرنامەسازی و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازیدایە. پاشان ماستەری لە مافی مرۆڤدا خوێندووە. جگە لە کارە ئەندازیارییەکانی لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەوروپا و کوردستان، وەرگێڕی چەندین کتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە، لەوانە:
- پیاوی سێیەم (گراهام گرین)
- نانی بەیانی لە تیفەنی (ترومان کاپۆتی)
- پاڵتۆ (نی
👫 ئاران جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاران جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیماد زەنگەنە
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە و لە لە ڕێکەوتی 25-02-2017 کۆچی دواییکردووە.
👫 عیماد زەنگەنە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیماد زەنگەنە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئایسەل توگلوک
سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی KCD، رۆژی 25-02-2020 بە 10 ساڵ زیندانی حوکم درا.
👫 ئایسەل توگلوک
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئایسەل توگلوک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,622 | وێنە 57,424 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,050 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,642 |
📖 کوردستان و تێشکانی راپەڕینی ئازەربایجان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
کوردستان و تێشکانی راپەڕینی ئازەربایجان
📖 کورتەباس

وتەيەکي پێويست

ئەو نووسينەی لاپەڕەکانی داهاتوو کە لە فارسييەوە وەرگێڕدراوە، لە بەشي شەشەم و هەشتەمی پەڕتووکی (گژشتە چراغ راە ايندە است)، واتە (رابردوو چرای رێگای داهاتووە) وە، وەرگيراوە. ئەم پەڕتووکە لەلايەن دەستەی (جامی) يەوە نووسراوە و ناوی هيچ کەسێکی بەسەرەوە نييە. بەڵام لەو پێشەکي و ووردە سەرنجانەدا کە لەلايەن (بيژن نيک بين)ە وە تۆمارکراون، هاتووە و دەبێژێ: (باسکاران و نووسەرانی ئەم لێکۆڵينەوەيە ناوونيشانيان ئاشکرا و زانراو نييە. تەنها لە پلاتفۆڕمێکدا کە لە کۆتايی چاپی يەکەمدا هاتووە و روونکراوەتەوە کە (جامی) کورتکراوەی (جبهەی ازادی مردم ايران)ە). پەڕتووکی ناوبراو لە پێشەکييەک و دوانزە بەش پێکهاتووە کە بەسەريەکەوە هەمووی بلايتييە لە 736 لاپەڕەی گەورە. لە هاوينی ساڵی 1983 دا لەلايەن دەزگای چاپەمەنيی (نيلوفر) ەوە چاپکراوەتەوە. هەرچەندە ئەو لێکۆڵينەوەيە بێ کەموکوڕی و هەڵە و ناتەواوی نييە، بەڵام لەگەلأ ئەمەشدا بە لێکۆڵينەوەيەکی گرنگی مێژوويی _ رامياريی هاوچەرخی جيهان و ئێران و پێوەندييەکانی ئێران بە جيهانی دەرەوە و کاريگەرێتی و دەست تێکەڵکردنی ووڵاتە کەپيتاليست و ئيمپرياليستەکان، بەتايبەتی ئەوروپای رۆژئاوا و ئەمەريکا لە رووداوەکانی نێو ئێران دا، دادەنرێت.
نووسەران لە هەموو ئەو راپەڕين و بزووتنەوە نيشتمانی و نەتەوەيی و چينايەتييانەی کە لەو چەند ساڵانەی رابردوودا بەرپا بوون، کۆڵيويانەتەوە و ئامانج و هۆيە گرنگ و سەرەکييەکانيان دەستنيشانکردوون. بێگومان بەپێی تێگەيشتن و تێخوێندنەوەی بەرژەوەنديی تايبەتيی خۆيان هەڵوێستيان بەرامبەر وەرگرتوون و ئەنجامگيرييان لێهەڵهێنجاندوون.
دەبێت ئەوە بڵێين کە ئێمە لێرەدا نامانەوێ سەرلەبەر و ناوەڕۆکی ئەو نووسراوە شەنوکەو بکەين و سەرنجەکانی خۆمانی لەسەر دەربڕين، چونکە لەراستيدا نە لێرەدا ئەو دەرفەتەمان هەيە و نە وەکوو پێويستيش سەرچاوە و بەڵگەنامەی دروست و تەواو لەبەردەستدان، هەر تەنها وەکوو بەڵگەنامەيەک و کورتە سەرچاوەيەک بە پێويستمانزانی ئەو باسەی کە لەسەر کوردە، وەربگێڕين بەو هيوايەی کەڵکبەخش بێت و جێگای رەزامەنديی هەمووان بێت. هەرچەندە پەڕتووکی ناوبراو وەک ووتمان يەکێکە لەو لێکۆڵينەوە گرنگ و پڕ زانيارييانەی کە زۆر پێويستە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی، بەڵام جێگای داخە کە ئەمڕۆ ئەنجامدانی ئەو کارە (لەباری مادييەوە) لەتوانای ئێمەدا نييە. لەم پێشەکييە کورتەدا بەپێويستی دەزانين ئەوە دەربڕين کە ئێمە پێمان چاکە و بەپێويستی دەزانين کە هەر نووسينێک لەسەر کورد و کوردستان لەلايەن بێگانەوە و بە زمانی بێگانە نووسراوە و دەنووسرێت، وەربگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی. چونکە لە دوو رووەوە گرنگ و پێويستە: يەکەم _ بۆئەوەی هەمووان ئاگاداربين و بزانين بێگانە چۆن لێمان تێگەيشتوون و چيمان لەسەر دەبێژن و چۆن تێمان دەڕوانن، تا لە رێگای راستييەکانيانەوە خۆمان باشتر بناسين. دووەم _ بۆئەوەی گەر نادروستی و چەوتييەکيش لەو نووسراوانەدا هەبێت (کە بە دڵنيياييەوە زۆريش هەن)، لەلايەن نووسەران و شارەزا و مێژوونووسە زانا و دڵسۆزەکانی خۆمانەوە ئاشکرا بکرێن و راستييەکانيان تۆمار بکرێنەوە و هەڵە و چەوتييەکانيشيان بەدرۆ بخرێنەوە.
ئێمە بەم تێگەيشتن و مەبەستەوە ئەم نووسينەمان وەرگێڕاوە کە ئومێدەوارين بەکەڵک بێت و جێگای خۆی بگرێت. ئەگەر ناتەواوی و کەموکوڕييەکيش لە هەر روويەکەوە هەبێت، ئەوا زۆر داوای لێبووردن دەکەبن.

بەختياری شەمەيی
bakhtiarshamaiy@aol.nl


کوردستان و تێشکانی راپەڕينی ئازەربايجان

لەگەلأ تێشکانی راپەڕينی ئازەربايجاندا، کوردستانيش دووچاری هەمان چارەنووس بووەوە. بەڵام سەرکردەکانی (هێزی کۆمەڵەی کوردستان) هەڵنەهاتن و لەسێدارە دران(1).تەنها هۆزێکی کورد کە ئامادە نەبوو خۆی بەدەستەوە بدات، هۆزی (بارزان) بوو. بارزانييەکان کە لە باکووری کەرکووک (ئێراق) دا نيشتەجێبوو بوون، لە ساڵی 1945 دا بەپێی بانگهێشتنی (قازی محەمەد) و بە سەرکردەيەتيی (مەلا مستەفای بارزانی) هاتنە نێو خاکی ئێرانەوە، کە نێزيکەی دووهەزار خێزان (دەهەزار کەس) ێک دەبوون. سێهەزار پياوی جەنگاوەريان تێدا بوو. بەهۆی شەڕوشۆرشەوە دژی دەوڵەتی ئێراق، هەندێ لە سەرکردەکانيان کە لەلايەن ئەو دەوڵەتەوە فەرمانی لەسێدارەدان بەسەرياندا درابوو، بانگهێشتنەکەی (قازی محەمەد) يان پەسەند کرد و هاتنە ئێرانەوە. سەرلەشکر (رەزم ئارا) سەرۆکی ئەو کاتەی سوپا، پاش هاتنەناوەوەی لەشکر بۆ نێو ئازەربايجان، ئەو رووداوانەی بەم شێوە تۆمار کردوون : (...(قازی محەمەد) خێزانە (بارزانييەکان)ی لە دەوروبەری (مەهاباد) لە (تيکاب) دا نيشتەجێ کردبوون.سوپا کە ئەمەی دەزانی، فەرمانی بە هێزێکی سەربازی دا کە لە (تيکاب) و (شاهين قەڵا) تێپەڕن و خۆيان بگەيەننە مياندوئاو. ئەک رووداوە بووە هۆی ئەوەی کە (بارزاني) يە شەڕکەرەکان هەست بەوە بکەن کە خێزانەکانيان لەبەر مەترسيی سوپادان و خۆيان دوورکەوتوونەتەوە لێيان.
بەناچاری داوای ئاشتييان کرد و لەتەک ئێمەدا کەوتنە گفتوگۆکردنەوە.
(مەلا مستەفا)، (وەکوو ميوانی سوپا) هات بۆ تاران و لەگەلأ چەند لێپرسراوێکی جۆراوجۆردا دەستی بە گفتووگۆ کرد.
دەوڵەت سێ رێگای چارەسەرکردنی بۆ پێشنياز کردن:
1- خۆتان بە ئێرانی بناسێنن و چەکەکانتان دابنێن. بەم شێوەيە دەوڵەت لە گوندی تايبەتيدا داتان دەنێت و خەرجيی شەش مانگتان بۆ مسۆگەر دەکات.
2- ئەگەر ناتانەوێت لە ئێراندا بمێننەوە، ئێمە لە روانگەی ئەرکی رەوشتييەوە 111 کەس لە سەرکردە بارزانييەکان کە لە ئێراق فەرمانی خنکاندن دراوە بەسەرياندا، جێگا دەکەينەوە و ئەوانی ديکەش بۆ ئێراق دەنێرينەوە.
3- ئەگەر پێشنيازەکانی سەرەوە پەسەند نەکرا ن، دەبێت خاکی ئێران بەجێبهێڵن.
لەو سەروبەندەدا دەوڵەت ئاگاداريکردنەوە کە لە رۆژی يەکەمی مانگی فێبريوەريی 1946 دا هێزە سەربازييەکان بەرەو ئەو ناوچانە دەکەونە رێ کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکاندان.
(مەلا مستەفا) دوای ئاگادار بوون لە بيروڕای دەوڵەتی ناوەندی، بۆ بردنەوەی هەوالأ و گفتوگۆکردن لەگەلأ سەرکردە (بارزانی) يەکانی ديکەدا بەرەو کوردستان کەوتەوە رێ. پاش چەند رۆژێک ئاگاداريان کردينەوە کە دەيانەوێت بۆ ئێراق بگەڕێنەوە.
يەکەم رۆژی مانگی فێبريوەری سوپا دەستی بە جمان کرد و دەستی بەسەر ناوچەکاندا گرتەوە. بەڵام لەپڕ ئێمە هەستمان بەوە کرد کە ئەوان رووەو ناوچەکانی رۆژئاوای ئازەربايجان بۆپێشەوە دەڕۆن و مەبەستيان ئەوەيە کە لەگەلأ هۆزی (شکاک) دا پێوەندی ببەستن. بەهۆی ئەمەوە لە 3 ی مانگی مارت دا لە ناوچەی وورمێ رووبوڕووی هێزی (بارزانی) يەکان بووينەوە و شەڕ و لێکدان لە هەموو بەرەکانی جەنگدا روويدا.
بارزانييەکان لە هەموو روويەکەوە خەڵکی تێکۆشەرن. سروشتی تايبەتيی جەنگاوەرێتييان بەم شێوەيەيە:
1- لە کەڵک وەرگرتندا لە زەوی بۆ بەرگري لەخۆکردن، جۆرە وەستا و شارەزايەکن کە لە وێنەيان نييە.
2- لە تەقەمەنی بەکارهێناندا گەلێ دەست دەگێڕنەوە و ووردەکارن، هەتا ئێستا نەبينراوە کە (بارزانی) يەک لەماوەی پێنسەد مەترييەکدا گوللەباران بکات، هەموويان بە گشتی زۆر لەبەرترەوە گوللەباران دەکەن.
3- گەلێ زوو پەی بە خاڵە لاوازەکانی دوژمن دەبەن کە بەڕاستی ئەم سروشتەيان فرە سەرسوڕهێنەرە.
4- کەسانێکی گورجوگۆڵن و دەشت و کێو زوو بەخێرايی دەبڕن بێئەوەی هەست بە ماندووێتی بکەن.).
(رەزم ئارا) چەک و ئامڕازە جەنگييەکانيانی بەم شێوەيە دەستنيشانکردووە:
(ئەوان، هەفت تۆپ و سەد رەشاشی سووک و گران و چەکی ديکەی زۆری جۆراوجۆريان هەبوو، ئيدی جگە لەوانەش گەلێ دەزگای بێتەليان هەبوو کە بەهۆيانەوە ئاخاوتنەکانی ئێمەيان پێوەردەگرتن. هەروەها خاوەنی چرای يەکدی هۆشيارکردنەوەش بوون. بەکورتييەکەی رێکخستنێکی سەربازيی تەواويان هەبوو.(2).).
(سوپا (بارزانييەکان) ی کە لە رۆژئاوای ئازەربايجانەوە بەرەو باکوور دەڕۆيشتن، گەمارۆ دا. بەڵام (بارزانييەکان) بە شاڵاوی رووبوڕووی توندوتيژ هێڵی رۆژئاوای گەمارۆکەی سوپايان تێکشکاند و جەنگاوەرەکان خۆيان گەياندە (بازرگان) ی کەناری ئاراراتەوەز(3).).
بەم شێوەيە (بارزانييەکان) بە درێژايی سنوری تورکيا و ئێران لە ئازەربايجانەوە کوتايان و لەڕێگای بازرگان و ئاراراتەوە چوونە نێو خاکی سۆڤێتەوە. بارزانييەکان لە هەموو ماوەی مانەوەی خۆياندا بەشێوەی بە کۆمەڵی لە خاکی سۆڤێتدا ژيانيان بەسەر برد و پاش چەند ساڵێک گەڕانەوە بۆ ئێراق. بەڵام ئازەربايجانييە پەنادراوەکان تا ساڵی 1948، بەشێوەی دەستە و کۆمەڵی لە ناوچەکانی: (تەفليس) – (خداد) – (خاچماز) – (گنجە) و دەوروبەری باکۆ لەژێر دەستبەسەريدا بوون. هەروەها مەڵبەندی راميارييان لە شارۆچکەی (مردکان) بوو کە کوێستانێکە سەر بە باکۆيە.
لەو ساڵەدا (پيشەوەری) دوای مشتومڕێکی زۆر توندوتيژ لەگەلأ (مير جەعفەر باقڕۆف) دا، داوای لێکرد کە تەنێ تفەنگەکانی ئازەربايجانييە پەنادراوەکان بداتەوە پێيان تا بۆ نيشتمانيان بگەرَێنەوە.
بەداخەوە پاش ئەو رووداوە (پيشەوەری) بەشێوەيەکی گوماناوی کۆچی دوايی کرد و هەموو پەنادراوەکانيش دووچاری تۆڵە لێسەندنەوەيەکی ناجوامێرانە بوون. لێکيان جياکردنەوە و هەندێکيانيان لە کۆمەڵە دەرکردن و سووکايەتيشيان پێکردن و بە لاوازی هێشتياننەوە. ئيدی زۆربەيان هەر لە ئارەزووی گەڕانەوەدا بۆ نيشتمان، دواهەمين رۆژان و ساتەکانی تەمەنی پڕ لە خەم و خەفەتيان بەسەر دەبەن.
1- رۆژی 21-03-1947 (محەمەد سەيفی قازی) و (سەدری قازی) لە مەهاباد لەسێدارە دران.
2- لە کفتوگۆکانی سەرلەشکر (رەزم ئارا) سەرۆکی فەرمانگەی سوپا لەتەک رۆژنامەنووسەکاندا، رۆژنامەی (ارس بەجای ايران ما) ژمارە 77، 26.1.2.
3- لە هەواڵنێری تايبەتيی ئاژانسی (اشوشيتد پريس)، (ايران ما) ژمارە 754،
رۆژمێژووی 26.3.28.
تێبينی: لەم باسەدا پێويستە هەمووان ئاگاداری ئەوە بين کە ژمارەی رۆژ و مانگ و ساڵەکان هەموويان بەپێی رۆژمێژووی (شمسی– خۆری) نووسرا بوون، لەبەرئەوە بە پێويستمانزانی کە رۆژمێژووی زايينی لەبرييان بنووسين. هەروەها ژمارەی پەراوێزەکان لە چاپە فارسييەکەدا بەم جۆرەن: پەراوێزی ژمارە (1)ی ئەم وەرگێڕانە لەبری پەراوێزی ژمارە (3) ی لاپەڕە 475 ی پەڕتووکەکەيە. پەراوێزی (2)لەبری پەراوێزی (1)یلاپەڕە476 و پەراوێزی (3) لەبری پەراوێزی(1)یلاپەڕە477–ە.
ئەم بەشە لە پەڕتووکەکەدا لە لاپەڕەکانی 475 تا 477 ی بەشی هەشتەمدايە.
ئەمەی خوارەوە ناونيشانی تەواوی چاپە فارسييەکەيە :
گژشتە چراغ راە ايندە است
پژوهش گروهی (جامی)
ويراستار : بيژن نيک بين
چاپ دوم و تابستان 1362
انتشارات نيلوفر


(هێزی دێمۆکراتيی کوردستان)، (کۆمەڵە) و خۆفەرمانڕەوايی کوردستان

(هێزی دێمۆکراتی کوردستان) کە ماوەيەک دوای (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) پێکهات، دەوروبەری مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1945 يەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری مەهاباد گرت. لەبەرئەوەی لێکچوونێکی زۆر لەنێوان خواست و ئامانجەکانی (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) و (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) دا هەيە، ئێمە لە روونکردنەوەی خواستەکانی ئەم هێزەدا تەنها ئەو گفتوگۆيانە دەستنيشان دەکەين کە (محەمەد هورمز) لەگەلأ (قازی محەمەد) دا ئەنجامی داوە.
(پ- ئامانجی (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) چييە و ئايا ئێوەش هەر وەکوو (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) داوای خۆفەرمانڕوايی نێوخۆيی دەکەن يان نا؟
و- چوار ساڵە کە خۆفەرمانڕەوايی لێرە جێبەجێ دەکرێت و ئەم کارە، ئێمە زۆر لەمێژە ئەنجاممان داوە. ئامانجی ئێمە هەمان شتە کە لە بەياننامەی (حيزبی دێمۆکراتی کوردستان) دا راگەيەندراوە و من دانەيەکی بە بەڕێزتان دەدەم. هەر وەکوو خۆتان ئاگادارن مەبەستی ئێمە بريتييە لەمانە:
1- ميللەتی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا لە بەڕێوەبردنی کاروباری ناوچەيی، خۆفەرمانڕەوا و ئازاد بێت و لەنێو سنوری دەوڵەتی ئێراندا خۆفەرمانڕوايی ميلليی کورد بەدەست بهێنێت.
2- بە زمانی خۆی بتوانێت بخوێنێت و کاروباری فەرمانگەکان بە هەمان زمان بەڕێوە ببرێت. 3- ئەنجوومەنی فەرمانڕەوايی کوردستان بەپێی ياسای بنچينەيی، دەستبەجێ هەڵببژێردرێت لە هەموو کاروبارە کومەڵايەتی و دەوڵەتيەکاندا سەرپەرشتيی بکات.
4- فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبێت بێ چەندوچوون خەڵکی ناوچەکە بن.
5- بەهۆی ياسايەکی گشتييەوە لەنێوان وەرزێر و دەرەبەگدا رێککەوتن بەجێبهێنرێت و داهاتووی هەردوو لايان مسۆگەر بکرێت.
6- (حيزبی دێمۆکراتی کوردستان) بەتايبەتی تێدەکۆشێت کە لەنێوان جەماوەری ئازەربايجان و نەتەوەکانی ديکە کە لە ئازەربايجاندا دەژين (ئاسووری و ئەرمەنی و ئەوانی دی) لە خەباتياندا يەکێتی و برايەتيی تەواو جێگير بکات.
7- (حيزبی دێمۆکراتی کوردستان) بەهۆی کەڵکوەرگرتنەوە لە سەرچاوە سروشتييە زۆروزەبەندەکانی کوردستان و پێشخستنی کاروباری کشتوکێڵی و بازرگانی و پەرەسەندنی کاروباری فەرهەنگييەوە لەپێناوی خۆشبژێوی و مسۆگەری و سەروەريی نيشتمانی خۆی خەبات دەکات. پ- (هێزی دێمۆکرات) بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی خۆی چۆن ئەنجام دەدات و خۆفەرمانڕوايی کە دەفەرموون چوار ساڵە جێبەجێکراوە بە چ شێوەيەک بووە؟.
و- کاتێک کە ويستمان خۆفەرمانڕەوايی لە کوردستاندا جێبەجێ بکەين، هەڵبژاردنمان ئەنجام دا، لە ناوچەکانی کوردستانەوە نوێنەرەکان هاتنە مەهاباد. نوێنەرانی ناوبراو ليژنەيەکيان بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی کوردستان و پێکهێنانی پێوەنديی بە دەوڵەتی ناوەندييەوە هەڵبژارد کە ئەم ليژنەيە بەناوی (ليژنەر سەرکردايەتيی ميللی) يەوە ناودەبرێت. لەڕاستيدا ئەم ليژنەيە سەرکردايەتييەکەی لەو رووەوەيە کە کاروبارەکانی کوردستان بەڕێوە دەبات.
پ- فەرمووتان ئێوە خۆفەرمانڕوايی کوردستان دەخوازن، لەم رووەوە ناردنی نوێنەر بۆ ئەنجوومەنی شووڕای ئازەربايجان بە چ مەبەستێک بووە؟.
و- لەبەرئەوەی کە ئامانج و مەبەستی (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) لەگەلأ (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) لێکنێزيکن و هەر وەکوو يەک وان، لەم خەباتەدا يەکێتييەک هەيە لەنێوان ئەم دوو هێزەدا. ناردنی نوێنەر بۆ ئەنجوومەنی ميلليی ئازەربايجان تەنها بۆ ئەوەيە کە هاوکاريی پتر بکەين، ئەگەرنا مەبەستی ئەم کارە پێکەوە گرێدانی ئەم دوو بەشە نييە لەتەک يەکديدا.
پ- ئەگەر يەکێتييەکی تەواو لەنێوان (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) و (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) دا نەبێت، ئەی کەواتە چۆن (هێزی ئازەربايجان) ليژنەيەکی وەزيرێتييان پێک هێناوە، بەڵام ئێوە کارێکی لەم بابەتەتان ئەنجام نەداوە؟
و- ليژنەی ميلليی کوردستان لەڕاستيدا هەر هەمان ليژنەی وەزيرانی ئازەربايجانە 1).
داخوازييەکانی (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) لەلايەن کوردەکانی ئێراق و تورکياشەوە پشتيوانيی لێکراوە. ئەوە بوو کە لە مانگی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا (مەلا مستەفای بارزانی) لەگەلأ نێزيکەی سێهەزار پياوی جەنگاوەردا لە ئێراقەوە هاتە ئێران و چوونە نێو (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) ەوە.
رۆژی 15 ی ديسامبەری ساڵی 1945 (قازی محەمەد) لە کۆبوونەوە و خۆپيشاندانێکی فراواندا دامەزراندنی (کۆماری کوردستان) ی بە رەسمی راگەياند و رۆژی 22 ی ژەنيوەری ساڵی 1946 ئەنجوومەنی ميلليی کوردستان دروستکرا و (قازی محەمەد) بە سەرۆکی کۆماری ميللي هەڵبژێردرا. هەروەها (حسێن سەيفی قازی) بە وەزيری جەنگ هەڵبژێردرا و (مەلا مستەفای بارزانی) و (عەموخانی شکاک) و هەندێ کەسی ديکە لە سەرۆک هۆزەکانی کورد گەيشتنە پلەوپايەی ژەنەڕاڵی و بوونە سەرکردايەتيی هێزە چەگدارەکانی کوردستان.
پێکهێنانی کۆماری ميلليی کوردستانيش وەکوو کۆماری ميلليی ئازەربايجان دوابەدوای يەکدی بينينی (قازی محەمەد) و (مير جەعفەر باقرۆف) لە باکۆ و بە يارمەتيی و پشتيوانيی مادی و مانايی دەوڵەتی سۆڤێت ئەنجام درا.

1- (مردم)، ژمارەی تايبەتی، ژمارە 7، رێکەوتی 11.10.24، لە (شهباز)ەوە وەرگيراوە.
2- ووشەی (خۆفەرمانڕەويی) لەبری (خودموختاری) بەکار هێنراوە.(و).
تێبينی: ئەم ووتارە لە بەشی شەشەمدايە و لە لاپەڕەی، 338-339، ەوە وەرگێڕدراوە.(و).
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 76% ✔️
76%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 21 2013 6:34PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 29 2016 3:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,567 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
کوردستان و تێشکانی راپەڕینی ئازەربایجان
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار شەمەیی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,044 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574