فیدان دۆغان لە #17-01-1982# دا لەناوچەی ئەلبستانی مەڕەش لەدایکبوە. لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەچێتە ئەوروپاو لەوڵاتی فەڕەنسا دەژی. لەشاری ستراسبۆرگ تا ئاستی ناوەندی دەخوێنێت. لەتەمەنێکی منداڵیدا بنەماڵەکەی پەیوەندی بەتەڤگەری ئازادییەوە دەکەن، ئەو لەساڵی 2001وە لەدامودەزگاکانی تەڤگەری ئازادی کورداندا دەست بەخەبات دەکات.
فیدان وەک گەنجێکی چالاک لەناوەندەکانی گەنجان، ژنانو دیبلۆماسیدا خەباتی گرنگ دەکات. پاشان بۆ ماوەیەکی کاتی دێتە چیاکانی باشوری کوردستان. لەئەوروپاش لەڕیزی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەشێوەیەکی زۆر چالاک کار دەکات. فیدان دۆغان لەڕیزی خەباتی ژنانو لەناوەندی دبلۆماسیەتیش کاری دەکرد.
فیدان دۆغان لەگەڵ ساکینە جانسز و لەیلا سۆیلەمەز لە 9ی چلەی ساڵی 2013 لەپاریسی پایتەخی فەڕەنسا کۆمەڵکوژ کران.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,046 times
Write your comment about this item!