پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,056
وێنە 105,419
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,989
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
هەمەوەند
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: هۆز - تیرە - بنەماڵە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەمەوەند

هەمەوەند
هۆزی هەمەوەند لەسەدەی نۆزدەمەوە، بەتایبەتی و لەسەرەتای سەدی بیستدا، سەرنجی گەلێک لەگەریدە و گەشتیار و بیانییە ئەوروپییەکانی ڕاکێشاوە، لەو بارەیەوە باسییان کردووە کتێب و بیرەوەرییەکانی مێجەر سۆن و ئەدمۆنز و فریزەر و عەباس عەزاوی و هینری فلید و زۆری دیکە کەسەرچاوەی بەنرخن لەبارەی هەمەوەندەوە، بارۆن ئیدوارد نۆڵد یەکێکە لەو گەڕیدە ئەوروپییانەی لەکۆتایی سەدەی نۆزدەوە هاتۆتە بەغداو لەوێوە بۆ کەرکووک و موسڵ ڕۆیشتووە کە خۆی یەکێک بووە لە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەو سەردەمە، لەکتابەکەی خۆیدا کە لەسەر ئەو سەفەرەوە نووسیووە بەناوی (گەشتێک بەعەرەبستان، کوردستان و ئەرمەنستان)دا لەبەشی دووەمی کتابەکەی بەشێکی گرنگی بۆ هەمەوەند تەرخان کردووە، زانیارییەکانی ناو کتێبی (بارۆن) جیاوازیی لەگەڵا ئەوانی تر هەیە بەدرەنگترەوە بەدەست ئێمە گەیشتووە، (بارۆن) لەئەڵمانیاوە هاتووە، خۆی ئەڵمانییە و هەر بەزمانی ئەڵمانی کتابەکەی نووسیووە وە (د. حەمید عەزیز) لە ئەڵمانییەوە کردوویەتی بەکوردی. لێرەدا بەپێویستم زانی هەموو ئەو زانیارییانەی ناو ئەو کتێبە وەکو خۆی بخەمەڕو، دانسقە و تایبەتە لەبارەی واقیعی هۆزی هەمەوەندەوە و پەیوەندی بەدەوڵەتی عوسمانی و هۆزەکانی دیکەوە هەیە، زۆربەی نووسەر و گەڕیدەکانی دیکە کەباسی هەمەوەند دەکەن باس لەرێگڕی و جەربەزیی و سەرانە دەکەن کە لەلایەن هەمەوەندەوە ئەنجام دراوە، بەڵام لەو گەشتەی هێژا (بارۆن) ئەوە دەسەلمێنێ کە بەتەنها هەمەوەند ئەو کارەیان نەکردووە، لەباسی عەشیرەتەکانی سەر ڕێگەی کاروان و هاتووچۆی نێوان شارەکاندا کە ئەو کارە نەرێتی گشتی زۆربەی هۆزەکانی ئەو کاتە بووە، نەک تەنیا هۆزە کوردییەکان بگرە هۆزە عەرەب و تورکمانەکانیشەوە، لەو بارەیەوە ناوی کۆمەڵێک هۆز و تیرە دێنێ کە لە ڕێگای نێوان بەغدا، کەرکووک و موسڵا ڕێگڕییان کردووە وتاوانەکەیان خستۆتەپاڵا هەمەوەند، بۆیە لێرەدا بەپێویستم زانی ئەم بەسەرهاتانە دەقا و دەق وەکو خۆی بنووسمەوە.

شەڕی تورک و هەمەوەند.....
لەبەرزاییەکانی حەمرین لەو دوو شەڕە سەختەی ساڵی (1886-1887) و ساڵی (1890-1891) لەشکری تورکی عوسمانی لەگەل خێڵی ڕێگری کوردی هەمەوەند کردی، سەنگەر و پشت و پەنای خێڵی هەمەوەند بوون، ئەم خێڵە زۆرجار ڕێگای هامووشۆی نێوان بەغدا و موسڵییان گرتووە، چەکدارەکانیشی ئەم تاشەبەردە زەبەلاحانەیان وەک سەنگەر و پاڵپشت بەکارهێناوە سوودییان لێ وەرگرتووە، نووسەر دەڵێ : وابزانم خوێنەر بێزار نابێ ئەگەر بەکورتی ئەم ڕووداوانەی بۆ بگێڕمەوە، ڕێگڕیی لەلای کوردی و لەرۆژهەڵاتدا نموونەیەکی تایبەتی گرنگە بەڵگە و دەلیل و قەباڵە یا ساغی ئەکاتەوە کە ئەگەر ئازایەتی و خواستی خۆڕاگڕی، لە خۆبردن و بڕیاری چارەی خۆنووسین لەئارادابن، ئەوا هێزێکی چاونەترس، کۆڵنەدەری بچووک دەتوانێ ماوەیەکی دوورودرێژ بەگژ هێزێکدا بچێ و خۆی لەبەردەمیدا ڕابگڕێ :-
حەفتا و پێنج ساڵا لەمەوبەر کوردی هەمەوەند لەئێرانەوە هاتووە لەناوچەی سلێمانی ژێردەستی عوسمانیدا جێگیر بووە ناوچەی بازیان و چەمچەماڵی ئاوەدان کردۆتەوە، هەمەوەندەکان نموونەیەکی ئاشکرا و ڕێگر و چەتەبوون (1) لەکوردستاندا بەدرێژایی دەیان ساڵ ئەمە کار و پیشەییان بوو.
هەروەک شارەزاییان باسیان لێکردووە و لەم دوییانەشدا وەک ئەنجامێکی کێشەی ئەرمەن و کەلەئەوروپادا بایەخی پێدراوە پەیوەندی نێوان تورک - کورد ماوەیەکی زۆر و ساڵەهای ساڵ ئاسایی بووە. خۆ ئەگەر جاروبار تەقە لەچەند کەسێک کرابێ و کوژرابن، یاخود ڕێگا لەچەند کاروانێک گیرابێ و ڕووت کرابنەوە، یاخو چەند گوندێک سوتابێ و تاڵان کرابێ ئەوا ئەمە ئەوەندە بەگرنگ دانەنراوە و پشتگوێ خراوە و چاوپۆشی لێ کراوە. وا دەردەکەوێ لەناوەڕاستی ساڵانی هاشتادا کاربەدەستە پشوو درێژەکانی حکومەتی عوسمانی لەئەنجامی ئەم بارودۆخەدا لەخەڵکەکە پڕ بوون و لەتوایاندا نەماوە هیچی تر لەبەرامبەریدا بێدەنگ بن، تەنانەت بارودۆخەکە بەجۆرێک چەواشە بووە پۆستە و کاروانی حکومەت بەیارمەتی هەزار پاسەوان و جەندرمە و چەکدارەوە نەیان توانیوە بەسەلامەتی بگەنە موسڵا جابۆیە سوڵتان (بابی عالی) بەتایبەتی خۆی بەم کێشە و دۆخەوە خەریک کردووە (2).
حسین ئاغای سەرکردەی ناسراوی هەمەوەند لەگەڵم دا بوو بۆ موسڵا، لەرێگای تێپەڕبوونماندا بەلای تاشەبەردە قووچ و زڵەکانی تاوخ(داقوق) دا بەشانازییەوە بۆی باس کردم، چۆن ساڵی 1890 دوای شەڕێکی سەختی دەستەویەخە لەگەڵا هەزار جەندرمە پۆستە و کاروانەکەی گرتووە و (120) هەزار لیرەی زێڕی تورکی دەستکەوت بووە.
دوای چەندین ڕێگڕی و ڕووتکردنی لەمجۆرە(3) موشیر ئیسماعیل پاشا کوردی بە (20) هەزار چەکدارەوە فەرمانی پێدراوە هەمەوەندەکان بشکێنێ ، بەسەریاندا زاڵا ببێ و تەمبێیان بکات لەوکاتەشدا هەمەوەندەکان)2200-2400) تفەنگچییان هەبووە بەڵام کارامەیی و جوامێری و ئازایەتی سەرۆکی هەمەوەندەکان جوامێر ئاغا (4) بۆتە مایەی یەکخستنی چەکدارانی خێڵەکە و بەیەک دڵ و گیان هاتوونەتە پێشەوە بۆ مەیدانی شەڕ و بەرەنگاریی.
پتر لەساڵێک شەڕ هەڵگیرساوە و بەگژداچوون و بەیەک دادان درێژەی کێشاوە، ناوچەکە هەر لەسنووری ئێرانەوە لەخۆرهەڵات تاوەکو ئاوی دیجلە لەخۆرئاوا، لەبەرزاییەکانی حەمرینەوە لەباشوور تاوەکو دەروازەکانی موسڵا لەباکوور، مەیدانی شەڕ بەرەنگاریی و بەگژداچوون بوون دوای کوشتارێکی خوێناوی هەمەوەندەکان شکاون. لەئەنجامی لێبووردنە گشتییەکەوە کەبەفەرمانی سوڵتان عەبدولحەمید دەرچووە هەمەوەندەکان تەسلیمی پاشا بوون. بەڵام جوامێر ئاغا و نیو دەرزن ڵسۆز و دەست و پێوەندەکانی هەڵهاتوون و خۆیان بەدەستەوە نەداوە، سنووری ئێرانییان شکاندوە و خۆیان کردووە بەشاری تاراندا لەوێ شا خودی خۆی ئاگاداری و چاودێری ئەو سەرکردە کوردەی کردووە، بگرە لەوەش پتر بەهۆی ئازایی و جوامێرییەوە کە ئەم ئاغایە ناوبانگی پێ دەرکردووە مووچەیەکی باشی بۆ بڕاوەتەوە و لەرێزی پاسەوانی تایبەتی شا خۆیدا دانراوە.
کاسبکاران و بازرگان و خەڵکی بێ لایەنی ئەم ناوچەیە کەساڵەهای ساڵ بوو دووچاری دەستی ناهەموار و بەلای لابەلای هەمەوەندە زۆردارەکان بوو بوون، دوای شکانی ئەم زۆردار و چەوسێنەرانە، دوای لێبووردنە گشتییەکە دەستییان لەوە شت ئەم زۆردارانە لەناو ببرێن لەناوچەکە لەبەڵا و تەشقەڵەیان ڕزگاری ببێ ، چونکە گیراو و شکاوەکان بەشێوەیەکی سادە و ساکار و هاکەزایی سزایان بۆ بڕدرایەوە سوڵتان خۆیشی پیاو دلێر ڕەشید و ئازای خۆش ئەویست، سەرەڕای ئەمەش تکاو پاڕانەوەی گیراوەکانیش کاریان تێکرد، بۆیە لەم کێشەیە شتێک نەکەوتەوە سوود و قازانجی خەڵکی ناوچەکە و زیانی هەمەوەندەکانی تیادا بێ هیچ کەسێک لەهەمەوەندە گیراوەکان گوللەباران نەکران، جەندرمە و سەربازە کوژراوەکانی ئەم شەڕانە هیچ حیسابێکییان بۆ نەکرا تەنانەت ئەو کەسانەی بەهۆی تاوانی کوشتنەوە گیرا بوون، دانییان بە (20-25) تاوانی کوشتن و ڕووتکردنەوەدا نابوو، دادگای سزای مردنی بۆ بڕیبوونەوە ئەوانیش تیرباران نەکران، گیراوەکان بەخشران و ڕەوانەی ئەستەمبۆڵا کران، سوڵتان نیازی وابوو ئەم گیراوانە بکات بەپاسەوانی تایبەتی خۆی بەڵام ئەم ئاوات و نیازە نەهاتە دی، چونکە تەتەر و پەیامبەر و نوێنەری وڵاتە ئەوروپییەکان نارەزایی خۆییان بەرامبەر ئەم نیازەی سوڵتان دەربڕیووە، مەترسی خۆیان نیشانداوە کە گوایە نیشتەجێ بوون و جێگیر بووونی چەند هەزار چەتە و ڕێگری دەستڕەش، وەک ئەمانە لەم شارەدا ئەوەندەی تر نائەمینی و نائاسایشی شاری ئەستەمبۆڵ و ناوچەکە پتر دەکات، ئیتر ئەوە بوو سوڵتان لەم نیازەی پاشگەز بۆتەوە و گیراوەکانی ڕەوانەی تەرابڵسی ئەفریقیا کردووە.
هەر لەسەرەتاوە لەئەنجامی نا ڕێکوپێکی ئێشکگرتن و بەهۆی کەمتەرخەمی پاسەوانەکانەوە زۆربەی زۆری خەڵکە گیراوەکان توانیویانە خۆیان بدزنەوە و، تەرابلس بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵات و سەرجێگا و ڕێگای خۆیان، دوای دوو ساڵ زۆربەی هەرەزۆریان توانیویانە جارێکی تر یەکبگرنەوە و لەناوچەکەی جارانی خۆیان جێگیر ببنەوە، بەشی زۆری زەوی و زار و موڵک و ماڵی ئەو خەڵکەی دوورخرابوونەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە زەوت کرابوون و دەستییان بەسەردا گیرابوو، یاخود بەخشرابوون بەخەڵکی تر یان ڕاستەوخۆ لەلایەن کاربەدەست و بەرێوەبەرایەتی خەزینە و موڵکی سوڵتانەوە (سنییەSeniya(1) ڕەنیو دەهێنران).
هەمەوەندەکان لە زەوتکردنی موڵک ماڵییان زۆر ناڕەحەت و هەراسان نەبوون، چونکە بەو چەک و تفاقە جەنگییەی هەیان بووە، و بەو توانا کەمەی ئەوسایان نەیان توانیووە کاربەدەستانی عوسمانی ڕاو بنێن و لەناوچەکە دووریان بخەنەوە ئیتر تا ڕاددەیەک بەناچاری بەو بارودخە قایل بوون.
ناو بەناو خەڵکەکە شکایەتییان کردووە و نامە و ئەرزوحاڵییان نووسیوە بۆ ئەوەی موڵک و ماڵە زەوتکراوەکاننیان بدرێتەوە، بەڵام ئەمە هیچی لێ پەیدا نەبووە و بگرە بێ سوود بووە، چونکە کاربەدەستانی ئەستەمبۆڵا سەرگەرمی چەند کێشە و بەرەیەکی تر بوون یاخود، شەکەت و ماندوو بوون و مەیلی ئەوەیان نەبووە جارێکی تر شەڕ لەگەڵا کەسانێکی سەرکێش و کەللە ڕەقدا بکەن. سوڵتان لەجوامێر ئاغا خۆش نەبووە، چونکە ئەم ئاغایە نەیوویستووە سەری بۆ شۆڕ بکات، کاربەدەستانی تورک دژی تاران کەوتوونەتە خۆ و کۆششیان کردووە ئێران ئەو پیاوەیان بداتەوە، چەند ساڵێک ئەم تەقەلڵا و کۆششە بێ بەر بوون، چونکە دەوڵەتی فارسی نەیوویستووە ئەم سەرەک ڕێگڕە بەناوبانگە بداتە دەست. ئەم هەلوێستەی تاران سوڵتانی ناڕەحەت کردووە.
بابی عالی هەر سوور بووە لەسەر داواکەی پتر پێی داگرتووە و تینی پتر بۆ کاربەدەستانی فارس هێناوە.
شا لەم هەرا و هۆریاو بگرە و بەردەیەدا بێزار بووە و بڕیاری داوە مل بدات، وەک باس کراوە ئێران قایل نەبوو ڕاستەوخۆ بەشێوەیەکی ڕەسمی جوامێر ئاغا بداتە دەست. چونکە ئەم کارە شان و شکۆی شاه لەکەدار ئەکات، تاران بڕیاری داوە بەشێوەیەکی ناجوان، ئەم ئاغا هەمەوەندە بفەوتێنێ بەو بیانووە و گوایە هەمەوەندەکانی ناوچەی سلێمانی گیرەشێوێنن و ئاژاوە بەرپا ئەکەن و دەڤەرەکەیان شێواندووە، چەند بەشێکی لەشکری عوسمانی بەسەرۆکایەتی محەمەد پاشا بەرە وسنووری ئێران هاتووە و لەوێ جیگیر بووە. لەلای ئێرانەوە ئوستانداری ئەسفەهان ژەنەڕاڵا سایە سوڵتان (کوڕە گەورەی ناسەرەدین و جێنشینی شاه) لەناوچەکە پەیدا بووە، ئینجا جوامێر ئاغا لەلایەن ئێرانەوە نێردراوە بۆ ناوچەکە، بۆ ئەوەی وەک بەخۆی وتراوە، لەنێوان هاوڵاتیەکانی خۆیدا ناوبژی بکات، کەچی وەک دەرکەوت تاوەکو ئەو کاتە هەمەوەندەکان هیچ گیروگرفت و ئاشوبییەکیان نەخوڵقاندووە، ئیتر دیارە مەسەلەکە هەر لەسەرەتاوە ڕەنگی بۆ ڕێژراوە.
جوامێر ئاغا هەر لەسەرەتاوە لەم نیازە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام نەیتوانییوە سەرکێشی بکات و فەرمانی ناردنەکەی بۆ ناوچەکە بشکێنێ . ئایا شاه بەوە قایل بووە کەلەدوایدا بەسەر جوامێر ئاغا هات یاخود شاه خۆی بەشداری لەم پیلانەدا کردووە؟
ئەمە بائێستا لێرەدا بمێنێتەوە، ئەوەی لێرەدا ئەقڵا نایبڕێ ئەمەیە:- جوامێر ئاغا بەتەوای لەسایە و لەژێر دەستی شادا بووە، خۆ ئەگەر شاه خۆی ویستبایە بیکوژی ئەوا ئەمە وەک ئاو خواردنەوە وابووە و پێویستی بەم هەموو پرۆسە دوورودرێژ و هێنان بردن و شانۆیە نەکردووە. ئەمە بەڵگەیەکە بەسوود و قازانجی شاه تەواو دەبێ و دەری دەخات شا ڕاستەوخۆ دسەتی لەم کوشتنەدا نەبووبێ . (لەوانەشە شاه ویستبێتی بەم کارەی قایل بوونی خۆی بەم کوشتنەی ئەم ئاغایە بەم شانۆیە بشارێتەوە) و ڕووداوەکەش لەلایەن ئەستەمبۆڵا، محەمەد پاشا، سایە سوڵتانی ئێرانەوە ڕەنگی ڕێژرابێ ! هەروەک دۆست و ئاشنایانی جوامێر و هاوڵاتییان کە ئەوسا لەوێ کۆببوونەوە پێشبینییان کردووە، کارەساتەکە هەروا قەوماوە و ڕوویداوە.
بەشێوەیەکی خیانەتکارانە و ناجوان و بەئامادەبوونی محەمەد پاشا، جوامێر لەخیوەتەکەی جێنشنیی تەختی سەڵتەنەتی فارسدا کوژراوە هەواڵی ئەم کارەساتە خوێناوییە دەستبەجێ بڵاوبۆتەوە، دەنگی داوەتەوە دەستبەجێ خەڵکەکە پێیان زانیووە. ژنی جوامێر ئاغا لەنزیکەوە چاوەڕێی کردووە بزانێ دانیشتنی ناو خیوەتەکەی سایە سوڵتان، محەمەد پاشا و مێردەکەی چی لێ دەبێتەوە، بەبیستنی هەواڵی کوژرانی مێردەکەی بووە بەفەرماندەی هەمەوەندەکان و لەمحەمەد پاشا پڕ بووە، دەماری گیراوە بەرچاوی تاریک بووە، پاشا تورکەکەی بۆ هۆ و بەرپرسی ناوچوونی مێردەکەی داناوە، ئۆباڵەکەی خستۆتە ئەستۆی سەرکرەی تورک. کاتێک محەمەد پاشا گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا ئەم کەڵە ژنە بەپیاوەکانەوە کەوتۆتە دوای سوارە چەکدارکانی، پاشای عوسمانییان وەک ئاردی ناو دڕک پەرش و بڵاوی کردۆنەتەوە وەک کەوی برا برایان لێهاتووە، پاشا خۆیشی ئەگەر تیژرەوەی و چاپووکی ئەسپە ڕەسەنەکەی نەبووایە (ئەسپەکەی ناوی مانیک بووە) ئەوا لەدەست ئەم ژنە قوتار نەدەبوو. پاش سێ ڕۆژ ڕاونان نزیکەی 300 کیلۆمەترە ڕێگا بووە، فەرماندە تورکەکە بەهانکە هانک گەیشتۆتە نزیک شاری بەغدا و بەپەلە پرۆزە خۆی بەدەروازەی شاردا کردووە و قوتاری بووە. وەک بۆیان گێڕامەوە ئەم بێوەژنە، پیاوە هەمەوەندەکان تا دەروازەی شاری بەغدا ئەو سەرکردە تورکەییان ڕاوناوە و ڕەتاندوویانە. لەدواییدا مانیک (ئەسپەکەی محەمەد پاشا) کەوتە دەست من.
لێرە بەدواوە هەمەوەندەکان دەستییان کرد بەتیرۆر وتۆقاندن لەناوچەکە. ساڵی 1890 تا 1891 هەموو ڕێگاوبانی ئەم ناوچەیە گیراون، ئەوکاروانە پۆستەیەی دوو هەفتە جارێک لەبەغداوە هاتووە ئەبووایە 1200 جەندرمە بیپارێزن، بەڵام ئەمەش هەتا سەری نەگرتووە، چونکە هەمەوەندەکان سێ جار ئەم کاروان و پۆستەیان شکاندووە و دەستیان بەسەردا گرتووە. بێگومان لەبارودۆخێکی ئاوەهادا ئەم کارانە شتێکی نائاسایی نین.
دیسانەوە تورک لەشکری کردۆتەوە و بەسەرکردایەتی مارشال هیدایەت پاشا شەڕی خوێناوی لەگەڵا هەمەوەندەکان کردۆتەوە. جێگای داخە ئەم مارشاڵە لەم دواییەدا مردووە. دوای ئەم شەڕە کراوە بەفەرماندەیی گشتی هەردوو ناوچەی (بەسڕە و حسسا). بێ پسانەوە و یەک لەدوای یەک شەڕی سەخت لەگەڵا ئەم خێڵە سەر سەختە ڕێگڕە بۆ چۆکانە هاتووە کراوە. ئەم خێڵە بۆتە مایەی پەستی و نارەحەتی سوڵتان.
خۆ ئەگەر هەمەوەندەکان لەشەڕدا تێنییان بۆ هاتبێ ئەوا ناوبەناو سنووری ئێرانییان بەزاندووە و خۆیان کردووە بەو دیودان یاخود بەرەوە دیجلەی چۆڵی میسۆپۆتامیا هەڵاتوون، لەلای خێڵی کۆچەرییی شەممەڕی دۆستییان پەناو حەشار دراون ماوەیەک لەوێ پشوویان داوە، ئینجا سەرلەنوێ خۆیان چەکدار کردۆتەەوە و هاتوونەتەوە مەیدان و بەگژ لەشکری عوسمانیدا چوونەتەوە و شەڕیان لەگەڵا کردووە. دوا جار هەمەوەندەکان شکاون و پەکییان کەوتووە بەتایبەتی لەدوای شەڕی باکووری نشێوی حەمریندا لەشکری عوسمانی بەسەرۆکایەتی هیدایەت پاشا بووە.
وەک هیدایەت پاش خۆی بۆی گێڕامەوە: لەشکری تورک لەدوو هەزار چەکدار پێکهاتووە هەمەوەندەکانیش تەنها 400 چەکداری هەبووە و شەڕەکەیان دۆڕاندووە. ئەوانەی نەکوژراون و وتووێژیان لەگەڵا هیدایەت کردووە گفتی پێ داون و بیان بەخشێ . ئەم تورکە لەو بارودۆخە ناهەموارەی دوژمنەکانی دوێنێی خۆی بەخشییوە و لێ بووردوون و بگرە چەکیشی نەکردوون و هەر بەچەکداری وەک جاران ماونەتەوە ئیتر بۆیە بارودۆخی پێش شەڕەکە جارێکی تر باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوەتەوە. سەرەڕای گلەیی و سەرزنشت و ناڕەزایی فەرماندەکانی بەغدا و موسڵا ئەم بڕیار و لێبووردنە گشتییەی هیدایەت پاشا لەئەستەمبۆڵا پەسەند نەکراوە. لەدوایدا هەندێک لەسەرکردەکانی هەمەوەند کراون بەفەرماندە و سەرۆک جەندرمە، ئەوانەش نەیانوویستووە وەزیفەیان بدرێتێ و هیچ خێر و خۆشییەکیشیان لەژیانی ئاسایی ڕۆژانە نەدیووە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە مووچەی خانەنشینی (تەقاویتی)یان بۆ بڕواوەتەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دوژمنایەتی سوڵتان نەکەنەوە و هەر بەدۆستی دەوڵەتی تورک بمێننەوە ڕوتبە و خەڵات و نیشانیان پێ بەخشراوە.
تەنیا ئەو تاقمەی هەمەوەند دووچاری نەهامەتی و کوێرەوەری بوون کەنەیان ویستبوو، یاخود بەهۆی وریای لەمەولای پاسەوانەکانەوە نەیان توانیوە ترابلوس بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە سەر جێگاو ڕێگای خۆیان. ئەوی ڕاست بێ ئەو تاقمە خەڵکەی لەتەرابڵوس مابوونەوە هیچ تر لەدەوڵەت یاخی نەببوون لەو شەڕە خوێناوییەی دووەمیشدا کەباسمان کرد، بەشدار نەببوون.
کەچی کاربەدەستانی دەوڵەت هیچ حسابێکییان بۆ ئەم هەڵوێستەی ئەو تاقمە هەمەوەندە نەکردبوو، بگرە پشتگوێیان خستبوون و لەجیاتی پیزانین وچاکەدانەو، پتر بەرەو قوڵایی ئەفریقییا ڕەوانەیان کردوون و بەهۆی ئاو و هەوای ناخۆش و ناهەمواری ئەم دەڤەرەوە ئەم تاقمە هەمەوەندە دەست بەسەرە لەناوچوون و فەوتان. ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی دەوڵەت کە ئەوپەڕی ناهەق، بێدادی و ناعادیلانە بووە بەرامبەر بەو گروپەی هەمەوەند، زۆر دڵگیری کردم زۆر جار بەسووربوون و پێداگرتنەوە سەرزنشتین کاربەدەستانم کردووە بەچاووم دادانەوە، پێم گوتن ئەمجۆرە کارە ناو و ناوبانگییان خراپ ئەکات و بەخراپی ناوتان دەزڕێ ، هەورەها پێم وتن ڕەوا ئەوەبوو: ئێوە هەموو هەمەوەندەکان بێ جیاوازی ببەخشن، ئەوانەش کەلە تەرابلوس دەست بەسەر بوون ئازاد بکەن و بیانهێننەوە سەر جێ و ڕێی خۆیان، یاخود ئەوانەی لەشەڕدا گیراون و ئەوانەی بەقاچاخی لەتەرابلوسەوە هاتوونەتەوە بێ جیاوازی ڕەوانەی ئەفریقا و دوورە وڵات بکرێن وەک ئەوانی دیکە.
ئەو هەوڵەی دام و ئەو کۆششەی کردم بێبەر بوو. هەستم پتر بەوە کرد هەوڵەکانم بەلایەکی تریدا هەربێ ئەنجام دەبوو، واتە ئەو کاتە لەجیاتی ئەوەی کردم وتم هەوڵ بۆ چەند کەسانێکی هەمەوەند دابایە و داوام بکردایە ئاسایش و هێمنی ڕەوا، ئەگەرچی بەکەمی لەئارادابوون. جارێکی تر سەقامگیری بکرێنەوە، وابزانم ئەم داواکارییەی دوایم لەئەستەمبۆڵا و پیادەکرا.
لێرەدا نموونەیەک ئەهێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو شتانەی پتر ڕوون بکەمەوە کە تائێستا باسم کردوون، حسێن ئاغا کە پێشتر باسم کرد، خۆی پێی وتم کاروانێکی لەبەغداوە هاتووی دەوڵەتی گرتووە و 120 هەزار لیرە تورکی دەست کەوتبوو، پەیمانێکی ئاشتی لەگەڵا دەوڵەتدا مۆرکردبوو، کرابوو بەسەرۆک جەندرمەی کەرکووک، بەڵام ئەم ئاغایە سەرەڕای ئەو پۆستەی پێی درابوو پەیوەندی لەگەڵا کاربەدەستاندا خراپ بوو، لەگەڵیاندا هەڵی نەئەکرد و نەی ئەکێڵا. ئەم ئاغایە وای ئەزانی کەهەبوونی کاربەدەستانی عوسمانی و دەسەڵاتییان لەم شارەدا مانای بێ دەسەڵاتی، نائازادی و ناسەربەستی تورک لەم شارەدا مانای بێ دەسەڵاتی، نائازادیی و ناسەربەستی ئەگەیەنێ . بەواتایەکی دیکە ئەم ئاغا هەمەوەندە لەدەست ڕۆیشتوویی و هەبوونی کاربەدەستانی تورک لەم شارەدا بێدەسەڵاتی نائازادی خۆی بەدی ئەکرد. بۆیە لەهەوڵی ئەوەدا بوو بگوێزرێتەوە بۆ هەولێر و لەوێ ڕوتبە و نیشان و پۆستی دیکەی بدرێتێ . پشت ئەستوور بەو دۆستایەتییەی لەمەوبەر لەنێوانمان دروست ببوو داوای لێکردم ئەگەر لەئەستەمبۆڵا باسی ئەو کرا، ئەوا وای بەباش دەزانی من ئەوەی بۆ بکەم. سەرەڕای ناڕەزایی والی کەرکووک (من لەگەڵیدا چوو بووم) و سەرەڕای ناڕەزایی (نەزیف پاشا)ی بەڕێوەبەری موڵک و ماڵی ئەمیرییەی موسڵا ئەم ئاواتەی ئاغای هەمەوەندی هاتەدی. بەڵام ئەمە بەڕاستی و درستی چۆن ڕوویدا؟
ئایا ئەم ئاواتەی ئەو هەمەوەندە شتێکی ڕەوا بوو؟
یاخود هەوڵ و کۆشش و تەشەبووسەکەی من جێی خۆیان گرت و من لەلای کاربەدەستانی قسە ڕۆیشتوو بووم؟
ئەمانە هیچ کامێکییان نەبوون. بەڵکو پتر لەوە بوو، من بەنووسین و بەقسە هەوڵم بۆ چەتە و ڕێگرێکی ناسراو دابوو، لەو شتانەشدا کەوتبووم لەسەر هەق بووم ناهەقیش نیم، ئەگەر ئێستا بەهۆی ئەم بەسەرهاتەوە سەرزەنشتی خۆم بکەم. چونکە هەروەک لەدوایدا بیستم و بۆیان باسکردم، ئەو پیاوە سەرۆک ڕێگڕ و چەتەیە لەهەولێری پڕ خێر وبێر بەفەردا بووە بەدەسەڵاتدارێکی زۆردار و بەزەبر زەنگ و دەستی لەهیچ نەپاراستووە. ئەوەی لێرەدا دڵی خۆمی پێ ئەدەمەوە ئەمەیە، ئەگەرچی من ئەم ناوچەیەم دووچاری بەڵای دەستی ئەو پیاوەکردووە و ئۆباڵی ئەمەش دەچێتە ئەستۆ، بەڵام بەگواستنەوە و دوورخستنەوە ی ئەم پیاوە لێرە، ناوچەیەکی پان و بەرین و گەورە لەتەشقەڵەی ڕزگاری بوو بێگومان ئەو هەوڵەی من دام بۆ گواستنەوەکەی تەشقەڵە و بەڵای لابەلای ئەم پیاوەم کەمتر کردووە، کاربەدەستانی تورکیاش هەروا بیرییان دەکردەوە.

بەشی دەیەم
لەقەرەتەپەوە بۆ کەرکووک
ئێوارەی 9ی مایس گەیشتمە قەرەتەپە، ئەم ناوچەیە هیچ گومانی لێ ناکرێ کە ناوچەیەکی کوردییە، من لەلایەن دانیشتوانەوە وەک دۆست و ئاشنایەکی ناسراو بەگەرمیی پێشوازی کرام، هەروەک بۆیان باسکردم، هەموو کوردەکان لەلایەن سەرۆک و ئاغاکانەوە ڕاسپاردرابوون هیچ جۆرە دیاری و بەخششێک لەمن وەرنەگرن، چونکە من دۆست و میوانی هەموو خێڵەکانم هەروەها تکایان لەمن کرد هیچ دیارییەک نەدەم بەکەس، چونکە ئەمجۆرە کارە فێری شتی ناڕەوایان ئەکات دوو سەعات پێش ئەوەی بگەمە قەرەتەپە لەسەر پردی نارین سووە دە ئەسپ سواری هەمەوەند لەناویاندا کوڕەبچووکەکەی جوامێرا ئاغا دەرکەوتن.
خدر ئاغلا ئەم خۆشەویستە بچکۆڵەیە کە 13 ساڵی تەمەنی تەواو نەکردبوو سواری ئەسپێکی چەمووش و سەرکێش بوو، شانازی و خانەدانی لەناوچاوانیا بەدی دەکران. تفەنگێکی سەربازی قورسی لەشان کردبوو لەبەریدا پشتی چەما بۆوە بەداخەوە ئەم سوارە گچکە مێردمناڵە دەسەڵاتی بەسەر ئەسپە سەرکێشەکەیدا نەدەشکا، بۆیە چەند ڕۆژێک دواتر ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویداوە، ئەم ئەسپە سڵی لەسوارەکەی نەکردۆتەوە و سواریش ئەسپەکەی پێ نەگەڕاوەتەوە، بۆیە ئەسپی تابیین گوڕم بازی داوە و پڕ بەدەم قەپی لەسمتی سوارێکی ئەسپێکی تەنیشتییەوە گرتووە، تاوەکو چەند ئەسپ سوارێکی تر فریای کەوتوون و ئەسپی تابینیان دوور خستۆتەوە و کابرای قەپان لێگیراوییان قوتار کردووە، بەڵام پاشی چی؟
ئەسپە چەمووشەکە پارچە گۆشتی زلی لەپشت و سمتی سوارەکە کردبۆوە وە ئەمەش تووشی خوێن بەربوونی کردبوو پاش چەند سەعاتێک بەو برینانەی چوو و گیانی لەدەستد، ا زۆر هەوڵ دا یارمەتییەکی بریندارەکە بدەم هیچم بۆ نەکرا برێنێکی گەورە و خوێنێکی فوارە ئاسایی تیمار نەئەکران، بەو کەرەستە کەمەی من پێم بوو بەشی ئەوەی نەئەکرد خوێنەکە بگرم و برینەکانی بپێچم. من لەو باوەڕەدام ئەگەر برینپێچێکی پسپۆریشی لێبایە هەر هیچی بۆ نەئەکرا. ئەمجۆرە بەسەرهاتانە لەرۆژهەڵاتدا شتێکی ئاسایین و ڕۆژانە ڕوو ئەدەن.
لەبەشی باکووری قەرەتەپە کێشەیەکی بچووکی سروشت تایبەت پەیدا بووبوو، هەردوو خێڵی زەنگەنەوە جافی دانیشتووی ئەم دەوورووبەرە لەنێو خۆیاندا بەشەڕهاتبوون، هەوڵ و تەقەڵای والی کەرکووکەوە نوێنەری هەردوو خێڵی بێلایەنی هەمەوەند و داودەی بۆ ئاشتیکردنەوەیان هیچ ئەنجامی نەبووە.
هەموو ئەو خێڵانەی ناوم هێنان بانگهێشتییان کردم سەریان لێ بدەم و میوانییان بم، بەڵام ئەو بانگهێشتنە لەگەڵا مەبەستی گەشتەکەمدا نەدەگونجا.
هەردوو خێڵە بەشەڕهاتووەکە هەریەکەی دە ئەسپ سواری خستە بەردەستم بۆ ئەوەی پێنج ڕۆژ ڕێگا تاوەکو ئاڵتون کۆپری لەگەڵم دا بێن. ئەوکاتە لەبارەگاکەی من ئاشتبوونەوە و ئاگر بەست و دەستەبەربوونی بەردەوامی شەڕ وەستان و تەقەنەکردن زەحمەت نەبوون، بەڵام ئەم کارە هەوڵ و کۆششێکی زۆری ئەویست چونکە ئەم ڕێککەوتنە دەبوو بەتەواوەتی پیادە بکرێ و هەردوولا پەیڕەوی بکەن و گفت بدەن کە ڕێککەوتنەکە نەشکێنن. جگە لەوەش دەبوو دەستەبەری ئەوەی ببن کە ئەو دە کەسەی لەگەڵمدا دێن بۆ ئاڵتوون کۆپری (پردێ ) ژیانییان بپارێزێ و لەکاتی گەڕانەویاندا لەگەڵا یەکتری بەشەر نەیەن، نەکەونە یەکەمین بۆسەی یەکترییەوە، بەدڵنییا و بێ ترس و خەم بچنەوە سەرجێ و ڕێی خۆیان.
وردە وردە خەڵکەکە لەقەرەتەپەوە لەگەڵا یەکتری ڕێککەوتنەوە و ئاگری شەڕو ناخۆشی دامرکایەوە، منیش توانیم خەم و ڕەستە و بەدڵنیاییەوە درێژە بەگەشتەکەم بدەم....
کاروانەکەی هاوشانمان لەرۆژی 12 ی مایس سەر لەبەیانی زوو بەر لەخۆرهەڵات لەدووزخورماتووەوە کەوتبووەرێ ! دوای دوو کیلۆمەتر ڕێگا بڕین هەواڵێکی دڵتەزێنی بیستبوو، کاروانێک لەموسڵەوە هاتووە چەتە و ڕێگر ڕێیان لێ گرتووە و دوو کەسییان لێ کوشتووە و سێ حوشتریش بەرتەقەکە کەوتوون و کوژراون، کاروانچییەکان دەستییان کردۆتەوە و خۆشبەختانە جەندرمەی ناوچەی گۆێیان لەتەقەکە دەبێ و بەرەو دەنگی دێن و کاروانەکەیان ڕزگار کردووە. مەیتی کوژراوەکان کەلاکی حوشترەکان لەسەر ڕێگا ترسییان دەخستە دڵەوە دیمەنێکی خەمناک بوو، ناچار بووم لێرە هەڵوێستەیەک بکەم و چاوەڕێ بم تا پاشەنگی کاروانەکەم ئەگاتە جێ .
پاش ماوەیەک کاروانەکەم هیچ دەنگ و ڕەنگی نەبوو لەئاسۆشدا هیچ ڕێگەیەک بەدی نەئەکرا، بۆیە بڕیارم دا هیچی تر چاوەڕێ نەکەم و چەند کیلۆمەترەیەکی تر بەرەو پێش بچم. هەرچەندە ئاو و هەوا گەرم و ناهەموار بوو، بەڵام کاروانچییەکان بەتایبەتی خاوەن هێستر و بارگیرەکان دەرباز ئەهاتن.
باشتر وابوو من تەتەرێک بۆ لای کاروانەکەم ڕەوانە بکەم، بۆ ئەوەی لێم بگێڕنەوە، کەی دەست بەرۆیشتنی بکەینەوە، ئەمەش بەدوو سەعات ئەکرا، بەڵام وەکو پێشتر وتم ئەمجۆرە خەم خۆری و مشووری خواردنە لەبارودۆخێکی نائەمینی پڕ لەترسی ئاوەهادا وابەئاسانی پیادە ناکرێت، ئەگەر لێرەدا بێ گوێی و کەمتەرخەمی ڕۆژهەڵاتییەکان بهێنینە بەرچاوی خۆمان.
ئەو کاروانە لەگەڵا ئێمەدا ئەهات، چەند کیلۆمەترێک لەئێمە دوورکەوتبووە لەپڕ ڕێگڕ و چەتەکان دەرفەتییان لێ دیووە، ڕێیان پێگرتووە ورایان وەستاندووە کاروانی تایین بێ دەستکردنەوە خۆی داوە بەدەستەوە، چەتەکانیشی بێ سێ و دوو کردن لەهێستر (1) حوشتر و بارگیرەکان بەولاوە هەرچی پێیان بووە لێیان ستاندوون تەنانەت لەکراسی بەری بەولاوە هیچییان پێنەهێشتوون. بۆ نموونە ئەفسەرێکی تورک ئەسپێکی ڕەسەنی بۆ ئەستەمبۆڵا بۆ سوڵتان بردبوو، لەوێوە (سوێس)، (بۆمبای) و (بەسرە)دا گەڕابۆوە، دەیویست بچێتە سەر جێگاو ڕێگای خۆی و لەگەڵا ئەم کاروانەدا هاتبوو، بەیەکجاری ڕووت کرابوو 300 لیرەی زێڕی تورکی و هەرچی دیاری و شتوومەکی گرانبەهای پێبوو کەلەئەستەمبۆڵا کرێبوونی لێیان ستاندبوو.
لەمەش نالەبار تر پزیشکێکی لەهەستانی (پۆڵۆنییای) لەنێو لەشکری تورکدا کاری کردووە وئەو پارە و ماڵەی ساڵەهای ساڵ پاشەکەوتی کردبوو هەموویان لێ ستاندبوو.
ئەوی ڕاست بێ ئەمویست پتر ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بگێڕمەوە، بەڵام ئەمە لەمەبەستی گەشتەکەم زیاتر دوورم ئەخاتەوە، هەرچۆنێک بێ ملی ڕێگام گرتوو پاش چەند سەعاتێک ڕێگا چەند لاشەیەکی کوژراوم هاتە بەرچاو و کاتێک گەیشتمە تاوخ (داقوق) بەتەواوەتی هەرچی ڕوویدا بوو بۆم باسکرا.
چەند سەعاتێکی تر ڕێگامان بڕی، ئەم ڕۆژە وەک جاران ئاسایی خۆم دواخست بۆ ئەوەی پشت کاروان و بۆ قاوەخواردنەوە و جگەرە کێشانێک پشوویەک بدەم، دابەزیم و قاوەم خواردەوە و لەکاتی پشووداندا خەو بردمیەوە، لەپڕ دەنگێکی زل ڕایپەراندم، چەند سوارێک بەرەو ڕوومان دێن، خێرا دەرپەڕیم و سواری ئەسپەکەم بوومەوە، بۆ ئەوەی پێش کاروانەکەم بکەومەوە و نەهێڵم هیچ جۆرە نالەباری و بەهەڵە لەیەکتری گەیشتنێک بێتە کایەوە. لەهەر چوار لاوە ئەسپ سواری چەکدار دەرکەوتن ژمارەیان نزیکەی چەند سەد سوارێک دەبوو. دەست و برد چوومە بەردەمی پێشەنگەکەیان و دوای سڵاو و خۆشهاتن و چاک و چۆنی بۆم دەرکەوت کەسەرۆکی تاقم ئیسماعیل بەگی سەرۆکی باڵێکی داودەیە، ئەم سەرۆک خێڵە نزیکەی 800 تفەنگچی لەژێر دست دابوو، لەگوندێکی سەر ئەم ڕێگایە دەژیا و لەوێ بۆ قاوە خواردنەوە بانگهێشتی کردم. ئیسماعیل بەگ پێی وتم: جەنابتان بێگومان بیستووتانە دوو سەعات لەمەوبەر تەقە لەکاروانێک کراوە، دوو کەس و سێ حوشتری لێ کوژراوە، کاروانی دووەم بەتەواوەتی ڕووتکراوەتەوە بێگومان، پتر لەسەری ڕۆیشت و وتی: ئەمە هەرکاری هەمەوەندەکانە ئەوان ئەو دەستە ناپاکە دەوەشێنن پیاو دەتوانێ بەئاسانی لەوە دڵنیا بێ کە هەمەوەند خەریکە دیسانەوە کارە ناڕەوا و ناجوانەکانی دەست پێئەکاتەوە و دەست لەراورووت هەڵناگرێ !!
ئەو قسانە وای لێکردم لەروودا بمێنم چونکە دە پیاوی هەمەوەندم لەگەڵا دابوو، هەوڵم دا دان بەخۆمدا بگرم، ورتە لەدەمم نەیەتەوە دەرەوە، بەراماوی وەک درەختی وشک بوو لەسەرقاڵییەک دانیشتبووم و شانم دا بۆ سەرسەرینەکە و جوڵەم لەخۆم بڕیی. ویستم بەم ڕواڵەتەم نیشانی بدەم کە من هەرچی سەر ئەهێنم و ئەبەم لەمجۆرە کارانە تێناگەم و نازانم چی بڵێم! ئیسماعیل بەگ زۆر بەئاسایی کێشەکەی بۆ باس کردم و لەسەری ڕۆیشت: جەنابتان دەبینن بەندەیەکی وەک منی دڵسۆزی دەوڵەت و سوڵتان حەمید هەموو کاتێک ئەوپەڕی کۆششم کردووە هەوڵم داوە ئاسایش و ئەمنییەتی ئەم ڕێگا و بانە بپارێزم. ئەم کۆششەش زۆر گران لەسەرم کەوتووە، قوربانیم داوە، کەچی کاربەدەستانی تورک بەمە نازانن و ناعەدالەتییان بۆتە مایەی ئەم کارەساتانە و ئەمجۆرە ڕووداوەنەیان لێ دەکەوێتەوە.
بێگومان سوڵتان ئاگای لەمانەنییە و لەمەدا بێگوناهە، بەڵام درێخی ناکەم و چیم لەتوانادایە و چیم لەدەست بێ بەباشی ئەیکەم، هەرکە هەواڵی ئەم ڕووداوەم بیست یەکسەر کەوتمە خۆم بۆ ڕاوکردن و دەستبەسەرکردنی ئەم چەتە و ڕێگڕانە، بۆ ئەم مەبەستەش 400 چەکدارەم لەگەڵا خۆمدا برد.
بەداخەوە ئەمجارە زۆربەی هەرە زۆری چەتەکان قوتاریان بوو، بەڵام بەهۆی تیژڕەوی ئەسپەکەم توانی ڕێگا لەتاقمێکییان بگرم و پێشییان بگرم و سەرکردەکەیان بەگوللەیەک سارد بکەمەوە. ئەوی کوشتم یاقوب ئاغای زاوای دەوڵەتیاری یاوەرتە کەلێرە لەگەڵت دایە. لەگەڵا بیستنی ئەم قسەیە دەوڵەتیار ڕاپەڕی و پەلاماری تفەنگەکەی داو نەڕاندی : چی ! گەماڵا ئەمەشت کرد؟
یاقوبی زاوامت کوشت. خۆشبەختانە لەم شوێنەدا کەسانی بێلایەن هەبوون و کەوتنە نێوانەوە و نەیانهێشت هیچی تر کوشتار و خوێن ڕشتن لەنێوان هەمەوەند و خێڵی داودەدا ڕووبدات. ماوەیەکی دوورودرێژ ئەم شانۆ مێشک خۆرە خایاندی و کێشای، بەڵام من نامەوێ هیچی تر خوێنەری پێوە بێزار بکەم.
لەکۆتاییدا ئیسماعیل بەگ وتی: جەناب من تەنیا بەسەرهاتەکەم عەرزی کردی ئەمەش ئەو تاڵانەیە کە من لەچەتە هەمەوەندەکانم ستاندۆتەوە، هیوادارم بەخاوەنییان بکەیتەوە، تاڵانەکەی هی کاروانە ڕووتکراوەکە بوو، من لێم وەرگرت بۆ ئەوەی بیان دەمەوە ئەگەر چی من جارێکی تر زۆربەی زۆری خاوەنەکانیانم نەدیتەوە. تاڵانەکە بریتی بوو لەسەعاتێکی زێڕ و قۆردۆنێک، ملوانکەیەک، سینییەکی زیو هەروەها چەقۆ، چەتاڵ، کەوچکی سەفەر، کیسە باخەڵا، کیسەی پۆستە، کاغەز و دە پارچە پارەی زییو چەند شمەکێکی تر کەهی ئەفسەرێک بوون وەک: نیشان و ڕووتبەی سەرشان، دەستکێش، شتی دیاری.
وەک دوایی ساخ بۆوە ئەمانە شمەکی ئەو ئەفسەرە بوون کە ڕووتبەیان کردبۆوە، بەڵام 300لیرە زێڕەکەی ناو جانتاکەی ئەفسەرەکە بێ سۆراخ ونبوو و کەس نەیزانی کەوتوونەتە چ گیرفانێکەوە. ئەفسەرەکە زۆر دڵخۆش بوو کە من هەنێ لەشتەکانیم بۆ وەرگرتۆتەوە. ئینجا بۆم باس کرد کە ئەگەر چاپووکی و تیژرەوی ئەسپەکەی نەبوایە ئەوا بەسەلامەتی نەئەگەیشتمە دووزخورماتوو بەگوللەیەکی چەتەکەکان دەپێکرا!!
ئەوی ڕاست بێ ویستم پێچەبەدەورییەک بکەم چەند کیلۆمەترێک بەپشت چیاکەدا بڕۆمە ئەوبەر بۆ دیتنی لاشەی ئەو هەمەوەندانەی کەگوایە کوژراون و بزانم ئایان ناسمەوە؟ لەدواییدا ئەم کارەم نەکرد، وتم پێویست ناکات هیچی تر خۆم لەو ڕووداوانە هەڵقوڵێنم و هەندێ کەسیش پێیان وتم ڕێگاکە بۆ لای لاشەی کوژراوەکان سەخت و ناخۆشە، نەچی باشە. ئیتر بڕیارم دا ئێرە بەجێ بهێڵم، ماڵئاوایم لە ئیسماعیل بەگ کرد.
لەکاتی بەرێکردنمدا ئەم بەگە زۆر لەبەرم پاڕایەوە و تکای لێکردم لەلای کاربەدەستانی کەرکووک هەوڵی بۆ بدەم و کوڕەکەی کەساڵێکە لەکەرکووک گیراوە بەرەڵڵا بکرێت.
ئەوەی لێرەدا دڵ گەرمی کردم ئەم قسەیە بوو: ئەم بەگە بەو دڵسۆزییە ئیش بۆ دەوڵەتی عوسمانی ئەکات و ئەم ڕێگاو بانە گرنگە ئەپارێزێ و ئێشکەی لێ ئەگرێ ، کەچی کاربەدەستانی دەوڵەت کوڕەکەیان گرتووە لەزینداندا قاییمیان کردووە و هێندێکی تریشم شت پێماوە بیڵێم، بەڵام ئێستا نا لەشوێنێکی تر باسی ئەکەم. دوای ئەم وتوێژە ملی ڕێگام گرتەوە وە بۆ ئەوەی بگەمەوە کاروانەکەم کە ماوەیەک پێش من کەتبووە ڕێ . لێرەدا ئەمەوێ ئەم گرێ کوێرەیە بۆ خوێنەر بکەمەوە و ڕاستی کێشەکەی بۆ بخەمە بەردەم: لەداوییدا بۆم ساخ بۆوە ئیسماعیل بەگ خۆی ڕێگریەکەی کردووە و، خەڵکەکەی کووشتووە و کاروانەکەی ڕووت کردۆتەوە. هەمەوەندەکان لەم کارە بێ خەبەر بوون و دەستییان تیایدا نەبوو، نەلەدوور لەنزیک(5) هەندێ قەباڵە ساخیان کردووە، کە ئیسماعیل بەگی داودەس چەتەکە بووە و هەردووکاروانی ڕووت و تاڵان کردووە، بۆ نموونە جۆری ئەو تفەنگەی خۆی و پیاوەکانی پێیان بووە جگە لەمەش چەند کەسێکی کاروانە ڕووتکراوەکە چەتە و ڕێگرەکانییان ناسییەوە. ئەو شتانەی ئیسماعیل بەگی داودە دەربارەی ڕووتکردنەوەکە بۆ باسکردم ناڕاست بوون و خۆی هەڵی بەستبوون. دەربارەی کوڕەکەی کەلەکەرکووک زیندانی کرابوو لەشوێنێکی تردا باسی ئەکەم، ئەم کوڕە بەکوشتنی سێ کەس تاوانبار کرابوو، بەڵام خۆی حاشای ئەکرد و ئەیووت: ئەمە کای کۆنە بەبا ئەکرێت و بەهۆی شتی کۆنە، کە پێشتر ڕوویداوە دوژمنەکانی پەلییان پێ گرتووە و ناچارییان کردووە شت کات ئەگینا ئەو بێخەتاییە دەستی لەهیچدا نەبوو. گوایە هەمەوەندەکان ئەم ڕووداوەیان کردووە بەبەڵگە و بیانوو بۆ ئەوەی لەئەستەمبۆڵا باس بکرێن و بخرێنە بەردەست و کاربەدەستانی دەوڵەت ساخ بێتەوە کەخەڵکی تر خراپە ئەکات هەمەوەندەکان تیایدا پیاو خراپ نەبن و ناوییان بەخراپی نەزڕێ . کردەوەی خراپی خەڵکی تر شانی ئەوان ئەگرێتەوە و دەست چەوری خەڵکی تر لەشانی ئەمان هەڵئەسوڕێنن ().
(1)- کە باس لەرێگڕی هەمەوەندەکان دەکەن بابزانین ئەم ڕێگڕییە چۆن بووە و چۆن کراوە:
- لەسەردەمی عوسمانییەکاندا دەستییان بەسەر ڕێگای هاتووچۆی بەینی کەرکووک - سلێمانیدا گرتبوو، بەجۆرێک کاروان و جەندرمەی عوسمانی نەیان دەتوانی خۆیان لەو ڕێگایە بدەن، کاروانەکان ئەگەر باج و سەرانەی بەهەمەوەند نەدایە تێپەڕبوونییان نەبوو بەو ڕێگایەدا ئەمەو سەرکێشییەکەیان دەوڵەتی ئەوسای عوسمانی سەخڵەت و نارەحەت کرد کەچەند شەڕی خوێناوی لەنێوانیاند ڕوویدا.
-هەمەوەند بەمافی ڕەوای خۆی زانییوە کە ئەو باج و خەرجییانە بۆ خۆیان و دانیشتووانی ناوچەکە بێت، نەک دەوڵەتی عوسمانی بەتاڵان بیبا بۆ خۆی و سوپا و دەسەڵاتی لەم وڵاتەیا پێ زیاد بکات.
-دەگێڕنەوە ئەو باج و سەرانەیە کە وەریانگرتووە زۆر جاریان بەسەر دانیشتووانی ناوچەکەیان دابەش کردووە.
-بۆ زیاتر ئاشنا بوون بەو کارە لەرووی دینەوە زۆر بەدین بوون و دەڵێن: لەکاتی شەڕ لەسەر مایین نوێژییان کردووە و هەرکاروانێکیش ئافرەتی لەگەڵا بووبێ دەستییان لێ نەکردۆتەوە و بەرێزەوە بەرێ کراوە.
- ئێمە لە پیاوە بەتەمەنەکانی خۆمان بیستووە، لەلایەن والی بەغداوە ئەم دەستوورە دراوە بەکاربەدەستانی خۆی لەسلێمانی کەرکووک و موسڵا هەرکاروانێک باچەند ئافرەتی لەگەڵا دابێ بۆ دەربازبوونتان، باش دەبێت لەرێگای هەمەوەندەکان.
2- مێجەر سۆن لەساڵی 1908دا لە ئینگلتەرە وە دێتە ئەستەمبۆڵا بەو نیازەی کە لەناو کوردستاندا بگەڕێت شتێک لەکورد و وڵاتییان تێ بگات، کوردیشی زانییوە و ناوی خۆی ئەگۆڕێ بە میرزا غوڵام حوسەینی شیرازی، دێتە کەرکووک ئەبێت بەرەفیقی حاجی ڕەسوڵا خەڵکی سابڵاغە بەمێجەر سۆن ئەڵێت عەشیرەتی هەمەوەند چەتەیەتی ئەکەن و ڕێگەی کەرکووک - سلێمانی ڕێگەی کەرکووک - بەغدایان هەموو داخستووە و کەس ناوێرێت بڕوات، بەڵام مێجەر سۆن کاروانێکی دەست ئەکەوێت کە چوار سەد عەسکەری تورکی لەگەڵا دابوو کەبۆ سلێمانی ئەچوون، خۆی ئەخاتە ناوییان دەیبیست کەکاروانەکە زور زۆر لەهەمەوەندەکان ترساون، کەسەرکردەی کاروانەکە شەفیق ئەفەندی محاسبی عەسکەری بووە لەترسی هەمەوەند فیستەکەی فڕێداوە جامانەی بەستۆتەوە هەرچی جلی (سیویل)ی لەبەردا بووە چاکەتکەی هەڵگێڕاوەتەوە، عەسکەرەکان خۆیان خستۆتە ناوەڕاستی کاروانەکەوە یان لەپێچ و پەناوە ئەڕۆیشتن، لەدواییا مێجەر سۆن دێتە سەرباس هەمەوەند و ئازایەتییان وە چۆن تورکەکان هەندێک لەئاغاکانییان بەخۆیان و ماڵ و منداڵەوە نەفییان ئەکات بۆ تەرابلوس، لەئەفریقیا وە چۆن شەش مانگ بەڕێوە بوون هاتوونەتەوە بەم ترس، لەرزە، تەق و هۆرەوە(مێجەر سۆن) ئەگاتە سلێمانی، ئینجا باسی هەمەوەندەکان ئەکات چۆن خەریک بوونە سلێمانی داگیر بکەن هەتا پۆلیس فریایان ئەکەوێت.
بڕوانە گۆڤاری گەلاوێژ ژمارە -4 ساڵ 6 / نیسانی 1954.
3- د. عزەددین مستەفا ڕەسوڵا لەم بارەیەوە ئەڵێ : یاداشتەکانی مێجەرسۆن گەلێک شتی سەیرمان بۆ دەگێرێتەوە کەتەنانەت سەربازی عوسمانی لەترسی هەمەوەند هەر نەیتوانیووە ڕێگەی سلێمانی برێت و زۆر بەزەحمەت گەیشتووتە ئەوێ ..
3- د. عەزەددین مستەفا ڕەسوڵا سەرنجێ لەزمانی ئەدەبی یەکگرتووی کوردی بەغداد 1971 ل 35
4-جوامێر ئاغا سەرۆکی هەمەوەند (جوکل) یشیان پێ وتووە لەم دەرفەتەدا بەعاسی گەری دەچێتە شاخی (حەسەن قولی خان)، بەخۆی و دەست و پێوەندییەوە یاخی دەبێت ئەوانەی کە سەر بەعوسمانییەکان بوون هەمووی تاڵان کرد، دەیویست بگەڕێتەوە بازیان مەحمود بەگی شێروانە پیاوێکی بەدەستەڵات بوو دەڵێ : وا چاکە لەگەڵا جوامێر ئاغا بجەنگم کە هیچ نەبێ نیوەی تاڵانییەکەی لێ بسەنمەوە، کاتێ هەردوولا دەکەونە جەنگەوە مەحمود بەگ دەشێلێ و جوامێر ئاغا ماڵێ هەندێک لەپیاوەکانیشی تاڵان دەکات. لەو کاتەدا شاعیری کورد شێخ ڕەزای تاڵەبانی لەچەمچەماڵا دەبێ کە ئەم هەواڵە دەبیستێ دەڵێ :

جێگە جەنگی جوکل و مەحمود بەگ شێروانەبوو
ئافەرین مەحمود بەگ لەم جەنگەدا شێروانە بوو
وەختی قاسید هاتەوە لێم پرسی ئەم شەڕە
ورد وردە بۆی بەیان کردم کەچی شێروانەبوو

جوامێر سەرۆکێکی زۆر باڵا پەرواز و خوڵیای پەروەردە بووە، بە دووسەد سواری هەمەوەندەوە پەنجەی لەگەڵا ڕۆم عەجەمدا لێدەدا دەیگوت سەرکە ڕۆم و عەجەمت بەتەمایە و هیچییان دەستییان نات گاتێ .

سەجعەی مۆرەکەی ئەمە بوو
بحمدالله جوانمرد جهانم
هەمیشە تیغ فرق دشمنانم
هەروەها پیرەمێرد دەڵێ :
کوێخا جوامێری هەمەوەندە دەیگوت
های جوامێر ڕۆم و عەجەم وا لەدوت
سەرێ کە شاهان بەتەمای نەبن
بۆ ئەوە دەشێ هەڵکەندرێ لەبن
ئەواسا کە جوامێر دەنگی دلێر بوو
تیپی هەمەوەند ژنیشییان شێر بوو
بروانە ڕۆشنبیر ی نوێ ژمارە 114و116 ساڵی 1987

5- لەراسیتدا ئەم ڕەفتارە لەهەمەوەندەوە دوور بووە و هەروەکو بارۆن بۆی ڕوون بۆتەوە کە هەمەوەند ئەم کارەی نەکردووە، بۆی دەرکەوتووە ئیسماعیل خۆی ئەم کارەی ئەنجام داوە و کاروانەکەی ڕووت کردۆتەوەە.
بالیرەدا باسی ڕێگرتنی هەمەوەند بکەین کە چۆن لەدەربەندی بازیان تا پووڕێک عەسکەری تورک ڕووت دەکەنەوە. بەرێز جەمال بابان دەڵێ : جارێک (قوشەن- تابوور) ێکی هەزار کەسی سەربازی عوسمانی هاتە سەرییان، هەمەوەندەکان پەلامارییان دان و سێ کچی هەمەوەند (جیهان کچی جوامێر) و (ئاهوو کچی ڕێحان سێ تەل بەسەر) و (فقی پیرۆزی کچی عەزیز خاڵە لەبەگزادە) کەوتنە ناو سەربازەکانەوە، بەچەقۆ گوێییان بڕین و چەکەکانییان لەدەست سەندن، ئەمجا ئەو تابوورە ناونرا تابووری گوێ بڕاو و حکومەتی عوسمانی کەوتە ئەندێشەیەکەی زۆرەوە.
بارۆن ئیدوارد نۆڵد، گەشتێک بەعەرەبستان و کوردستان، ئەرمەنستاندا (حەمید عەزیز) وەریگێڕاوە لەئەڵەمانییەوە بۆ عەرەبی، بەشی دووەمی چاپخانەی ڕۆشنبیری هەولێر ساڵی 2004.
بڕوانە ڕۆشنبیری نوێ ژمارە 114 لاپەڕە 110=111 جەمال بابان.
سەرچاوە:دارا ئەحمەد کەریم بەگ
ئەم بابەتە 9,076 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-01-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,076 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1112 KB 15-12-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
سیراکۆس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
خانووەکە

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,056
وێنە 105,419
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,989
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
سیراکۆس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
خانووەکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!