- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، پۆلێک لە قوتابخانەی کچانی سەرەتایی شیناوێی سەر بە شاری پیرانشار، بە هۆی ئاگرگرتنی سۆبەی نەوتیی ژوورەکەیان، 36 قوتابیی پۆلێکی چواری سەرەتایی بەر ئاگر کەوتن.
بەپێی زانیارییەکان، قوتابییە سووتاوەکانی ئەم ڕووداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی پیرانشار(خانێ)، نەغەدە، ورمێ و سەردەشت کراون.
بەپێی ئەم هەواڵە باری ژیانی 12 قوتابی ناجێگیرە و تا ئێستا ڕێژەی کوژراوانی ئەم ڕووداوە دەرنەکەوتووە.