10 چرکە
بەرهەمێکی تری وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان- بەڕێوەبەرێتی هونەری سینەمای سلێمانییەو باس لەو دیاردە نەشیاوانە دەکات کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەی کوردەواریی پێوەی دەناڵێنن کە بریتییە لەتوندوتیژیی دژی ژنانو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە کێشەو رێگەخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانی کاری توندوتیژیی دژی ژنان.
ئەم فیلمە نووسین و سیناریۆی ئاکۆ عەزیزو ئازاد باستان-ەو دەرهێنانی ئاکۆ عەزیزە، هەرەیەکە لە (رۆژان حەمە جەزا، کاوان عەزیز، حەمە عەلی سورە قەڵاتی، رێبواری حەمە هەورامی، عەبدولڕەحمان محەمەد، پەرۆش زمناکۆ)و چەند ئەکتەرێکی تر رۆڵی تێدا دەبینن، ئەو کەسانەشی کە بەکاری هونەریی بەشدارییان لەم فیلمەدا کردووە بریتین لە (کامەرانی نوری گوڵاڵە- بەڕێوەبەری بەرهەم، عەبدولڕەحمان محەمەدو سەربەست حەمە ئەمین- دیزاینەر ، بەڕێوەبەری وێنەگرتن- ئازاد باستان، وێنەگرتنی حەیدەر عومەر، فۆتۆگرافەری فیلمەکەش بنار سەردارەو دیمەنەکانی ئەم فیلمە لەسلێمانیو دەوروبەری وێنەگیراوە.
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!