عەبدوڵڵا جەوەدەتی داسکووزایی لە 09-09-1869 لە عەرەبگیر مەلەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە 29ی سەرماوەزی 1932 لە ئیستانبولی تورکیا کۆچی دوایی کردووە.
جەودەت، پزیشک، ڕۆشنبیر، هەڵبەستووان و سیاسەتمەدارێکی کورد بوو، ماوەیەک تێکەڵی ڕێزەکانی گەنجانی تورک (جۆنتوورکەکان) بوو و بە درێژایی تەمەنی پەشیمانی خۆی دەربڕیوە. ئەندامی گەلەک کۆمەڵە، ڕێکخراو و کۆمیتەی ئەوسەردەمی کوردان بووە. یەکێکە بوو لە خەباتکارانی سەرەکی جەمیەتا تەعاوون و تەرەقیا کورد (کۆمەڵەی یەکبوون و پێشکەوتنی کورد) ، جەمیەتا تەعالیا کورد (کۆمەڵەی تەعالی کورد) ، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، هێڤی و گەڵەک کۆمەڵەی تر.
مرۆڤێکی زانا بوو و زۆر تێکەڵی فەلسەفە بووە. لە دژی بەکارهێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندییەکان دا دەرکەوتووە، ویستوویەتی لە زۆر بواری تێکەڵی ئیسلام و جڤاک دا ڕیفۆڕم ئەنجام بدرێ هەر بۆیەش لەلایەن لایەنگرانی بەرەی تورکیا و توورکپەروەرانەوە بە تووندی ڕەخنەی لێ گیرا و ناوی بێدینی و دوژمنی خوای لەناو خەڵکدا بەسەردا سەپێنرا.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 205,905