عەبدوڵڵا جەوەدەتی داسکووزایی لە 09-09-1869 لە
عەرەبگیرعەرەبگیر مەلەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە 29ی سەرماوەزی 1932 لە ئیستانبولی تورکیا کۆچی دوایی کردووە.
جەودەت، پزیشک، ڕۆشنبیر، هەڵبەستوان و سیاسەتمەدارێکی کورد بوو، ماوەیەک تێکەڵی ڕێزەکانی گەنجانی تورک (جۆنتوورکەکان) بوو و بە درێژایی تەمەنی پەشیمانی خۆی دەربڕیوە. ئەندامی گەلەک کۆمەڵە، ڕێکخراو و کۆمیتەی ئەوسەردەمی کوردان بووە. یەکێکە بوو لە خەباتکارانی سەرەکی جەمیەتا تەعاوون و تەرەقیا کورد (کۆمەڵەی یەکبوون و پێشکەوتنی کورد)، جەمیەتا تەعالیا کورد (کۆمەڵەی تەعالی کورد)، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، هێڤی و گەڵەک کۆمەڵەی تر.
مرۆڤێکی زانا بوو و زۆر تێکەڵی فەلسەفە بووە. لە دژی بەکارهێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندییەکان دا دەرکەوتووە، ویستوویەتی لە زۆر بواری تێکەڵی ئیسلام و جڤاک دا ڕیفۆڕم ئەنجام بدرێ هەربۆیەش لە لایەن لایەنگرانی بەرەی تورکیا و توورکپەروەرانەوە بە تووندی ڕەخنەی لێ گیرا و ناوی بێدینی و دوژمنی خوای لە ناو خەڵکدا بەسەردا سەپێندرا.
[1]