ژیاننامە
-ناوی تەواوی (ئاراس عومەر فەتحوڵلا کاوێس مەلاک)ە، نەوەی بایەزید بەگی شێخانی بن داسنییە، زیاتر لە 200 ساڵ لەمەوبەر باوانی هاتونەتە گوندی
ئیلنجاغی گەورەئیلنجاغی گەورە و ئاوەدانیانکردۆتەوە، ساڵی 1976 لە خانەوادەیەکی کشتیاری مەڕلەوڕێن لە گوندی (ئیلنجاغی گەورەی شێخانان- شارۆچکەی
تەقتەقتەقتەق- قەزای
کۆیەکۆیە) هاتۆتە ژیانەوە، لە تەمەنی(3-4)ساڵی بەهۆی بوونی نەوتەوە لەگوندەکەیان دەردەکرێن و ئاوارەی هەولێر و کۆیەو دواجار لەساڵی 1981ەوە لە(تەقتەق) نیشتەجێ بووە و لەوێ پەروەردە بووە بەڕەنج وبازووی باوکێکی جۆڵا و دایکێکی تەونکاری ماندوو:
خوێندن
1-قۆناغەکانی خوێندنی(سەرەتایی1982-1988 و ناوەندی 1989-1991و ئامادەیی1992-1994) لەشارۆچکەی(تەقتەق) تەواو کردووە.
2-بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە
زانکۆی سەلاحەدینزانکۆی سەلاحەدین، کۆلیژی ئاداب، بەشی جوگرافیا لەساڵی(1997-1998) بەدەستهێناوە.
3-لە(20-10-1998) لەخوێندنگەی(ناوەندی تەواوکاری ئیلنجاغی گەورە) بەپیشەی مامۆستا دامەزراوە.
کاری ڕۆژنامەنوسی
1- لەهاوینی ساڵی(2000) بۆ یەکەمجار لەرۆژنامەی(
هەنگاوهەنگاو)ی لۆکاڵی کە کۆمەڵێک گەنج ولاوی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەناوچەی تەقتەق دەریانکردووە،

ئاراس ئیلنجاغی
یەکەم بابەتی بەناونیشانی(تورک وسیاسەتی بەئاو کردنی کوردستان)بڵاوکردۆتەوە.
2- دەستەی نوسەرانی مانگنامەی(تەقتەق) بووە لە ماوەی ساڵانی(2001-2002) کە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەق دەری دەچواند.
3-هاوکار و پەیامنێری ڕۆژنامەی(
ڕێگای کوردستانڕێگای کوردستان)ی زمانحاڵی
حزبی شیوعی کوردستاحزبی شیوعی کوردستان بووە لە ساڵی(2001-2002).
4-سەرنوسەری ڕۆژنامەی(
تاک)تاک) بووە لە ماوەی ساڵانی(2004-2008)کە ناوەندی ڕۆشنبیری تەقتەق مانگانە دەریدەکرد.
5-پەیامنێری(
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ)ی زمانحاڵی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە لە ماوەی ساڵانی(2008-2011)
6-پەیامنێری گۆڤاری(بەڵگە) بووە لەساڵی(2009-2010)
7-سەرپەرشتیاری وەشاننامەی(تەقتەقی نوێ) بووە ساڵی 2009.
8-پەیامنێری ماڵپەری(پی یو کەی میدیا)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە لە ماوەی (2010-2011)
9-پەیامنێری ماڵپەری(وشە) بووە لەماوەی(2014-2015)
10-پەیامنێری هەفتە نامەی(وشە) بووە لەماوەی(2014-2015)
11-سەرنوسەری گۆڤاری(
دکتۆر ڕەئوفدکتۆر ڕەئوف)ی پەروەردەیی بووە لەنێوان ساڵانی(2015-2019)
12-هاوکارانی(
کوردیپێدیاکوردیپێدیا)یە لەساڵی 2017ەوە.
13-لەبڵاوکراوە و ڕۆژنامەکانی (هەنگاو، تەقتەق، هاموون، خەرمان، تەقتەقی نوێ، ئامانج، ڕێگا، تاک، ڕێگای کوردستان، ڕزگاری، کوردستانی نوێ، ماڵپەری پیوکەی میدیا، ماڵپەری وشە، هەفتەنامەی وشە، گۆڤاری چاوی گەنج، گۆڤاری
کەکۆنکەکۆن، گۆڤاری ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف، کوردیپێدیا) بابەتی جۆراوجۆری بلاوکردۆتەوە.
ڕێکخراوەیی
1-لە دامەزرێنەرانی(ناوەندی ڕۆشنبیری تەقتەق)ە لەساڵی 2004ز.
2-ئەندامی بەشداری لقی سلێمانی (
سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانسەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان)ە لەساڵی 2008ەوە.
3-ئەندامی(
بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوفبنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف)بووە لەساڵی 2010 ەوە و بەرێوەبەری هەمان بنکە بووە لەنێوان ساڵانی(2015-2019).
4- ئەندامی(کۆمەڵەی ئینسایکلۆپیدیای کوردستان)ە و لە هەردوو کۆنفراسی(2012-2014)کۆمەڵەکە بەشداربووە.
5-ئەندامی بنکەی کۆیەی ڕوناکبیری گەلاوێژە لەساڵی 2012ەوە.
بواری نوسین
جگە لەوەی بابەتێکی لەسەر (شارۆچکەی تەقتەق)بۆ ئینسکلۆپێدیای شاری هەولێر نوسیووە، دەستنوسی ئامادەکراویشی بۆ ئنسکلۆپێدیای کۆیە تایبەت بە هەردوو ناحیەی سێگردکان و تەقتەق ئامادەکردووە بۆ کۆمەڵەی ئینسایکلۆپێدیای کوردستان، هەروەها(1) دەستنوسی ئامادەکراوی هەیە بۆ چاپ بەناوەکانی:
1- دەسکەنە، کۆمەڵێک بابەتی جۆراو جۆری بلاوکراوەی ڕۆژنامەو گۆڤارەکان و بابەتی بڵاونەکراوەیە.
تا ئەمرۆِ(9)بەرهەمی چاپ و بڵاوکراوەتەوە وەک:
1-
تەق تەق پەلکە زێڕینەی کەنار زێی بچووکتەق تەق پەلکە زێڕینەی کەنار زێی بچووک، تیراژ 500 دانە، چاپخانەی یاد، سلێمانی، مایسی 2007ز.
2-
حاجی کرمانجێک لەوپەڕی مەزنیداحاجی کرمانجێک لەوپەڕی مەزنیدا، تیراژ 1000دانە، چاپخانەی پەیوەند، سلێمانی، شوباتی 2012ز.
3-
کەسایەتی دکتۆر ڕەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەیکەسایەتی دکتۆر ڕەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی، تیراژ1000دانە، چاپخانەی کەمال، سلێمانی، مایسی 2012ز.
4-
پارتیزانەکانی کەرکوکپارتیزانەکانی کەرکوک، بەدواداچون وبیرەوەری، تیراژ1000دانە، چاپخانەی کەمال، سلێمانی، ئابی 2012ز.
5-
ساتوقەڵا هەرێمی ئیدۆساتوقەڵا هەرێمی ئیدۆ، تیراژ500دانە، چاپخانەی کەمال، سلێمانی، شوباتی 2013ز.
6-
سێگردکان و سێبەرنشینەکانیسێگردکان و سێبەرنشینەکانی، تیراژ500دانە، چاپخانەی یاد، سلێمانی، کانونی دووەمی 2014ز.
7-
زێودەرزێودەر، لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی مێژوویی و جوگرافی و ئابوری و کۆمەلایەتی، تیراژ500دانە، چاپخانەی یاد، سلێمانی، تشرینی یەکەمی 2014ز.
8-
مێرجاڕمێرجاڕ، لێکۆلینەوەیەکی مێژویی و سیاسی یە، لەسەر 50ساڵ خەباتی ئیلنجاغیەکان(1940-1990).
9-
ئاراسنامەئاراسنامە، شيکردنەوەی پەند وئيديۆمی کۆکراوەيە لە کورديپێديادا تۆمارێکی داتابەيسی-ديجيتاڵيە بەهاوکاری هاوکارانی بڵاوکراوەتەوە.
10-
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی له بەردەم گۆڕانکاری نوێداسەرپەرشتیاری پەروەردەیی له بەردەم گۆڕانکاری نوێدا، 2019 لەکوردیپێدیادا بڵاوکراوەتەوە.