پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,377
وێنە 103,605
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
میرنشینی بابان
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber3
SMS0
Facebook Messenger3
E-Mail0
Copy Link4
نرخاندنی بابەت
6 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû12
English3
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch1
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska1
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میرنشینی بابان

میرنشینی بابان
میرنشینی بابان (1649-1850) لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی بابانەوە دامەزراوە. لە ساڵەکانی 1686 بەدواوە بەهێز بووە و دواییش دەسەڵاتی
گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و هێزی سەربازیی میرنشینی بابان.
دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ 300 ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراهیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی 1784دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان.
لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێهێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و ئێران بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی ئێران.
لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەهێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی 1822دا بە لەشکرێکی زۆر بەهێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، هێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو. نزیکەی 500 کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن.
مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی 1834 دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی 1851 بە دەستی سلێمان پاشا بوو.
کولتوور و ڕۆشنبیری
لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتاییی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدە. دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی و هاوڕێکانی، سالم و کوردی (ئەم سێ کەسە بە سێ کوچکەی بابان ناسراون) و مەحوی کە شەقڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش هەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا.
مێژوو
بابان لە چیەوە هاتووە
ووشەی بابان لە (بابا بابە) ەوەهاتوە کە بەواتای باوک یاخود براگەورە و ڕیش سپی ناو کۆمەڵ دێ بۆنمونە باباسلێمان و باباتاهیر وبابا عەلی وبابا ڕەسوڵ… هەموو ئەم واتایە ئەبەخشن، هەر لێکدانەوەیەکی تر وەک ئەمە ڕاست نیە.
مێژووی حوکمدارانی بابان
بابان بنەماڵەیەکی دێرینە (انسکلوپید یای بەریتانی)ساڵی (1950) لەباسی (kurd) دا ئەیانباتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن هەروەها کتێبی (تاریخ و جغرافیە کردستان سیرالا کراد) نووسینی عبدالقادر ڕوستم بابان ئەیانگێرێتەوە بۆ سەردەمی (کیان) و (اًشکانیان) و (بنی ساسان) وبۆ سەردەمی (اًردشیر بابکان) واتا پێش هاتنی عیسی ودوای هاتنی.مەلا عەبدوالکەریمی مودەریس لە (بنەماڵەی زانیاران و علما ْ فی خدمە العلم والدین) باسی میر حەمزەی بابان ئەکات کە لەساڵی (800ک 1397 ز) دا لەئێران بەرامبەر جلائیریەکان وەستاوە ولەبەرامبەر قەڵای مەریواندا (مزگەوتی سوور)ی دروستکردووە.میر شەرەفخانی بدلیس لە (شەرەفنامە)داکە ساڵی (1005ک 1596 ز) نووسیویەتی، ئاماژەی بۆ هەندێک میرانی بابان ئەکات کە لەگەڵ میر (شمس الدین)ی باوکیا پێکەوە بەفەرمانی سوڵتانی عوسمانی شەڕیان بۆبەرگری لەسوڵتان کردووە کەرەنگ هەیەلەنێوان ساڵەکانی (1534 1559) دا ئەوشەرانە ڕوویاندابێ. مێژووی (مردوخ) یش حوکمی بابانەکان لە (سنە) و (شارباژێڕ) و(شارەزور) ئەگێڕدرێتەوە بۆ کۆتایی سەردەمی یانزەی کۆچی. لە عێراقیشدا شەرەفخان و ئەمین زەکی بەگ مێژووی حوکمیان لەکوردستانا ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی (1519 1566) دوای ئەو مێژووەش بەردەوام بوون تاساڵی (1850) کە کۆتایی بەفەرمانڕەواییان هاتووە.
مەڵبەندەکانی میرایەتی بابان
لەئێران:لەمەریوان و سنە تاساڵی (1396) ز لەکوردستانی عێراق. لە(مەرگە) تا ساڵی (1596) لە (دارشمانە) سەردەمی فەقێ ئەحمەد و سلێمانی کوڕی لەسەردەمی شازدەهەمی زاینیدا. لە(ماوەت) و(قەڵای بەکراوا) لەسەردەمی حوکمداریەتی بەکربەگی باباندا (بەکرە سوور) لەساڵانی (16191627) دا لە(قەڵای چوالان) لەساڵی (1699 1784)لە (سلێمانی) لەساڵانی (17841850).
ناودارانی بابان لە کوردستانی ئێران
خانەپاشا : ساڵی (1730 1731) لەسنە نزیکەی چوارساڵ دەستبەکاربووە پیاوێکی بەناوبانگ بووە.مزگەوتێک وقوتابخانەیەکی نزیک قەڵای حکومەت دروست کردووە تانزیک هەمەدانی خستۆتەژێر ڕکێفی حوکمیەوە.
بوداق سوڵتان کوڕی شێربەگ : ساڵی(1629)چۆتە سەرتەختی میرنشینی و(سابڵاخ)ی کردوە بە مەڵبەندی حوکمی خۆی پیاوێکی ژیروخێرخوازو بەدادبووە. ساڵی(1668) سێ بەنداو لەوسەر ڕووباری سابڵاخ لە (لەج و دارەلک وپردی سوور) دروستکردووە و هەرلەوێش مزگەوتی سووری لە ساڵی (1678) دا بنیات ناوە.
لە کوردستانی عێراق
فەقیە ئەحمەدی دارشمانە باپیرەگەورەی زنجیرەی پێنجەمی بابانەکانە ولە دارشمانەی ناوچەی پشدەرەوە سەری هەڵداوەو چیرۆکی زۆرانبازیەکی لەگەڵ (کەیغان)ی فەرهەنگ بەناوبەنگە.
بەکربەگ (بەکرە سوور) دوای ساڵی (1703) بووە بەحاکمی بابان کە لەسەردەمی ئەودا وڵات گەلێک پەرە یسەندوە. ئەو بوو کەجۆگەی (بەکرەجۆ)ی دروستکرد. خۆشی بەبێڵو خاکەنازەوە وەک کرێکار ئیشی تیادا کردوە شاری بەکرەجۆش هەربەناوی ئەوەوەیە. گردی بەکراوای لای هەڵەبجەش بەناوی ئەوەوەیە.
سلێمان پاشای گەورەی قەڵا چوالان، لەخواترس بەڵام گەلێک بەزەبرو زەنگ بوو. چواردەساڵ حوکمی کردو تاساڵی (1761) مایەوە ولە لایەن (فەقێ برایم) ناوێکەوە کوژرا. شەڕی دوانزەسوارەی مەریوان لەکاتی فەرمانڕە وایی ئەم میرەدا ساڵی (1756 1767) ولەسەردەمی حوکمی کەریم خانی زەنددا بووە لەئێران.سوارەکانیش ئەمانەبوون : بەسەرۆکایەتی سەلیم بەگی بابان (ناودار بە سەلیم سێتەنگە) ئەکرەمی مەلا هەمزەی ئەفغانی، جوامێرئاغای ڕەنگینە، میران بەگی وەڵەدبەگی، ئاغاڵ سیوەیلی، فەرامورزی زەنگەنە، سوار ئاغای بەڵباسو مامەند ئاغای میران و دەلی. ئەم دوانزدە سوارە بەرەنگاری لەشکرێکی گەورەی ئێران بوون لەدەشتی مەریواندا و شکاندیانن ئەم پیاوە بەنیازبوو قەڵاچوالان بگوێزێتەوە بەڵام فریانەکەوت.
مەحمود پاشا ی کوڕی خالید پاشا ساڵی (1781) واتاپێش دروستکردنی شاری سلێمانی بەسێ ساڵ هات (پاسگە مخفر)ێکی لەسەر گردی قشڵەی شاری سلێمانی دروستکرد، ئەویش بەو نیازەی قەڵاچوالان بگوێزێتەوەبۆئەم شوێنەی ئێستای سلێمانی.
برایم پاشای بابان ساڵی(1199 1784) ز شاری سلێمانی دروستکرد لەگەڵ بنیاتنانی شارەکەدا (مزگەوتی گەورە)ومزگەوتی تەکیە دروستکرد.شەقام و گەڕەکی برایم پاشای ئێستا لەڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بەناوی ئەم میرەوە یە.
ئەورەحمان پاشا ی بابان ساڵی (1789 1813) نزیکەی (24) ساڵ حوکمی ناوبەناو ی کردوە.روویان لێنا ببێ بە والی بەغدا لە وەڵامدا ووتی: (قومێک لە بەفراوی کوێستانەکانی وڵاتەکەم بە هەموو موڵکی عوسمانی ناگۆڕمەوە) بەڵکو هەندێ جار لەسەر قسەی ئەم والی بەغدا دائەنرا. مزگەوتی سەی حەسەن و شێخ باباعەلی قەرەداغی دروستکردووە.لە دەربەندی بازیاندا بەرگری دژی لەشکری عوسمانیەکان کردووە بۆیە پارێزگاری سلێمانی بەرێز (دانائەحمەد مەجید) بریاری دروستکردنی هەیکەلی بۆدا لەگەڵ بنیاتنانەوەی دیوارەکانی دەربەند کە ئەوڕەحمان پاشا کاتی خۆی بۆ بەر گری وڵات دروستی کردبوون.
مەحمود پاشای کوری ئەوڕەحمان پاشا ساڵی (1813 1834)، (کلودیوس جیمس ڕیج) کەساڵی (1820) دا بەگشتی هاتۆتە سلێمانی گەلێک ستایشی ڕەوشی بەرزو ڕاستگۆیی ودڵسۆزی ئەم پیاوە بەجۆرێک ئەکات وئەڵێت وێنەی لە ساڵی (1817) دائەم میرە دروستی کرد لەگەڵ مزگەوتی بن تەبەق دا.
سلێمان پاشا ی کوری ئەوڕەحمان پاشا ساڵی (1829 1838) یە کێکە لە میرە بەناوبانگەکانی بابان دوای وەفاتی لەگردی سەیوان وشێخ مارفی نۆدێ دوای وەفاتی لەپاڵ ئەو گومەزەدا نێژرا، کەچی گۆمە زەکە بەناوی شێخ مارفەوە ناو ئەبرا تا لەم دوا ییەدا وەزارەتی ئەوقاف گومەزی لەسەر گۆری شێخ مارف بنیات نا. ئەم سلێمان پاشا یە باپیری عەزمی بەگی بابانە ئەم پیاوە بنا غەی سەرای شاری سلێمانی دانا.
ئەحمەد پاشای کوری سلێمان پاشا : ساڵی (1839 1850) دوا میری بابان و ئازاترین ڕۆڵەی کورد بوو، لەشکری بە ووتە ی ئەو ڕۆژگارە (عێری) لەسەرچنار دامەزرا ند و پسپۆری لە فەڕەنساوە هێناوە بۆرێکخستنی سوپاکەی.ئەمە عوسمانیەکانی ئاگادار کردەوە ولە گەڵ چەند هۆیەکی سەرەکی تردا عوسمانیەکانی پاڵ پێوە تا کۆتایی بەمیرنیشینی بابان لەشاری سلێمانی بهێنن ئەحمەد پاشا برا بۆ ئەستەمبوڵ لەوێوەکرا بەوالی (یەمەن) (14) ساڵ بەوالیەتی لەیەمەن مایەوە.
بابانە ناسراوەکانی دوای میرنشینی بابان
دوای تێکچونی میرایەتی بابان لە تورکیاو عیراق و ئێران گەلێک پیاوی بەشکۆوناودار سەریان هەڵدالەوانە : لە کوردستانی ئیران : بەگزادەکانی فەیزوڵڵابەگی و بابامێری لە مەریوان و سنە و سابڵاخ وشارەکانی تر وەک عبداللە خان (مجرب الدولە) وعلی خان (اعتچاد الدولە) محمد خان وسیف الدین بابانی کوری کە (نوێنەر) بوو لە پەرلەمانی ئێرانی دا.
لە تورکیا
ئیسماعییل حقی بابان: ساڵی (1329) ڕۆمی وەفاتی کردوە، گەشتە پلەی (وەزیری مەعاریف) لە تورکیا، جگە لەوەی مامۆستای زانکۆ بوو چەند کتێبی هەیە (حیاتی بسمارک لە ڕووی سیاسە تەوە) و (قچیە دریفوس) و (حقوق اساسیە)و(رسائل العراق).
جیهاد بابان: کوری حکمت بەگ کوری مستەفازهنی پاشا، برازای اسماعیل حقی ناوبراوە.حکمت بەگی باوکی لەسەردەمی عوسمانیەکاندا (نائب) ی سلێمانی بوو لە (مجلس مبعوپان) دا ئەم پیاوە ژیانی سیاسی لە ڕۆژنامەچیەتیەوە دەستپێکرد (رۆژنامەی قەرە گوێز چاوی ڕەش) ی دەرئەکرد. لە وەزارەتی عدنان مندرسدا وەزیری (اعلام) ولەم دواییەدا وەزیری معاریف بوو ساڵی (1987) وەفاتی کردوە.
خلیل خالد بەگ: کوری گەورەی ئەحمەد پاشا دوا میری بابان بوو ساڵی (1840) لەشاری سلێمانی هاتۆتەجیهانەوە. مامۆستای سوڵتان ڕەشادبووە.گەیشتەپلەی وەزیرو باڵیۆز. سالی(1899) وەفاتی کردوە.
شوکری بابان : کوری مستەفا زهنی پاشاو برای ئیسماعیل حەقی بوو، پڕۆفیسۆرو مامۆستای زانکۆ بوو لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دا وەفاتی کردوە.
مستەفا زهنی پاشا: ساڵی (1850) لەشاری سلێمانی هاتۆتە جیهانەوە باوکی ئیسماعیل حەقی وباپیری جیهاد بوو، زانا و خاوەنی چەند کتێبێک بووە کە بە تورکی نوسییونی وەک (توسیح ماًزونیەت توسیح ێلاحیات) و (برهان الحجاز).
لەعێراقدا
احمد مختار بابان ساڵی (1901 1976) گەیشتە پلەی وەزیر و ئاخرسەرۆک وەزیرانی سەردەمی مەلیک بوو.
ئیسماعیل پاشا بابان ساڵی(1339 ک / 1850 ز) مێژووی بابان.ئەم کتێبانەشی داناوە (اًیچاح المکنون) و (هدیە العاریفین) و (اپار المێنفیین).
جلال بابان ساڵی (1893 1966) : کوری ڕۆستەم لامع بەگ کوڕی ئیسماعیل بەگی کوڕی سلێمان پاشا کوڕی برایم پاشای بنیاتنەری شاری سلێمانی، جێگریو ئەندامی ئەنجومە نی (اًعیان) و(نۆجار) وەزیربووە لەسەردەمی (مەلیک) دا.
جمال بابان ساڵی (1893 1966) : کوڕی ڕەشید بەگی عەبدو ڵڵابەگی خالید پاشای احمدپاشایە لەشاری سلێمانی حاکم وجێگری سەرۆکی زانستی و لەوە پێشتر گۆڤاری (بانگی کورد) لەساڵی (1913) دا دەرئەکرد جێگری و ئەندامی ئەنجومەنی (اًعیان)و (شەش جار) وەزیری بووە لەسەردەمی (مەلیک) دا.
ئەم بەڕێزە جیایە لەگەڵ (جمال عبدالقدرعزمی بابان) کە لەساڵی (1927) لەشاری سلێمانی هاتۆتە جیهانەوە و لەئەرکی میریدا گەیشتۆتە پلەی باوەڕ پێکراوی گشتی کۆڕی زانیاری کورد و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سلێمانی و. نووسەری (23) کتێبی چاپکراوە بەعرەبی وکوردی و بەیەکەم سەرۆکی نوسەرانی کورد لەساڵی (1970) دا هەڵبژێردرا وبنیات نەری سەرەکی (یانەی سەلاحەدین) لەبەغدادو دامەزرێنەری (سەنتەری ڕۆشمبیریی بابان) ەلەشاری سلێمانی ونووسەری ئەم ساڵنامەیەیە
جمیل بەگی پاشاساڵی (1894 1946) : خاوەنی موڵک لەناوچەی کفریو بەغداد. لەسێ دەوری ئەنجومەنی نوێنەرانی سەردەمی (مەلیک) دا جێگیربووە. هەروەها کوڕەکانی (محمدبابان محامی) و(احمد بابان) و(مەحمودبابان وەزیر) و(نەجیب بابان محامی) و (فاتح بابان) هەموو ناسراو وبەناوبانگن.
حەمدی بەگ ساڵی (1960) جیهانی بەجێهێشت کوڕی ئەوڕەحمان پاشا.دووەم کەسایەتی بوو لە بەغدا دوای مەلیک فەیسەڵی یەکەم دوای دورخستنەوەی شێخ مەحمودی حەفید بۆ هندستان، ئینگلیز حمدی بەگی هێنا بۆ سلێمانی کەشوێنی شێخ مەحمودی پێ پڕبکاتەوە. بەڵام دوای بیر کردنەوەو لێکۆڵینەوە سەیری کرد ئەمەئیشی ئەونییە.بۆیە دوای تێکچوونی لەگەڵ مەلیک فەیسەڵ و ئینگلیز عێراقی جێهێشت وچووە لەندەن تاکو لەوێ وەفاتی کرد.مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەیاداشتدا زۆر باسی ئەم پیاوە بەباشی ئەکات.
مەلا ڕەشید بەگی بابان ساڵی (1882 1942) کوڕی فتاح بەگی محەمەد بەگی خالید بەگی محمد پاشای خالید پاشایە.زانایەکی ئاینی بوو، بوو بەقازی لە تورکیاو هەرلەوێش مایەوە تاجیهانی جێهێشت.گەلێک کتێبی داناوە، لەهەموویان زیاتر ڕاڤەی (حدیپ)ی پێغەمبەر (د.خ) لەسەر ووتەی (بخاری ومسلم) کەنۆبەرگە دوایینەکەیان ساڵی(1990) لەچاپدرا بەناوی (اقتران النیرفی مجمع البحرین) باپیری د. جەمال فوئادوکەمال واحسان فوئادە لەدایکیانەوە.ئەوڕەحمان بەگی بابان (نفوس) ساڵی (1880 1967) کوڕی خالیدبەگ نازناوی شیعری (بابا)یە. پیاوێکی ڕۆشنبیری ونیشتیمانپەروەر وشاعیرێکی پلە بەرز، زۆری شیعرەکانی لەدەوری کوردایەتی ئەسورێتەوە (سەد درێغ، دەوری ئەسیری، قەومی کورد، نەبرایەوە) (تاکو ئێستا، ئەم گرێیە هەربەکەس، نەکرایەوە).
عەزمی بەگی بابان لەساڵی (1950) وەفاتی کردوە کوڕی مستەفا بەگی کوڕی سڵێمان پاشای کوڕی ئەوڕەحمان پاشایە سەرۆکی هەیئەتی ڕاپەرین بوو خوالێخۆشبوو(رەفیق حیلمی لە کتێبەکەیدا زۆر بە باشی باسی دەکات.
مجید پاشا بابان: لە ساڵی 1905 وەفاتی کردووە کۆشکی پاشای لە کفری دروستکرد، جگە لە باخی پاشاو ویستگەی حەسانەوەی لەرێی سلێمانی دروست کرد کە (30) ژور ئەبوو. مزگەوتی خانە قا لە کفری و لە هەمووی زیاتر (ڕێگای حەج) ی ئاسان کرد لەسەرئەوە سوڵتانی عوسمانی مەدالیای زێڕینی پێبەخشی وکتێبخانەیەکی گەورە دوای خۆی بەجێهێشت کە کتێبی بەزمانی تورکی وفارسی وعرەبی وکوردی تیابوو.ئەم پیاوە باپیرە گەورەی بابانەکانی کفریە وکوڕی عەبدولقادر پاشای کوڕی سلێمان پاشای کوڕی برایم پاشای بنیاتنەری شاری سلێمانیە.
هۆی ڕوخاندنی میرایەتی بابان
هۆی هەرە سەرەکی ڕووخانی میرایەتی بابان و میرنشینە کوردیەکانی تریش (ئەردەڵان، سۆران، بادینان، شەمزینان) پەیمانی ئەرزڕۆم بوو کەساڵی (1847) کاریگەری نەبوو، کەبەتەواوەتی لەسەر ئەوە ڕێکەوتن هەرناکۆکیەک وگیروگرفتێک بکەوێتە نێوانیانەوە لەسەرگردەمێزو بەگفت وگۆ لەگەڵ یەک چارەی بکەن و واز لە میرنیشینە کوردیەکان بۆ ئەو مەبەستە بهێنن ئیتر هەموویان یەک لەدوای یەک کۆتاییان پێهێنرا. بۆیە ئەڵێن هەر هۆیەکی تر بۆ ڕووخانی میرنشینی بابان وئەوانی تریش بووترێت، هۆی لاوەکین نەک سەرەکی.
بابان لەم چەرخەدا
بابان لەکوردستانی ئێران بەتایبەتی لەشاری (سنە) و (کرماشان) و (بانە) وشارە گەورەکانی تر نیشتەجێن. فەیزوڵابەگی وبابامیری و…هەموو پیاوی گەورە و بەدەسەڵاتیان تیا هەڵکەوتووە.
لە تورکیا
دوای نەمانی میرایەتی بابان، زۆرلەبابانەکانی ئێرە دوور خرانەوە بۆ توورکیا بەتایبەتی (ئەستەمبوڵ) و لەوێ پیاوی ناوداریان تیا هەڵکەوت وەک وەزیرو باڵیۆزو دکتۆری زانکۆو بازرگان وکاسبکاری تر. لەعێراقدا وبەتایبەتی لەکوردستاندا و زیاتر لەشاری سلێمانی دا کە بنکەی میرنیشینی بابان بوو، جگە لەشارەکانی هەڵەبجەو قەڵادزەو دەوروبەری پشتیان لەکەرکوک و هەولێرو بەغدادی پایتەخت و لەگەلێک شوێن وجێگای تر نیشتەجێن. لەخاکی باوباپیریانا بەسەربەرزی و وەک نیشتیمانپەروەرێکی دڵسۆز بۆ وڵاتەکەیان بەکارو ئیشی خۆیانەوە خەریکن. ژمارەیان لەهەموو هەرێمی کوردستان دا ئەگاتە سەد هەزار کەس وبگرە زیاتریش.
----------------------------------
میرەکانی میرنشینی بابان
فەقی ئەحمەد، 1649-1670
بابا سلێمان، 1670-1703
خانا موحەممەد پاشا، 1721-1731
خالد پاشا، 1732-1742
سالم پاشا، 1742-1754
سلێمان پاشا، 1754-1765
موحەممەد پاشا، 1765-1775
عەبدەڵا پاشا، 1775-1777
ئەحمەد پاشا، 1777-1780
مەحموود پاشا، 1780-1782
براهیم پاشا، 1782-1803
عەبدوڕەحمان پاشا، 1803-1813
مەحموود پاشا، 1813-1834
سلێمان پاشا، 1834-1838
ئەحمەد پاشا، 1838-1847
عەبدەڵا پاشا، 1847-1850
ئەم بابەتە 34,379 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 26
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
میرنشین: سۆران
میرنشین: بابان
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( داناز عەبدولڕەحمان بابان )ەوە لە: 10-11-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 34,379 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 10-11-2012 داناز عەبدولڕەحمان باباند.ع.ب.

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,377
وێنە 103,605
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!