وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەماڵی نێچیرڤان بارزانی
- بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنی قەزای خورماتوەوە، بریارە لەئەمرۆ، سێشەممەوە دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان رابگیرێت، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقیش داوادەکات لەهیچ شوێنێکی شارەکە رێگە بە کۆبونەوەی بەکۆمەڵی هاوڵاتییان نەدرێت.
- وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەماڵی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەو بەپێی لێدوانێکی رۆژنامەوانی هەردوولاش بێت لە کۆبونەوەکەدا لە کەشوهەوایەکی راشکاوانەدا باس لە پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی ئەو کۆسپ و تەگەرانەی دەکەونە رێگەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کراون. ئاماژە بەوەشکراوە هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر ئامادەکردنی زەمینەسازی بۆ چارەسەرکردن و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عیراق.
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کاتشناسیو ڕووداوەکا