- بەهۆی خراپی ڕەوشی ئەمنی قەزای خورماتوەوە، بریارە لەئەمرۆ، سێشەممەوە دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان ڕابگیرێت، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقیش داوادەکات لەهیچ شوێنێکی شارەکە ڕێگە بە کۆبونەوەی بەکۆمەڵی هاوڵاتییان نەدرێت.
- وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەماڵی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەو بەپێی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی هەردوولاش بێت لە کۆبونەوەکەدا لە کەشوهەوایەکی ڕاشکاوانەدا باس لە پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی ئەو کۆسپ و تەگەرانەی دەکەونە ڕێگەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کراون. ئاماژە بەوەشکراوە هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر ئامادەکردنی زەمینەسازی بۆ چارەسەرکردن و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عیراق.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 15,423 جار هاتیە دیتن