سیامەند ڕەحمان ساڵی 1988 لە شاری #شنۆ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی 2008 بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران و لە ساڵی 2012 دا لە ئۆڵۆمپیکی کەمئەندامانی لەندەن بە بەرزکردنەوەی 280 کیلۆگرام لە کێشی 100+15 نازناوی بەهێزترین کەمئەندامی بەدەستهێنا.
ئەو وەرزشکارە کەمئەندامە کوردە، خەڵکی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوکات لەگەڵ بەردنەوەی میداڵی زێڕ، ڕێکۆردی پێشووتری پارائۆلەمپیک، لە بەرزکردنەوەی قورسایی کە هەر هیی خۆی بوو، شکاند.
ڕۆژی 14-09-2016 لە پارائۆلەمپیکی ڕیۆ مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا و ڕۆژی #01-03-2020# بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,712 ganger