کوردێکی باشوری کوردستان کە دانیشتوی شاری ئۆسلۆیەو ڕەگەزنامەی نەرویجی هەیە، هاوسەری پێشوی و کوڕێکی حەوت ساڵانەی خۆی دەداتە بەرچەقۆ، ژنەکە لەبەر سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و کوڕەکەش لەژێر چاودێری پزیشکیەو برینەکەی سەختە.
پۆلیسی نەرویجی ڕایگەیاند کە لەدوای حەوت خولەک گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکەو ئێستا بکوژەکە دەستگیرکراوە بەڵام هۆکاری کوشتنەکەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسنەکرد.