Century Of Genocide
By Samuel Totten, William S. Parsons, and Israel W. Charn
سەدەی ژێنۆساید بەرهەمێکی زۆر بە نرخ و چڕ و پڕی چاپەمەنی ''ڕاتلێج''ە کە ئەم وەشانەی لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی بە چاپ گەیاند. ژێنۆساید چییە؟ چ پێناسەیەکی هەیە؟ بە سەر چەند هاوپۆلی جۆراوجۆر دابەش کراوە؟ ژێنۆساید چما و چلۆن روو دەدا و بۆ گرنگە کە لە سەری بزانین؟
ئەمانە پرسیارگەلێکن کە وڵامەکانیان لەم پەرتووکەدا وە دەست دەکەون. لە بیست ساڵی پێشوودا زۆر پەرتووک و ئێنسێکلۆپێدیای بە نرخ لە مەڕ ژێنۆساید بە چاپ گەییشتوون. هەر کام لەم بەرهەمانە قازانج و کەڵکی تایبەتی خۆیان هەیە. نووسەران و لێکۆڵەران لە داڕشتنی نەخشەی کاریاندا بایەخیان بە لایەنی جۆراوجۆری کوشتار و تواندنەوەی ئێتنیکی/نەتەوەیی داوە و لە روانگەگەلی جیاوازەوە زۆر لایەنی سەرنجڕاکێش و شاراوەی کۆمەڵکوژییەکانیان خستووە بەر چاوی خوێنەر. ئەم پەرتووکەش هەمان تایبەتمەندی دەگەڵە و خوێنەر بە خوێندنەوەی دەستی بە زۆر لایەنی زانستی/مێژوویی ژێنۆساید دەگا. لە بواری حقوقییەوە هەڵسەنگاندن لە سەر زۆر کەیسی ژێنۆساید کراوە و زانیاری یەکجار بە کەڵک دەداتە خوێنەر. ئەم پەرتووکە لە ١٧ بەش پێک هاتووە کە بەشی دوازدەهەمی بۆ قۆناخەکانی شاڵاوی ''انفال'' لە باشووری کوردستان تەرخان کراوە.
رانانی: سۆران کەرباسیان
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: Century Of Genocide
📥 ژمارەی داونلۆد:
1,756 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🇬🇧 English) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
⚠️ This item has been written in (🇬🇧 English) language, click on icon
to open the item in the original language!