ئاری عەبدوللەتیف بامۆکی
لە
هەڵەبجەهەڵەبجە لەدایک بووە خوێندنی لەو شارە تەواوکردووە.
هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم بەشی کوردی یە لە
سلێمانیسلێمانی 1998.
هەڵگری بڕوانامەی بەکالوریۆس بەشی زمان و ئەدەبی کوردی یە لە سلێمانی 2017.
لە بنەماڵەیەکی ئاینی و نیشتمانپەروەر پەروەردە بووە.
لە ساڵی 1993 دەبێتە ئەندامی رێکخراوی پەیوەندی ئیسلامی خوێندکاران و لاوانی کوردستان.
لە ساڵی 1993 دەست دەکات بەنووسینی شیعر.
لە ساڵی 1994 پەیوەندی دەکات بە رێکخستنەکانی بزوتنەوەی ئیسلامییەوە.
لەساڵی 1995 دەبێتە بێژەر لە رادیۆی دەنگی ئیسلام-مەرکەزی.
لە ساڵی 1995 یەکەمین شیعری بڵاو دەکاتەوە بەناوی ژانی شیعرێکی تراژیدی لە رۆژنامەی رابوون کە زمانحاڵی پەیوەندی ئیسلامیی خوێندکاران و لاوانی کوردستان بوو.
لە ساڵی 1996 پیشەی رۆژنامەنووسیی هەڵدەگرێت و دەستدەکات بە کاری رۆژنامەگەریی.
لە ساڵی 1996ەوە وتار و گۆشە و کارە رۆژنامەوانییەکانی لە گۆڤار و رۆژنامەکانی ئەوسا وەک (جەماوەر، رابوون، برایەتی، بزوتنەوەی ئیسلامی، هاوڵاتی، رێگای یەکبوون) بڵاودەکاتەوە،
لە ساڵی 1998 دەبێتە مامۆستا لە قوتابخانەی سیروانی بنەرەتی.
لەساڵی 2005 دەبێتە ئەندامی پسپۆڕایەتی زمانی کوردی لە هەڵەبجە.
لەساڵی 2009 دەبێتە خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری بەرپرسی گۆڤاری پرێس.
ساڵی 2010 دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.
ساڵی 2010 دەبێتە ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان (IFJ).
ساڵی 2014 دەزگای رۆشنبیری (پاشا) دروست دەکات.
ساڵی 1999 یەکەمین کتێب چاپ و بڵاو دەکاتەوە بەناوی (وەرزی نۆیەم).
ساڵی 2011 دەبێتە سەرۆکی بۆردی رۆژنامەنووسانی بزوتنەوە (JBB).
ئێستا 2019 خاوەنی 15پەرتووکە:
1-وەرزی نۆیەم 1999
2-ئەلبوومی وەنەوشە 2002
3-بەفر لە دڵی ئاگردا 2003
4-رەنگە ژیان بمرێ و من نەمرم 2004
5-بڕیار نییە ئەمشەو بنووم 2007
6-فڕین تا یەقین 2008
7-بۆ هەر وانەیەک هۆنراوەیەک 2009
8-گوڵ و کەوان 2009
9-کتێبی شانزەهەمینی هەڵوژە 2001 چاپی دووەم 2016
10-لەبارەی میدیاوە 2012
11-خەریکە هەناسەم لەبیر ئەچێ
12-شلکە گیان 2013
13-شمشێری عەتر 2013
14-نامە زەردەکانی ئادەم 2018
15-فارگۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی 2019
نزیکەی 50 خەڵاتی وەرگرتووە لەسەر بەرهەمەکانی.
لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کۆڕی شیعری سازکردووە.
ئەندامی دەستەی دامەزراندنی بنکەی روناکبیری هەڵەبجەیە.
ساڵی 2007 دەبێتە ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی.
ساڵی 2001 دەبێتە وتەبێژی فەرمی مەکتەبی راگەیاندن.
لە ساڵی 2000وە وەک چالاکوانی مەدەنی و بواری میدیا کاری کردووە.
خاوەنی یەکەمین پرۆژەی شیعرییە لە ساڵی 2009 بۆ ئەلفبێی کوردی کە چۆتە پرۆگرامی خوێندن بەناوی (بۆهەر وانەیەک هۆنراوەیەک).
ساڵی 2003-2008 لەگەڵ ستافێکدا رۆژنامەی بزوتنەوەی ئیسلامی بەڕێوە دەبات.
ساڵی 2012 دەبێتە بەرپرسی تەلەفیزیۆن و رادیۆی بزوتنەوەی ئیسلامی.
لە هەڵبژاردنەکانی 2016ی هەرێمی کوردستان دەنگی دووەمی لیستی بزوتنەوەی ئیسلامی بەدەست دەهێنێت
لە 17/12/2017 دەبێتە ئەندام پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان.
[1]
تۆڕی کۆمەڵایەتی
https://www.facebook.com/ari.abdullatif.88/
https://www.facebook.com/ari.bamoki