یەکەم هۆڵی شانۆی کەلە شاری سلێمانی دروستکرابێت لەسەر شێوەی شانۆی عولبەی ئیتالی، هۆڵی زانستی سلێمانی (ئەعدادیەی سلێمانی)ە، مامۆستا کاوەی ئەحمەد میرزا پێی وایە ئەم هۆڵە لەساڵی 1943 دروستکرا بێت، دەشڵێت یەکەم شانۆیی کەلەسەری نمایشکراوە بەناوی (العتراف)بووە کە تیپێکی عەرەبی عێراقی لەبەغداوە هاتوون و لەوێ لەساڵی 1945 نمایشیان کردووە،بەڵگەش بۆ ئەمە دەهێنێتەوە کەوەختی خۆی بلیتێکی ئەو شانۆیەی دەست کەوتووەو شوێنی بینەرەکەی لەسەربووە کە (شوێنی نایاب)ی بۆدیاری کراوە.بەڵام لەسەر هۆڵەکە نوسراوە کەلە ساڵی (1947بۆ 1948) دروستکراوە،(دیداری تایبەتی نوسەر لەگەڵ مامۆستا کاوەی ئەحمەد میرزا لە20-09-2010 لەتیپی نواندنی سلێمانی).
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,858 times