🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
پاسۆکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 27-06
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-06-2019
📆26-06-2019
📆25-06-2019
📆24-06-2019
📆23-06-2019
📆22-06-2019
📆21-06-2019
📂 زۆرتر ...
📅27 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,262) پەڕتووک|||
📅 26-06-2019 - بۆردوومانی تورک لە باشوور کەسێکی کردە قوربانی
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکی یافەس لە ناوچەی جزیری شرنەخ لە دژی زرێپۆشێک لە ناو کاروانێکی سەربازیدا، بە تەقەمەنی چالاکییەک ئەنجامدرا. دەنگی تەقینەوەی دژ بەو زرێپۆشە لە هەموو شارەکەدا بیسترا. ئاماژە بەوە دەکرێت، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە زیان بە زرێپۆشەکە گەیشتووە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- عەلی ئەسخەری هدایەتی، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی شارۆچکەی بیجار، رایگەیاندوە: لە گوندی زینەڵی سەربە شارۆچکەی بیجار، منداڵێکی چوار ساڵان، دوای دیار نەمانی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە کە شوێنی برینی قورسی پێوە د
📅 26-06-2019 - بۆردوومانی تورک لە باشوور کەسێکی کردە قوربانی
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 26-06-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 25-06-2019
باکووری کوردستان
- هەپەگە کوژرانی 16 سەربازی تورکیای راگەیاند، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئاماژە بە گیانلەدەستدانی نۆ گەریلا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەکات.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەمەد ئەمین کەنعانی، خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە شاری سنە، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە 5 ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا.[5]
- کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن ساڵحپوور، تەمەن 21 ساڵ، کوڕی سەلیم، خەڵکی گوندی ئاڵوتی سەر بە شاری بانە، لە کا
📅 25-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شه‌ڕڤانان و هاوڵاتییان ئاگره‌كه‌ی شه‌نگالیان كوژانده‌وه‌
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
ساڵی 1918 لەگوندی بامەڕنی سەر بەشارۆچکەی ئامێدی لەخێزانێکی خوێندەوار و ئایینی ناوداری ناوچەی بادینان لەدایک بووە و یەکێکە لە وەچەکانی یوسف زاخۆلی کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ و جەنگاوەرێکی دلێری ناو شۆڕشەکەی بەدرخان پاشا بوو، ساڵح یوسفی نازناوی سەیدای لەدایکیەوە بۆ ماوەتەوە کەئەویش لە بنەماڵەیەکی ئایین پەروەر و ناسراوی ناوچەکەیە.
ساڵح یوسفی خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی بامەڕنی تەواو کردوو پاشان ساڵی 1938 خوێندنی دوا ناوەندی لەبەغدا تەواو کرد. هەر ئەو ساڵەش کرا بەمامۆستا و رەوانەی ناوچەی هەریر
✌️ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
🏷️ پۆل: شەهیدان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسەن زیرەک
ناوی حەسەنی کوڕی عەبدوڵڵایە، ساڵی 1921 لە بۆکان لەدایک بووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دواییکردووە و حەسەن زیرەک ناچاربووە لەو تەمەنەوە کار بکات بۆ پەیدا کردنی بژێوی رۆژانەی.
هەژاری و بێدەرەتانی زۆریان بۆ هێناوە و بۆ ئیشکردن زۆربەی شارۆچکەکانی ئێران گەڕاوە و تەنانەت لە بەسرە و بەغدا و هەولێر و کەرکوکیش کاری کردووە.
چەند جارێکیش زیندانی کراوە، بەهۆی رووداوێکەوەلەئێران سازادراوە و حەسەن بەقاچاخی رووی کردۆتە بەغدا و لەوێ، کە زانراوە هونەرمەندێکی دەنگخۆشی بێ هاوتایه، لەئێستگەی کوردی دایانم
👫 حەسەن زیرەک
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسەن زیرەک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 300,891 | وێنە 53,448 | پەڕتووک PDF 10,262 | فایلی پەیوەندیدار 32,201 | 📼 ڤیدیۆ 147 | 🗄 سەرچاوەکان 11,408 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 یانەی سلێمانی | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لە پێش دامەزراندنی یانەی وەرزشی سلێمانی لە سەرەتای ساڵی 1956 لە زۆربەی گەڕەکەکاندا تیپی ئەهلی (میللی) هەبووە :
لە گەڕەکی مەڵکەندی تیپی پێشکەوتن کە خوالێخۆش بوو عەبدولڕەحمان عەبە گۆڕێ سەرپەرشتی ئەم تیپەی کردووە.
لە گەڕەکی شێخان تیپی ئەزمەڕ.
لە گەڕەکی کانێسکان تیپی ئاسۆ.
لە گەڕەکی سابونکەران تیپی هێرش.
لە گەڕەکی سەرشەقام تیپی سەیوان لە پاشدا خەبات و تیپی ئاکۆ.
لە گەڕەکی هۆڵی تیپی هیوا لە پاشدا تیپی برسی گەڕەکی پیرمەسوور دروست بوو.

جگە لەم تیپانەش :
تیپی سووپا حامیەی سلێمانی.
تیپی فەرمانبەران.
تیپی پۆلیس.

ئەم تیپانە لەگەڵ یەکدا یاری دۆستانەیان ئەنجام ئەدا و تیپەکانی دەرەوەشیان بە یاریکردن بەسەر ئەکردەوە. لەو ساڵانەدا جێگری پارێزگاری سلێمانی بەڕێز عەبدوڵڵا بەگ بوو کە بەم جوڵانەوە بەو چالاکیە وەزشیانە زۆر خۆشحاڵ و پێی باش بووە وە لە هەمان کاتدا خۆی حەزی لە وەرزش بوو، هەموو سەرۆک تیپەکانی بانگهێشت کرد بۆ دیوانی پارێزگا و پێی راگەیاندن کە دەورەیەک بکەنەوە لە نێوان هەموو تیپەکان و بەڵێنی پێدان کە هەموو جۆرە یارمەتیەکیان بۆ دابین دەکات (لە خەڵات و کڕینی کاس و پێداویستیەکانی ئەو خولە) سەرۆک تیپەکان بە خۆشحاڵیەوە رەزامەندیان پیشاندا و زۆر سوپاسیان کرد. وە بۆ ئەنجامدانی چۆنیەتی یارییەکان بڕیاریاندا کە یاریەکان بە (دۆڕاندنی دووجار) بۆ هەر تیپێک بۆ خولەکە دەچێتە دەرەوە وە لە پاشدا (قرعە) کرا بۆ یاریەکانیان لە ئەنجامی یاریەکان هەردوو تیپی سەیوان و پێشکەوتن مانەوە بۆ یاری کۆتایی وە رۆژی یاری کردن دیاری کرا بەپێی رێکەوتنی ئەو سەرۆک تیپانە، یاری کۆتایی ئەگەر یەکسان بوون یاری دووەم ئەنجام بدەن خۆ ئەگەر یاری دووەمیش یەکسان بوون ئەوا یاری سێیەم ئەنجام دەدەن. بەرپرسی تیپی سەیوان شەهید مامۆستا یاسین حەمەساڵح بوو وە تیپی پێشکەوتن کاک تالیب سەید عەلی بوو. وا رێکەوت هەردوو تیپ لە یاری یەکەم و دووەم دا یەکسان بوون رۆژی دیاری کراوی سێیەم دیاری کرا.

یاری سێیەم لە یاریگای تەیارەخانەکە، هەردوو تیپ دەستیان بە یاری کردن کرد وە ماوەی (20 خولەک) تێپەڕ بوو، مامۆستای خوالێخۆشبوو (یاڵح علی یاڵح) هاتە ناوەوە و یارییەکەی راگرت و ئەندامانی هەردوو تیپەکەی هێنایە قەراغ یاریگاکەوەو بە یاریزانەکانی ووت ئەوە جەنابی (وەزیری ناوخۆی عێراقە) بەڕێز(حمە سەعید قزاز) ئەیەوێت قسەتان لەگەڵ بکات، کە یاریزانەکان کۆبوونەوە لەیەردەم وەزیری ناوخۆ و مامۆستا ساڵح علی لەقسەکانیدا زۆری پێخۆش بوو وە لەهەمان کاتدا هانی دان کە بەردەوام بن لە وەرزش کردن، لەم کاتەدا یاریزانی تیپی پێشکەوتن (گالب سید علی) بە مامۆستا (ساڵح علی) ووت دە مامۆستا پێی بڵێ و داوای (کردنەوەی یانەیەکمان بۆ بکە)، مامۆستای خوالێخۆشبووش ووتی (جەناب ئێمە چەند جارێک داوای کردنەوەی یانەیەکمان کردووە کەچی رێگەمان پێنادەن، بەڵکو لەڕێی جەنابتەوە یانەیەکمان بۆ بکەنەوە). خوالێخشبوو (حمەسەعید قەزازیش) ووتی: ئێستا گەڕانێکم بەدەستەوەیە بۆ پارێزگاکانی (کەرکوک و موسڵ) ماوەی (10) رۆژم پێئەچێت دوای ئەو (10) رۆژە وەرن بۆ لام بۆ بەغداد سەرم لێبدەن، بەڵام کە هاتن (عەریزەیەکتان) پێ بێت ناوی کۆمەڵێ کەسان لە پارێزەرو فەرمانبەرو مامۆستا و کاسب کاری تێدابێت و لەگەڵ ناوەکانیان ئیمزایان کردبێت. کەلەم بەڕێزانە پێک هاتبوون:
بەڕێز ساڵح علی ساڵح چاودێری وەرزش و یارییەکان
بەڕێز ئەحمەد زرنگ پارێزەرو بوڕێوەبەری رۆژنامەی ژین
بەڕێز نامق تۆفیق قزاز پارێزەرو موڵکدار
بەڕێز خلیل ئیبراهیم خالد معاونی تەسویە
بەڕێز سەعید شفیق ژمێریار لە بەڕێوەبەرێتی تاپۆی سلێمانی
بەڕێز اسماعیل عبد الوفا و خاوەنی کۆگای پرشنگ
بەڕێز دکران الیکسندریان بریکاری رادێوات
بەڕێز حسێن رەش رحیم بەرگدرو
بەڕێز عمر محەمەد امین مامۆستای وەرزش لە سانەوی سلێمانی
بەڕێز عزیز محەمەد رەشید مامۆستای وەرزش لە ناوەندی سلێمانی

پاش نوسینی عەریزەو ناوو ئیمزایان کە ژمارەیان (10) دە کەس بوون و لەدواییدا ناوەکانیان دێت، مامۆستای خواڵێخۆش بوو (ساڵح علی ساڵح) بردی بۆ بەغداد و ئیجازەی کردنەوەی یانەکەی هێنایەوە بەناوی (یانەی وەرزشی سلێمانی) لە مانگی (10/1956) کە ئەو دە(10) بەڕێزە بوون بە(هەیئەی گشتی)، لە پاش تێپەڕبوونی (6) مانگ بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری میری ئەو سەردەمە ئەبوایە ماوەی (6) مانگ بەسەر دامەزراندنی یانەکەدا تێپەڕ بکات ئەوسا دەتوانرێت دەستەی بەڕێوەبردنی یانە دابمەزرێت. هەربۆیە بانگەوازێک لە لایەن ئەو بەڕێزانە دەرچوو وە بڵاوکرایەوە بەناو شاری سلێمانیدا. کەوا یانەی وەرزشی سلێمانی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری یانە دیاری دەکات. لەڕۆژی هەینی رێکەوتی 26-04-1957 لە هۆڵی قوتابخانەی (سانەوی سلێمانی کوڕان) کات ژمێر (10)ی سەرلە بەیانی هەڵبژاردن ئەنجامدرا. وە لە ئەنجامدا ئەم بەڕێزانەی لای خوارەوە بەیەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یانەی وەرزشی سلێمانی دەرچوون و لەهەملن کاتدا ناونیشانەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کرا :
بەڕێز ساڵح علی ساڵح چاودێری وەرزش و یارییەکان سەرۆک
بەڕێز ئەحمەد زرنگ پارێزەرو بوڕێوەبەری رۆژنامەی (ژین) جێگری سەرۆک
بەڕێز سەعید شفیق ژمێریار لە تاپۆی سلێمانی سکرتێر
بەڕێز عمر محەمەد امین مامۆستای وەرزش لە سانەوی سلێمانی بەڕێوەبەری ئیدارە
بەڕێز عمر مەحمود میرزا مامۆستای وەرزش لە سانەوی سلێمانی ژمێریار
بەڕێز عزیز محەمەد رەشید مامۆستای وەرزش لە ناوەندی سلێمانی چاودێر
بەڕێز هاشم عزیز نوسەر (کاتب) لە ئەوقافی سلێمانی ئەندام
بەڕێز عزیز کریم ملاحزی بەڕێوەبەرێتی ئاوو کارەبا ئەندام
بەڕێز عبد اللە سەعید شوفێر لە شەریکە ئەندام
بەڕێز گالب علی نوسەر (کاتب) لە تەلەفۆنات ئەندام

ئەم بەڕێزانەش وەک یەدەک (احتیات)
بەڕێز یاسین محەمەد ێاڵح قوتابی لە خانەی مامۆستایانی کوڕان یەدەکی یەکەم
بەڕێز جەمال حکیم قوتابی شەو (مسائی) یەدەکی دووەم
بەڕێز ئەحمەد محەمەد قوتابی لە خانەی مامۆستایانی کوڕان یەدەکی سێیەم

جا بۆکارەکانی بەڕێوەبردنی یانە بڕیاریان دا کە خانووی بنەماڵەی (حەکیم حاجی مەلا سەعید) کە دەکەوێتە کۆڵانەکەی (مزگەوتی خانەقا)وە بە بڕی (16) دینار بۆ هەر مانگێک بە کرێ گرت. وە بۆ ئەنجامدانی راهێنان و مەشقی تیپەکان یاریگاکانی قوتابخانەی (سانەوی سلێمانی کوڕان) کە ئێستا ئامادەیی سلێمانی کوڕانە بەکار ئەهێنران، بۆ یارییەکانی (تۆپی پێ و باسکەو بالە) بارەگای یانەش بۆ یارییەکانی قورسایی هەڵگرتن و جوانی لەش و تۆپی سەرمێز و تەناف بازی و جمناستیک بەکار ئەهێنرا. مێژووی نوێ ی یانەی وەرزشی سلێمانی ئێستاش یانەی وەرزشی سلێمانی ناودارترین یانەی وەرزشییە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، پتر لە دوو هەزار ئەندام و دۆستی هەیە لە پیاوان ولاوان وکچان. بارەگاکانی یانە : بارەگای یەکەم کەبەپیتاک و هەرەوەزی ئەندامان و دۆستانی یانە دروست کرا.دەکەوێتە سەر شەقامی تەنیشت یانەی پزیشکان بەرامبەر بەنەخۆشخانەی (عەلی کەمال)، لەناو بارەگاکەدا (یاری تۆپی باسکەو بالەو تۆپی دەستی) تێدایە، یاریگای باسکەو بالەکەی لە مادەی (ریکۆبۆڵ) دروست کراوە لەگەڵ جێگای دانشتنی سەیرکەران (مدرجات)

لەناو بارەگاکەیدا هۆڵی تۆپی سەرمێز و هۆڵی قورسایی هەڵگرتن و جوانی لەش و ژووری کۆبوونەوەی ژووری میوانداری و چەند ژوورێک بۆ خۆگۆڕینی یاریزانەکانی تێدابوو. جگە لەم بارەگایە بارەگایەکی تر کەئەکەوێتە گەڕەکی (چوار باخ) نزیک مزگەوتی (عەبدوڵڵا لوتفیی) ەوە کەناودەبرێ بە (کۆمەڵگای یانەی وەرزشی سلێمانی).لەبەر (بوونی هۆڵی داخراو) لەسەر تازەترین شێوەی مۆدیرن دروستکراوە، کە زەویەکەی بەمادەی (تارتان) دروست کراوە، لەگەڵ جێگەی دانشتنی سەیرکەران کە یاری تۆپی باسکەی تێدا ئەنجام دەدرێت، هەر لەم یاریگایەدا ژووری کۆبوونەوەو ژووری سەرۆک و ژووری جێگری سەرۆک و ژووری سکرتێر و ژووری ژمێریاری و ژووری خۆیەتی تێدایەجگە لە چەند ژوورێک کە بەجوانترین کەل و پەلی نوستن و حەوانەوە پڕ کراوەتەوە بۆ ئەو یاریزانانانەی جێ ی نیشتەجێبوونیان نیە لەوێ ئەنوون. هەروەها مەلەوانگەیەکی (داخراو) کە لەسەر تازەترین شێوەکە هەموو مەرجە یاساییەکانی تیادایە، لەسەر بوودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان درووست کراوە بە پێوانەی (25× 13) م. جگە لەمانە هۆلێکی تۆپی سەر مێز کە هەموو مەرجە یاسایی یەکانی تۆپی سەرمێزی تیادا هەیە. یاریگایەکی تۆپی دەستی تیادایە کە لە تەواو بووندایە و بەمادەی (تارتان) دروست دەکرێت. یاریگایەکی تۆپی پێ کە بەچیمەنی سەوز و پتر لە(000 20) بیست هەزار کەس دەگرێت،لەسەر تازە ترین شێوە نوێ کراوەتەوە لەسەر بوودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وە ئێستا بە کۆبوونەوەی هەموو یاریگاکان لە چوارچێوەی (مەلعەبەکە) داناونراوە (کۆمەڵگای یانەی وەرزشی سلێمانی) لە گەڕەکی چوار باخ. پێویستە رۆڵی گرنگی بەڕێز خوالێخۆش بوو (رەشید میران) برا گەورەی شەهید کمال سلیم پێبزانریت کە لەپاش هەوڵدانێکی زۆر و ململانێیەکی گران توانی لە ساڵی (1970) ئەو زەویە لە وەزارەتی (بلدیە) وەربگرێت کەبووە بارەگای یانەکە کەلەسەر شەقامی (حەمدی) وە لەهەمان کاتدا خوالێخۆشبوو (سەرۆکی ئەندازیاران) بوو. هەروەها رۆڵی بەرچاوی ماندوبوونی بەڕێز (حەمید میران) برای شەهید(کمال سلیم) و برای خولێخۆشبوو (ڕەشید میران) وون نەکرێت کە بەڕێزی (ئەندازیارە) بوو خۆی نەخشەی بینای یانەی دروست کردوو لە کاتی کارکردنیشدا بۆ دروست کردنی دڵسۆزانە وەک کرێکارێکیش هاوبەشی دەکرد بۆ دروست کردن ولەهەمان کاتیشدا بەڕێزی سەرپەرشتی دروست کردنەکەی کردووە کە جێ ی رێزوپێزانینە. بە پێ ی بڕیاری حکومەت ماوەی (6) شەش مانگ لەژێر چاودێریدا ئەمێنێتەوە ئەوسا دەتوانێت هەڵبژاردن ئەنجام بدات بۆ دیاری کردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر هەربویە لە (26-04-1957) دا یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجام داوە.


🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (داناز عەبدولڕەحمان) سەبارەت بە (یانەی سلێمانی) لە: 11-8-2012 13:35:20

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 11 2012 2:08PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,633 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
یانەی سلێمانی
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-04-1957
📷 وێنە و پێناس
1.👁️تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی ساڵی 1977 لە شاری بەغداد
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بروسک نوری شاوەیس
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست215,207%71.52
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,294%18.70
عربي9,595%3.18
هەورامی7,721%2.56
کرمانجی - کوردیی باکوور4,687%1.55
English1,700%0.56
فارسی1,189%0.39
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.39
Türkçe479%0.15
Nederlands186%0.06
Française185%0.06
Deutsch151%0.05
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە172,003%57.54
👫 کەسایەتییەکان24,680%8.25
📕 پەڕتووکخانە21,308%7.12
✌️ شەهیدان18,397%6.15
🏰 شوێنەکان13,855%4.63
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.69
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,991%3.34
🚼 ناوی کوردی4,852%1.62
📝 بەڵگەنامەکان4,772%1.59
📷 وێنە و پێناس4,757%1.59
📊 ئامار و راپرسی4,626%1.54
📖 کورتەباس2,145%0.71
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,504%0.50
🔣 هەمەجۆرە1,145%0.38
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)937%0.31
😊 گاڵتەوگەپ722%0.24
🎵 کارە هونەرییەکان540%0.18
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.15
💚 ئەنفالکراوان422%0.14
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.06
🌏 نەخشەکان167%0.05
📼 ڤیدیۆ147%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان54%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست11%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری140,141%46.57
📩هاوڕێ باخەوان111,381%37.01
📩مانو بەرزنجی20,877%6.93
📩سەریاس ئەحمەد12,949%4.30
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.60
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.43

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574