لە مانگی ئابی ساڵی 2010دا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری #مەریوان#ەوە دەستگیرکرا و پاشان لە مانگی ئایاری ساڵی 2011دا لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو پێش دادگاکەی و پێش ئەوەی لە زیندانی مەریوانەوە بگوازرێتەوە بۆ زیندانی شاری سنە، ماوەی سێ مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیرا و ئەشکەنجەی زۆر نامرۆڤانەی بەسەرهاتبوو.
بەختیار معماری، پاش ئەوەی دادگای پێداچونەوەکەی بەڕێوەچوو، سزای سێدارەکەی لابرا و ماوەی سزای زیندانەکەشی کۆتاییهات، سەرئەنجام ڕۆژی 16-05-2017 لە زیندانی سنە ئازادکرا.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,016 ganger