هەر ساڵێک ملیۆنەها تۆن لە پلاستیکی جۆراوجۆر درووست دەکرێت، وای لێ هاتووە ئێستا پلاستیک بووە بە هاوڕیمان و بووە بە بەشێک لە ژیانمان ساڵی ملیۆنەها تەن لەم پلاستیکانە فڕێ دەدرێنە ژینگەوە و ژینگە پیس دەکەن و کاری زۆر خراپ دەکەنە سەر تەندرووستی و ئابووری مرۆڤ، ملیۆنەها تەن لە سووتەمەنی بەکار دەهێنرێت، بۆ درووستکردن و گوێزانەوەی بەرهەمەکان و ئەمەش دەبێتە هۆی ڕژانی هەزارەها مەتر سێجا لە گازی دووەهەم ئۆکسیشدی کاربۆن و چەند گازێکی تر، دوای بەکارهێنانیش چ بەفڕێدان و بڵاوبوونەوەی بە ژینگەدا چ بە دووبارە بەکارهێنانەوەی، لەهەردوو بارەکەدا ووزەیەکی زۆر و سووتەمەنی و پارە و کاتێکی زۆر سەرف دەکرێت و لەهەردوو بارەکە دا ژینگە پیس دەکرێت. بۆیە هەتا بتوانین بەکارهێنان و فڕێدانی پلاستیک کەم بکەینەوە و بەشداریی بکەین لە کەمکردنەوەی ئازارب ژینگە.
کۆمەڵەی کیمیاگەران و کۆمەڵەی پیشەسازانی پلاستیک SPI جۆرەکانی پلاستیکیان کردووە بە حەوت کۆمەڵەوە و بۆ هەر کۆمەڵەیەک کۆدێکیان بۆ داناوە، مەبەست لەم کۆدانەش بۆ ئەوەیە کە بەکارهێن جۆرەکان بناسێتەوە و لەسەر بنچینەی کۆدەکە مامەڵە لە گەڵ پلاستیکەکەدا بکات و بتوانێت خۆی لە ژەهر و ئاوێتە خراپەکانی ناو پلاستیکەکە بپارێزێت، هەروەها کارئاسانیش دەکات بۆ ناسینەوەی پلاستیکەکە لەکاتی دووبارە بەکارهێنانەوەی لە پیشەسازییدا.
کۆدی ژمارە یەک
لە پۆلی ئەسیلین تێر فسالات درووست کراوە. PETE یان PET
بوتڵەکە بۆنی شلە و خۆراکەکەی ناوی دەگرێت
بە ڕٍێژەی 20% بەکاردەهێنرێتەوە. ڕاخەر و خوری دەستکردی جل و بەرگی زستانە و جانتای سەفەر و هەندێ جۆری جانتای دەستی و زۆر شتی تری لێ درووست دەکرێتەوە.
بەکاردەهێنرێت بۆ ئاوی خواردنەوە، شلەمەنیە گازییەکان، هەندێ تیاهەڵگری دەرمان، بوتڵی ڕۆن،
بەساردی هەڵدەگیرێت و نابێت هەتاو لێ ی بدات بەهیچ شێوەیەک جاری دووهەم بەکارناهێنرێتەوە
کۆدی ژمارە 2
درووستکراوە لە پۆلی ئەسیلین ی چڕِی بەرز High-Density Polyethylene
ئەم جۆرە زۆر بێ زیانە و هیچ ئاوێتەیەکی کیمیایی ناڕژێنێتە ئەو خۆراک و شلەیەی تیای هەڵگیراوە.
بەکاردەهێنرێت بۆ هەڵگرتنی شیر و درووستکردنی قاپی کەرە و پەنیر و ماست و هەڵگرتنی ڕۆنی ئۆتۆمبیل و بوتڵی شامپۆ و سابوونی شل و ڕەنگ لابەر و هەندێ لەیستۆکی تایبەتی وەکو یۆیۆ.
بە ڕێژەیەکی بەرز دووبارە بەکار دەهێنرێتەوە و سندووق و تەختەی پەرژین و تەختەی پلاستیکی بۆ ڕازاندنەوە ی لێ درووست دەکرێت.
و خانووی ئاژەڵ و قەڵەمجاف و زۆر شتی تر.
دوای بەکار هێنانی یەکەم، بە هیچ جۆرێک بۆ هەڵگرتنی خۆراک و شلەمەنی و ئاوی میوە و ماستاو و ئاو بەکار ناهێنرێت.
کۆدی ژمارە 3
درووستکراوە لە پۆلی ڤەنیل کلۆراید PVC
دووبارە بەکار ناهێنرێتەوە،
زۆر ژەهراوییە، تەنها بۆ درووستکردنی بۆڕی ئاوەڕۆ و کاشی پلاستیکی بەکار دەهێنرێت، هەروەها بۆ دەرگا و پەنجەرە و پەردەی حەمام
لەبەر هەرزانییەکەی. بۆ درووستکردنی یاری منداڵان و داپۆشینی گۆشت و پەنیر بەکار دەهێنرێت
کۆدی ژمارە 4
لە پۆلی ئەسیلینی چڕی کەم درووست دەکرێت Low-Density Polyethylene
زۆر بەکەمی لە هەندێ بواری تایبەتی دا بەکار دەهێنرێتەوە،بۆ نموونە وەکو سەتڵی زبڵ و
بێ زیانە و زۆر نەرم و تەمەن درێژە، نایلۆنی داپۆشینی خۆراک و و کیسەی سەندویچ و بوتڵی گوشراو و کیسەی بازاڕکردنی لێ درووست دەکرێت
کۆدی ژمارە 5
لە پۆلی پرۆپلین درووست دەکرێت PP
زۆر بەکەمی دووبارە بەکار دەهێنرێتەوە،بۆ درووستکردنی بەفرماڵ و شەن و کێبڵی پاتری.
لە هەموو جۆرەکانی پلاستیک سەلامەت تر و بێ زیان ترە. زۆر پتەوە و بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت. بۆ درووستکردنی بوتڵی ئاو کە زۆر بەکاربهێنرێت و قاپی خواردن و بۆ درووستکردنی سەتڵی بچووکی گەنمە شامی و بابەتی یاریگاکان و تیاهەڵگری هەندێ دەرمان و کەل و پەلی خۆراک هەڵگرتن و دایبی منداڵ و ئینجانە و بوتڵی شرووبی منالڕ و تیاهەڵگری مارگرین و ماست بەکاردەهێنرێت، هەروەها سەری (قەپاغی) زۆربەی جۆرەکانی بوتڵ.
کۆدی ژمارە 6
لە پۆلی ستایرین درووست دەکرێت PS هەندێ جار پێ ی دەووترێت پۆلی فۆم
زۆر بەزەحمەت دووبارە لە هەندێ بواردا بەکار دەهێنرێتەوە،وەکو دابڕین و هەندێ جۆری پلێتی نووسین و ڕاستە و هتد.
زۆر ژەهرین و مەترسیدارە، لە زۆر ووڵاتانی جیهان لە ساڵی 1980 وە بەکارهێنانی قەدەغە کراوە،
کوپی قاوە و قاپی ئەزبەرید و بۆکسی خۆراک وەکو هەمبەرگر و کەوچک و چەقۆ و تەبەدۆر و فلین و فۆمی تیا هەڵگرتن و پڕکەری کارتۆن و ئەو جۆرە شتانەی لێ درووست دەکرێت.
کۆدی ژمارە 7
ئەو جۆرە پلاستیکانە دەگرێتەوە کە لە هیچ کامێک لەو شەش کۆدەدا نابینرێنەوە. بۆ نموونە وەکو پۆلی کاربۆنات و پۆلی لاکتاید
ئەم جۆرە پلاستیکانە زۆر بەزەحمەت دووبارە بەکار دەهێنرێنەوە،
بەکار دەهێنرێن بۆ درووستکردنی مەمەی شیری مناڵ و بتڵی ئاوی گەورە و دیسکی کۆمپیوتەر و سندووقی پزیشکی و زۆر کەل و پەلی تر.ئەم جۆرە پلاستیکە ئاوێتەی بیسفینۆڵی تیا نیە، مەگەر خۆی لەسەری نووسرابێت.
بۆ کۆکردنەوەی بوتڵ و کیس و کەرەستەی پلاستیکیی بەکارهێنراو هەروەها فڕێ دراو کاتێکی زۆر و پارەیەکی زۆر و ووزەیەکی زۆر سەرف دەکرێت و بڕێکی زۆریش لە گازی دووهەم ئۆکسید ی کاربۆن و چەند گازێکی تریش فڕێ دەدرێتە هەواوە ئەم گازانەش بە گازەکانی خانووی شووشە ناسراون چونکە دەبن بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەپۆش و هاوسەنگی ژینگە تێکدەدەن.
ساڵیی 2،7 ملیۆن تەن پلاستیک تەنها لە جۆری 1 لە جیهان دا بەرهەم دەهێنرێت، کە برٍێکی زۆر سووتەمەنی پێویستە و نزیکەی 1،5 بەرمیل نەوتی بۆ دەسووتێنرێت و ئەم سووتاندنە بڕێکی زۆر لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەکاتە هەواوە. 700 ملیۆن بوتڵی بۆش لە ڕۆژێکدا فڕێ دەدرێت. تەنها لە ئەمریکا ڕۆژی 60 ملیۆن و لەو ژمارە گەورەیەش تەنها 10 ملیۆنی دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە، بەڵام لە ووڵاتی خۆمان دووبارە بەکارهێنانەوە بوونی نیە و کۆی گشتی پلاستیکی بەکارهێنراو و فڕێدراو هەمووی دەبێت بە خاشاک و دەچێتە ئاو و هەوا و خاکەوە. لە بەریتانیا، لەساڵی 2002 دا نۆ ملیار بوتڵی بۆش فڕێ دراوە، واتە لە هەر کاژێرێکدا یەک ملیۆن بوتڵ، لەم ژمارەیە تەنها 360 ملیۆن دووبارە بەکارهێنراوەتەوە
لە ئەمەریکا دا لە هەر شەش بوتڵی بۆش تەنها یەک بوتڵ دەچێتەوە سوورٍی دووبارە بەکارهێنانەوە و لە سەدا 86 ی کۆی ئەو پلاستیکە بەکارهێنراوە دەبێت بە خاشاک و بە خاک و ئاو دا بڵاودەبێتەوە کە 400 تا 1000 ساڵی دەوێت بۆ شیبوونەوە. بەڵام لە ئەوروپا ڕێژەی بەکارهێنانەوە زۆر کەمترە و دەگاتە نزیکەی %3. لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی دووبارە درووستکردنەوەی بەکارهێنراوەکان دا پێویستی بە سووتاندنی سووتەمەنی هەیە و ئەویش بڕێکی زۆر لە گاز و هاڵاوی ژەهرین بڵاودەکاتەوە. دووبارە بەکارهێنانەوەی تەنها یەک بوتڵی بۆش، ئەوەندە ووزەی پێویستە کە بەشی داگیرساندنی گڵۆپێکی 60 واتی دەکات بۆ ماوەی 6 کاژێر. ئایا ئەم ووزەیە بۆ کارێکی پێویست پاشەکەوت بکرێت باشتر نییە ؟
لە ساڵێکدا 90 ملیار لیتر ئاوی بوتڵکراو سەرف دەبێت لە جیهان دا، چواریەکی ئەو بڕە بۆ جێگای دوور دەگوێزرێتەوە و بۆ گوێزانەوەی بڕێکی زۆر سووتەمەنی دەسووتێنرێت کە ئەویش ژینگە بەگازە دەرهاوێژراوەکان پیس دەکات.
بەکارهێنانی پلاستیک بۆ هەڵگرتن و تیا خواردن زۆر خراپە بەتایبەتی خۆراکی گەرم و ترش.هەروەها چەوری و ئاوی میوەکان.هەروەها ئاوی خواردنەوە، چاو قاوە و هەر شلەمەنییەکی گەرم لە پەرداخ و کەل و پەلی پلاستیکدا 50 جار تێڕژانی ئەو ماددانە بۆ ناو خۆراک یان ئاوەکە زیاد دەکات. یەکێک لەو ئاوێتانە کە لە پلاستیکەکەدا هەیە، بۆ نموونە لەو هەموو ئاوێتانەی دەکرێنە پلاستیکەوە تەنها باسی یەک ئاوێتە دەکەین ئاوێتەی BPA کە ماددەیەکی نەرم کەرە و بۆ چەند مەبەستێک کراوەتە پلاستیکەکەوە، بەڵام بە بەندی کیمیایی نابەسترێتەوە بە زنجیرەی پۆلیمەرەکەوە،،لەکاتی گەرم بوون و مانەوەی بوتڵەکان دا بۆ ماوەیەکی زۆر ئاوێتەکان لە پلاستیکەکەوە دەچنە ئاوەکەوە. ئەم ئاوێتەیە لە توانای دا هەیە کە خانەکانی لەش هەڵبخەڵەتێنێت و وەکو هۆرمۆنەکان کار بکات بە تایبەتی لە مێیەدا کار دەکاتە سەر هۆڕمۆنی ئەسترۆجین و کاری کوێرە ڕژێنەکان تێک دەدات، کارێکی خراپ دەکاتە سەر کۆئەندامی زۆربوون، بەتایبەتی هێلکەدان و دەبێتە هۆی دابەشبوونی ناڕێک و درووستبوونی کۆرپەلە ی ناتەواو، وەکو هەندێ هۆڕمۆنی تریش کار دەکات و دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی چەوری لە ژێر پێستدا، ئەوەش دەبێتە هۆی قەڵەوی و کار دەکاتە سەر دڵ و پەنکریاس، هەروەها کار دەکاتە سەر پڕۆستات و ژمارەی سپێرم کەم دەکاتەوە.لەسەروو هەمووشیەوە هەندێ توێژینەوە دەریان خستووە کە ئەم ئاوێتانە کارسینۆجینن واتە (هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەن).
لەبەر ئەوە
هەتا دەتوانی بەکارهێنانی پلاستیک کەم بکەرەوە، لە جیاتی کیسەی پلاستیکی، کیسەی قوماش یان کاغەز بەکاربهێنە، ئاو لە ستانلێس ستیل و شووشەدا هەڵبگرە و بخۆرەوە. دانانی فلتەری ئاو لەماڵەوە، زۆر باشترە لە کڕین و گواستنەوە و کات بەفیڕۆدان بۆ ئاوی ناو بوتڵی پلاستیکی، لەلایەکەوە زۆر ئابووریی تر و پاشەکەوت کەرە، لەلایەکی تریشەوە لەشت لە ژەهر ی پلاستیک دەپارێزێت، هەروەها بەشداریی کردنێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی دەرهاویشتەکانی پلاستیک بۆ ناو ژینگە.