عەبدولڕەحمان عەزیز حەمەد ئەحمەد ناسراو بە دکتۆر عادل (1955- سێبیران- قوشتەپە- #هەولێر#)، دەرچووی دواناوەندی و خولی برینپێچی.
هەم کادیر و ڕابەری سیاسی لقی قەرەچوغی #هێزی پێشمەرگەی# #حزبی شیوعی# بوو، هەم جێگری فەرماندەی سەربازی و پزیشکی لقەکە بوو.
هاوسەرگیری کردبوو، کوڕێک و کچێکی هەبوو بەناوی شڤان و عەدالەت.
لە شەوی (10-9ی 6ی 1988)دا لە گوندی (#پڵینگە#)ی سەر بە شارۆچکەی #قوشتەپە# لەگەڵ دوو پێشمەرگەی دیکەوە بە ناوەکانی عەلی حاجی ئیسماعیل مستەفا #پاڵانی# ناسراو بە کەمال (#دوگرتکان# - 1966) و یوسف حوسێن کەریم شێخ بزێنی ناسراو بە ڕزگار گردعازەبانی لەلایەن سەڵاح شینە و تاقمە خۆفرۆشەکەی #شەهید# کران.[2]