- لە ساڵی 1965 لەگوندی (#ئیسماعیل بەگی#) شارەدێی (#شوان#)ی سەربە پارێزگای #کەرکووک# لەدایک بووە..
تا پۆلی دووەمی ناوەندی لە شارەدێی شوان خوێندوە..
- لە سەرەتای ساڵی 1982دا پەیوەندی کردوە بە (#کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#) ەوە
- لە ساڵی 1983 کاتێک داوای کردووە ببێت بە پێشمەرگە، داوای چالاکیان لێکردووە،
- لە بەهاری ساڵی 1983 چوتە سەرجادەی شوان لەناو قافڵەی عسکری، سەیارەیەکی (ئەلبی) فڕاندووە،
لەگەڵ شەهید کوێخا و حەمەی خاڵە بەکر، پەیوەندییان کردووە بە کەرتی (4)ی #خاڵخاڵان# (#تیپی 21ی کەرکووک#)ەوە..
- دواترگوزراوەتەوە بۆ تیپی (25)ی خاڵخاڵان ودواتربۆ تیپی (29)ی کەڵکە سماق،
- لە بەهاری ساڵی (1990) لەگەڵ شەهید ئاکۆ سور، بوون بە مەفرەزەی پارتیزان لە سنوری کەرکووک، تاکو ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991،بە پارتیزانی ماوەتەوە.
- برایەکی شەهیدە بە ناوی (ناسیح مەحمود محەمەد)،
- لە ژیانی پێشمەرگایەتیمدا چەند جارێک بریندار کراوە..
1- لە 30-08-1988 لە بناری #قەندیل#
2- مانگی دەی ساڵی 1990 لە شاخی #پیرەمەگرون# ….