🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 وێنەی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەیەک لە شاری ورمێ ساڵی 1932
شوێن: شاری ورمێ
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1932
ناوی کەسانی ناو وێنەکە: نەناسراون
قوتابیان و مامۆستایانی قوتابیانی قوتابخانەیەکی شاری ورمێ. ساڵی 1932،
ناوی وێنەگر: نەناسراو
[1]
📷 وێنەی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەیەک لە شاری ورمێ ساڵی 1932
👫 هێمن عەلی
ناو: هێمن
ناوی باوک: عەلی
پیشە:وەرزشەوان
شوێنی یاریکردن:هێڵی پێشەوە
رۆژی لەدایکبوون:26-4-1987
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
یاریزانی تۆپی پێی یانەی سەرچنار بووە، لە ئێستادا2022 یاریزا
👫 هێمن عەلی
👫 کەیهان عەبدوڵڵازادە
ناو: کەیهان
نازناو: عەبدوڵڵازادە
ناوی باوک: ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1981
رۆژی کۆچی دوایی: 29-06-2021
شوێنی لەدایکبوون: گوندی کۆسە ئەحمەد ی شاری ورمێ
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی کۆسە ئەحمەد ی شاری ورمێ
👫 کەیهان عەبدوڵڵازادە
👫 سەمانە نەیسانی
ناو: سەمانە
نازناو: نەیسانی
ناوی باوک: بێهرۆز
رۆژی لەدایکبوون: 2001
رۆژی کۆچی دوایی: 2906-2021
شوێنی لەدایکبوون: گوندی گونبەندی شاری ورمێ
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی گونبەندی شاری ورمێ
ساڵی کۆچی
👫 سەمانە نەیسانی
👫 مەهنام پیرۆزادگان
ناو: مەهنام
نازناو: پیرۆزادگان
ناوی باوک: ڕەشید
ناوی دایک: دڵبەند
رۆژی کۆچی دوایی: 09-07-2021
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ئەشکی تەرگەوەڕ ی شاری ورمێ
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی ئەشکی تەرگەوەڕ ی شاری ورم
👫 مەهنام پیرۆزادگان
👫 نەستەرەن محەمەد ئەمینی
ناو: نەستەرەن
نازناو: محەمەد ئەمینی
ناوی باوک: ڕەئوف
رۆژی لەدایکبوون: 1999
رۆژی کۆچی دوایی: 14-07-2021 ئەگەر لە ژیاندا نەمابوو!
شوێنی لەدایکبوون: شاری سەردەشت
شوێنی کۆچی دوایی:شاری سەردەشت
ساڵ
👫 نەستەرەن محەمەد ئەمینی
👫 ماریا گەڵباخی
ناو: ماریا
نازناو: گەڵباخی
رۆژی کۆچی دوایی: 17-07-2021
شوێنی لەدایکبوون: شاری مەریوان
شوێنی کۆچی دوایی: شاری مەریوان
ساڵی کۆچی دوایی: 2021
ژیاننامە
ژنێکی دانیشتووی گەڕەکی شەردۆشییەکانی شارۆچک
👫 ماریا گەڵباخی
📷 ئەنوەر خدر زراری لە گڵکەندی هەولێر
شوێن: هەولێر-باخچەی گڵکەند
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1972ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ئەنوەر خدر زراری
ناوی وێنەگر: لە پەڕەی گوندی قوڵتەپەی ڕەشید[1]
📷 ئەنوەر خدر زراری لە گڵکەندی هەولێر
📷 قوتابیە کچەکانی قوتابخانەی قوڵتەپەی ڕەشید
شوێن: قوڵتەپەی ڕەشید، قوشتەپە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: ساڵی خوێندنی(1972-1973)ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: قوتابیە کچەکانی قوتابخانەی قوڵتەپەی ڕەشید ڕیزی یەکەم ڕاوەستاوەکان لەڕاستەوە:مامۆ
📷 قوتابیە کچەکانی قوتابخانەی قوڵتەپەی ڕەشید
📷 شەهید عەزیز حەسەن شێخە ناسراو بە سەربەست
شوێن: قوڵتەپەی قوشتەپە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: نەناسراو، شەهید عەزیز حەسەن شێخە ناسراو بە سەربەست.
ناوی وێنەگر: نەزانراوە[1]
📷 شەهید عەزیز حەسەن شێخە ناسراو بە سەربەست
📷 عوسمان یابە پیرداود قوڵتەپەیی
شوێن: هەولێر-چۆمان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1974ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: عوسمان یابە پیرداود قوڵتەپەیی
ناوی وێنەگر: لە شوان سلێمان یابەوە وەرگیراوە[1]
📷 عوسمان یابە پیرداود قوڵتەپەیی
📷 شوێنەوارناس و شانەدەرییەکان لەساڵی 1953دا
شوێن: مێرگەسۆر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1953ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: ڕۆسە سولیکی خێزانی شوێنەوارناسی ئەمریکی ڕالف سولیکی و دوو شوێنەوارناسی عێراقی و کێخوای گوندی شانەدەر و
📷 شوێنەوارناس و شانەدەرییەکان لەساڵی 1953دا
📷 کۆمەڵێک کەسایەتی و گوندنشینانی بیرعارەبیانی قوشتەپە
شوێن: گوندی بیرعارەبیان لە شارۆچکەی قوشتەپە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1972ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە:کۆمەڵێک کەسایەتی و گوندنشینانی بیرعارەبیانی قوشتەپە.
ناوی وێنەگر: گوندی قوڵتەپەی ڕەشی
📷 کۆمەڵێک کەسایەتی و گوندنشینانی بیرعارەبیانی قوشتەپە
👫 پەیمان بەهلولی
ناو: پەیمان
ناوی باوک: بەهلولی
رۆژی لەدایکبوون: 1997
رۆژی کۆچی دوایی: 13-01-2022
شوێنی لەدایکبوون: گوندی شوانکارەی ناوچەی شاهۆ ی شاری ڕوانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی شوانکار
👫 پەیمان بەهلولی
📖 کەلوپەلی ڕوناکی و ئاگرکردنەوە
کەلوپەلی ڕوناکی و ئاگرکردنەوە
بەردەئەستێ: لەسەردەمی کۆندا، وەک هۆکارێک بۆ ئاگرکردنەوە بەکارهاتووە، جۆرە بەردێکی تایبەت بووە، کە بە ئاسنێک لێیانداوە، جۆرە گیایەکی نەرمیش کە پێیان دەوت (قاویت) وەک لۆک
📖 کەلوپەلی ڕوناکی و ئاگرکردنەوە
📷 ئاسۆ حەسەن و شەهید سەید گوڵ سەید حەسەن قوڵتەپەیی
شوێن: باشوری کوردستان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: دوو پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی کوردستان لەڕاستەوە: ئاسۆ حەسەن و شەهید سەید گوڵ سەید حەسەن قوڵتەپەیی
📷 ئاسۆ حەسەن و شەهید سەید گوڵ سەید حەسەن قوڵتەپەیی
📷 شەهید سەید گوڵ سەید حەسەن قوڵتەپەیی لە هەڵپەڕکێدا
شوێن: باشوری کوردستان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: هەڵپەڕکێی کۆمەڵێک پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی کوردستان، دووەم کەس لەڕاستەوە: شەهید سەید گوڵ سەید حە
📷 شەهید سەید گوڵ سەید حەسەن قوڵتەپەیی لە هەڵپەڕکێدا
✌️ سەید گوڵ سەید حەسەن قوڵتەپەیی
ناو: گوڵ
نازناو: هێمن
ناوی باوک: حەسەن قوڵتەپەی ڕەشید
شەهید (سەید گوڵ سەید حەسەن) ناسراو بە هێمن
لە ساڵی 1962 لەگوندی قوڵتەپەی ڕەشید سەربە شارۆچکەی قوشتەپە لە خێزانێکی نیشتیمان پەروەر چاوی بەدو
✌️ سەید گوڵ سەید حەسەن قوڵتەپەیی
📕 هێمای بازرگانی و ناولێنان لە تابلۆی شوێنکاردا
ناونیشانی پەرتوک: هێمای بازرگانی و ناولێنان لە تابلۆی شوێنکاردا
ناوی نوسەر: رۆژان نوری عەبدوڵڵا
شوێنی چاپ: کۆیە
چاپخانە : گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەکان
ساڵی چاپ :
📕 هێمای بازرگانی و ناولێنان لە تابلۆی شوێنکاردا
📝 پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی پوک میدیا
دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێزان سەرنوسەر و رۆژنامەنووس و کارمەندانی سایتی (PUKmedia) بە بۆنەی نۆزدە ساڵەی دامەزراندنی سایتی (PUKmedia)وە گەرمترین پیرۆزبایتان لێ
📝 پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی پوک میدیا
📝 پیرۆزبایی ستران عەبدواڵا لە یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی پوک میدیا
دەقی پیرۆزباییەکەی ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
پیرۆزبایی
برای بەرێز هەڤاڵ کاروان ئەنوەر سەرنووسەری PUKmedia
هەڤاڵانی خوشک و برا لە سایتی PUKmedia
ساڵرۆ
📝 پیرۆزبایی ستران عەبدواڵا لە یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی پوک میدیا
📕 شیکردنەوەی پراگماتیکی چەند دەقێکی شیعری فەرەیدون عەبدول بەرزنجی بەپێی تیۆری کردە قسەییەکان
ناونیشانی پەرتوک: شیکردنەوەی پراگماتیکی چەند دەقێکی شیعری فەرەیدون عەبدول بەرزنجی بەپێی تیۆری کردە قسەییەکان
ناوی نوسەر: دەریا سابیر حەمەد، رۆژان نوری عەبدوڵڵا
شوێنی چاپ: گەرمیان
چاپخانە : گۆڤار
📕 شیکردنەوەی پراگماتیکی چەند دەقێکی شیعری فەرەیدون عەبدول بەرزنجی بەپێی تیۆری کردە قسەییەکان
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەلام
📷 وێنە و پێناس
بەفر بارینی هەولێر 20-01-2022
📷 وێنە و پێناس
وێنەی کۆشکی مەلا فەندی لە گ...
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەلی محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
زارا ئەحمەد جاف
📕 سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
15 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد
پیرەمێرد
چاپی دووەم سلێمانی
کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی: فایق هۆشیار، مستەفا ساڵح کەریممستەفا ساڵح کەریم، محمود ئەحمەد محەمەد، محەمەد نوری تۆفیق، ئەحمەد زرنگ

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد
📥 ژمارەی داونلۆد: 5,238 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 916
💬 پەند و ئیدیۆم
1.👁️ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە کەر بە جۆ بمرێ ئەوسا شەهیدە
2.👁️ئاه خوێندەواری! نەزانی لایە بۆ کردەوەیشمان ڕەهبەری چایە
3.👁️ئاو مەند بێ و پیاو مۆن، لێیان بترسە ڵچ شۆڕ پەریش بێ، هەر ئێسکی قورسە
4.👁️ئیشت بەدەست بێ هیوات لێ دەکەن دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن
5.👁️ئەگەر چەسپاندن بێتە سەر تکا بڵێن تێکۆشان ئابڕووی تکا
6.👁️ئەگەر خوا دەکا، ترێ پێدەگا بێ قڕەی گومرک، من سەرخۆش ئەکا.
7.👁️ئەم شیوەنە بۆ ئەو مردووە ناشێ
8.👁️ئەمڕۆ پێویستە تۆ بە دۆست دەرچی، کە باران نەما (کەپەلک) بۆچی
9.👁️ئەو سەرەی سەودای عەشقی تیا نییە کوولەکەی وشکی ئاوی کانییە
10.👁️ئەو شێخەی مووچەی مرید وەرئەگرێ دەمی "برنگ"ە و خوری پێ ئەبڕێ
11.👁️ئەو کانییەی ئاوی لێ دەخۆیتەوە بەردی تێ مەخە تینوەبیتەوە
12.👁️ئەو کەسەی کە خوا قەدری داوە پێی کەس لێی پرسیوە کە تۆ کوڕی کێی؟
13.👁️ئەولادتان بە ناز پەروەردە مەکەن چاک نابن خۆتان ڕەنج بردە مەکەن
14.👁️ئەوی بۆ مەنسەب بەرچاو چوو، فێرن لەگەڵ لێکەوتی ڕوو وەردەگێڕن
15.👁️ئەوی بە ئاغام بە پاشام فێرە بەراتی دێتە سەر دوو کولێرە
16.👁️ئەوی بەتوندی لە جێی خۆی هەستاکاتێکت ڕوانی ماندوو بوو وەستا
17.👁️ئەڵێن: ئاو دێنن، خۆشی خۆشییە! بۆ هاوین نەبێ ئاومان بۆ چییە؟
18.👁️بۆ چەنەبازی کە نەزان دووە لە بەهەشتەوە کوتەک هاتوە
19.👁️بۆ دونیا دەبێ دەست بدەیتە دەست هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت
20.👁️بۆ دۆستت چاکە، غەیر بێ ئەنجامە ماڵ ڕاوەستابێ، مزگەوت حەرامە
21.👁️بێ هەمدەم ماوم، کز و ڕەنجەڕۆم منیش خەریکم، باینجان بخۆم
22.👁️بێوەژن هەرچەند خاوەن دراو بێ تۆ کچ بێنە با، کراسی جاو بێ
23.👁️بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوه سەد بەرتیل قەرزێ نابژێرێتەوە
24.👁️بە سوێندی درۆ خۆت مەخەرە داو تاریکە شەوە گەڵاڵی لە ناو
25.👁️بە عەشق ئازادەی هەر دوو جیهانی کە عەشقت نەبێ لەشی بێ گیانی
26.👁️بە قاسپەقاسپی کەو بایەخ مەکەن دیتە بۆ ڕاوی جینسی خۆی دەبەن
27.👁️بە میراتی عیلم، کور ئەبێ بە پیاو ئەولاد بە ڕەنجی شانی دێتە ناو
28.👁️بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ نانت گەنم بێ جۆیش هەرزانتر بی
29.👁️بەخیل خۆی نایخوا هەوڵیشی زۆرە ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە سوورە
30.👁️بەو پارەیەی شێخ بەهەشت ئەفرۆشێ نەتەوەی پیاڵەی مەی پێ دەنۆشێ
31.👁️پارە خەرجی کەی دەبڕێتەوە بە خەرج نەکردن کۆ دەبێتەوە
32.👁️پشتاوپشت سواری دنیا بووە
33.👁️پیاوێ دووربین بێ نابێ تەنیا بێ کە دۆستی نەبێ دەستیشی نابێ
34.👁️پەلم لە کراسەکەم هاتەدەرەوە
35.👁️تخوون بە پیاوی سەرچەوت مەکەوەبەدەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە
36.👁️توورەکەی جۆ بۆ کەری دێز پێوی تۆپینی دەوێ و زەرەری خێوی
37.👁️تۆ چاکە بکە و بیدە بە ئاوا خەڵکیش نەزانێ، لای خوا نووسراوە
38.👁️تەپاڵە ئاگری گڕ ناکاتەوە پاشەرۆک سەوی پڕ ناکاتەوە
39.👁️چاو مەبڕەرە دەست، خراپ فێر ئەبی بە پارووی خەڵکی، درەنگ تێر ئەبی!
40.👁️چرای دروزن ساتێ دەگڕێبەڕەیش هەرله لای تەنکی ئەدڕێ
41.👁️خودپەسەند دێوی نەفسی نەدیوە خۆی لە ئاوێنەی دێواندا دیوە
42.👁️دڵدارت نەبێ بەهەشت زیندانە هەرچی دڵ ویستی هەر ئەوە جوانە
43.👁️دێی فرە کوێخا ناحەسێتەوە، بزن هەر جارێ دەڕووتێتەوە
44.👁️دەستی بە دەمی خۆی ناگا
45.👁️دەعوایان هاتە سەر هەلات بازی قەت دوو کەس نابن لە قازی ڕازی
46.👁️دەوران دەوڵەتت لە دەست دەسێنێ بەڵام ناوی چاک تا سەر دەمێنێ
47.👁️دەوڵەمەند دایم خۆی هەڵدەکێشێ، پارە مێشێکە لە گوش دەنیشێ
48.👁️دەوڵەمەند هەرچەند خەڵکی لە دەورە بایەخی نییە، سێبەری هەوره
49.👁️زۆر بە سەر دۆستا مەیێ خەتەرە تانەی دۆست لە تیر دوژمن بەدترە
50.👁️زۆردار و هەژار وەک سەرما و هەتیو، بزن هەوڵی گیان، قەساب هەوڵی پیو
51.👁️سوحبەتی نادان تاڵ ڕابواردنە لە دوای کەر ڕۆین، تەرس بۆن کردنە
52.👁️سەرمایەت بۆ خۆت، زەکات بۆ خودا مێو کە بیبڕی، چاکتر بەر ئەدا
53.👁️شەیتان پەلەی کرد بۆیە زەلیلەڕاوەستە و حەڵوا بێ لە بەرسیلە
54.👁️قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە، تاریکایی شەو ئێوارە دیارە
55.👁️قەل ویستی وەک کەو بە خچکە بڕوا ڕۆینەکەی شێوا و واشی بۆ نەلوا
56.👁️گوێی ڕانەکێشی زۆر کەس بێ گوێییە کوتەک دەزانی قۆناغ لە کوێییە !
57.👁️گەنجێ بە ڕەنج بێ ئەمێنێتەوە میرات بۆ "نەوە" شەڕ ئەنێتەوە
58.👁️گەورە کە یەک بن میللەت سەر دەخەن، دەڵێن دوو ڕێوی شێر کەوڵ ئەکەن
59.👁️لە پردی نامەرد قەت مەپەڕەوە، جەردە ڕووتت کا با لەم بەرەوە
60.👁️لە دووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند ڕێوی قەواڵەی پێ بوو، پێستیان کەند
61.👁️لە قاپی نامەرد مەکە دەق و لباب بێ گۆشت بە، نەوەک منەتی قەساب
62.👁️لە مەیدانا کەس دەنگی دەرنایە کە دوژمن شکا، زۆر کەس ئازایە
63.👁️لە ڕووی جیهاندا، تۆ وەرە پاک بە ئەوسا لە واتەی خەڵکی بێ باک بە
64.👁️میرات میقرۆبی شەڕی ئەولادە بێ ڕەنج دەستکەوتوو، ئەدرێ بە بادا
65.👁️مەسنەد نادرێ بە زۆری چەنە لەم زەویە ڕەقە توورێ هەڵکەنە
66.👁️مەعاشی بەلاش بێپیتە و بێخێر دەستی ماندوە لەسەر زگی تێر
67.👁️مەلا بەدخوو بێ و بێ وەعز بدا بە زۆر غەیبەتی خۆی بە خەڵک ئەکا
68.👁️نازداری بەهار چەن شۆخ و شەنگە ئاخ بێ بەینەتە هێجگار ڕەنگ ڕەنگە
69.👁️نییەتت چاک بێ، ئیش دەبەیتە سەر درەخت "زڕ" نەبێ، هەر بۆت دێتە بەر
70.👁️نەزان، نەزانێ کە هیچ نەزانە بەختیش ڕووی تێ کا خانە وێرانە
71.👁️هیچ کەس لە واتەی خەڵک ڕزگار نابێ ! پیاوی قین لە زگ، قەت بە یار نابێ
72.👁️هیچ کەس ماڵی خۆی بە کەس نەداوە کەچی ئامەشۆی دەوڵەمەند باوە
73.👁️هێندە بەرز مەفرە بلێن بێ باکە دیارە بێ باکی هەر بۆ خوا چاکە
74.👁️هەرچی ئەزانی بۆت ناچێتەسەر مەیکە بە خولیا و بەکەڵکەڵەی سەر
75.👁️هەم پیاوی دونیا، هەم پیاوی ڕێی خوا وەک "یارۆی" ناو جۆ لە دوو لا دەخوا
76.👁️هەموو وڵاتمان شکور ئاوایە قەرەداخ ناوی زەردی ئاوایە
77.👁️هەموو ڕاوچییەک ئیساغا نییەهەرچی ڕیش سوور بێ هەمزاغا نییە
78.👁️وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ، تا نەگری مەمک نادرێ بە مناڵ
79.👁️وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەرەک، با ئیتر ئێمە دەست بدەینە خەرەک
80.👁️ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش نایە، بەڵام خانەخوێ لەهەر دوو لایە
81.👁️ڕاستە دۆستت وەک براو کەسە هێندە ئامشۆی مەکە پێت بڵێن بەسە !
82.👁️ڕۆڵە ئەم پەندەم بە سەرمەشقت بێ لە سەوداگەری، سەودای عەشقت بێ
83.👁️کاربەدەست، دەستیان لە دەست هەڵبڕی کاتێکت زانی خوا نانی بڕی
84.👁️کاولەکەی وەتەن هێندە شیرینەژاری دوو پشکی عەربەت هەنگوینە
85.👁️کردەوە و ئیمان هاتوونە نوشوست گەورە ئاوی ڕشت: بچووک پێی لێ خست
86.👁️کێ معاش بۆ ناو ڕەت ئەکاتەوە موفتیش شەڕابی مفت ئەخواتەوە
87.👁️کە باوەڕت بێ، هیوایشت دەبێ کە بێ باوەڕ بی، چیت دەس ئەکەوێ؟
88.👁️کە خوا پیاو سەرخا بە کەس نانەوێ ئەم ئاسمانە ئەستوونی دەوێ
89.👁️کە خۆت خودبین و بۆ خەڵک بەدبین بی نابێ لە دوایی ڕۆژت ئەمین بی
90.👁️کە دوژمنت کەوت تۆ پێی پیا مەنێ زەبوون کوژ مەبە، لای خوا لامەنێ
91.👁️کە زانیت شەوە دزت لە دەورە دەستت بە کڵاوی خۆت بگرە !
92.👁️کە سرکە توند بێ قاپ ئەقڵیشێنێ لەش کراسی تەسک دائەتڵیشێنێ
93.👁️کە شێوەیت دی، بڕۆ تێپەرە سەگی سەرملە، بەدوو لا وەڕە
94.👁️کە من ئاغا بم تۆیش وەک من ئاغا بەڕە شڕەمان کێ بێ بۆ ڕاخا
95.👁️کەر کورتان گوم کا و ئێمە بۆی بدرووین دەستی وەیسکەیە و سووژنی پۆڵایین
96.👁️کەس و کار لە پیاو جوێ نابێتەوە، تفی بەرەو با ڕیش ئەگرێتەوە
97.👁️کەسێ دڵسۆز بێ بۆ هەموو کەسێ دەرگایشی نەبێ لە دز نەترسێ
98.👁️یاخوا دەردەگا، نەکەوێتە دێ پاقلە تەواو بوو، وا باینجان دێ
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️پیرەمێرد
2.👁️مستەفا ساڵح کەریم
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🌼 هەڵبەست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 23 2012 5:19PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 16 2018 10:20PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 55,843 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.155 KB Jun 23 2012 5:19PMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.16 MB -1 Jun 23 2012 5:19PMهاوڕێ باخەوان
📊 ئامار
   بابەت 390,513
  
وێنە 68,337
  
پەڕتووک PDF 13,182
  
فایلی پەیوەندیدار 55,608
  
📼 ڤیدیۆ 221
  
🗄 سەرچاوەکان 17,591

📚 پەڕتووکخانە
  📖 هێمای بازرگانی و ناولێ...
  📖 شیکردنەوەی پراگماتیکی ...
  📖 بێ هیوامەبە
  📖 خستنەڕووی باوە کۆمەڵای...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-01-2022
  🗓️ 21-01-2022
  🗓️ 20-01-2022
  🗓️ 19-01-2022
  🗓️ 18-01-2022
  🗓️ 17-01-2022
  🗓️ 16-01-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد سەلام
شاعیر و چیرۆکنووس
ناوبراو جگە لە شیعر و چیرۆک مامۆستا بووە لە دواناوەندی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی لە رێکەوتی 20-01-2017 کاتژمێر 8ی بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد سەلام
بەفر بارینی هەولێر 20-01-2022
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 20-01-2022
وێنەکە: شاری هەولێر دوای 18 ساڵ دووبارە سپی پۆش بووەوە، کە کۆتا بەفربارین و سپی پۆش بوونی هەولێر ساڵی 2004 بوو.
ناوی وێنەگر: جەمال یاد[1]
بەفر بارینی هەولێر 20-01-2022
وێنەی کۆشکی مەلا فەندی لە گوندی باداوەی هەولێر سالی 1930
شوێن: گوندی باداوای شاری هەولێر
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1930
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (مەلا فەندی و ناسیاوەکانی)
[1]
وێنەی کۆشکی مەلا فەندی لە گوندی باداوەی هەولێر سالی 1930
کاروان عەلی محەمەد
ناو: کاروان
ناوی باوک: عەلی
ژیاننامە
لەدايک بووی 01-01-1989 لە شاری هەولێر[1].
باوکی کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عەلی کوڕی مەلا ئەحمەدە، ژيانی کۆمەڵايەتی بنەماڵەکەيان هەر لەباپيرە گەورەيانەوە هەژار و نەداربوونە و هەميشە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئايينی پيرۆزی ئيسلامدا بوونە، باوانی وەکو هەموو مەلاکانی ئەو سەردەمە هەرجارەو لە لادێيەک دا ژيانيان بەسەربردووە. نووسەر منداڵێکی رووح سووک و چالاک بووە, لەمنداڵيدا چەندين کار و کردەوەی وای کردووە زۆر دوور بووە لە تەمەنی خۆی، دوای ئەمەش لەتەمەنی10 ساڵی دە
کاروان عەلی محەمەد
زارا ئەحمەد جاف
ناو: زارا
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: ڕانیە
ژیاننامە
ناوی تەواو زارا ئەحمەد عەزیز ناسراو بە (زارا ئەحمەد جاف) ساڵی 1969 لە شاری ڕانیە لەدایک بووە.
سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە ڕانیە تەواو کردووە، ساڵی 1992 بڕوانامەی دبلۆمی لە پارێزگای دهۆک بەدەست هێناوە، ساڵی 1995 بووە بە مامۆستا، ساڵی 2002 گوازراوەتەوە بۆ باخچەی منداڵانی ڕانیە، پاشان لە ساڵی 2005 بووە بە بەڕێوەبەری هەمان باخچە، ساڵی 2018 بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پسپۆڕی باخچەی منداڵان، ساڵی 2002 بەهۆی خۆشەویستیی و لە نزیک
زارا ئەحمەد جاف

Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)