📊 بابەت 376,071 | وێنە 59,754 | پەڕتووک PDF 11,163 | فایلی پەیوەندیدار 44,694 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,128
لەم کاتەدا 26 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 11-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅11 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
📕 سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد


فایلی پەیوەندیدار 📂
پیرەمێرد
چاپی دووەم سلێمانی
کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی: فایق هۆشیار، مستەفا ساڵح کەریممستەفا ساڵح کەریم، محمود ئەحمەد محەمەد، محەمەد نوری تۆفیق، ئەحمەد زرنگ
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد
📥 ژمارەی داونلۆد: 3,766 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🌼 هەڵبەست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 23 2012 5:19PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 16 2018 10:20PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 42,534 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.155 KB Jun 23 2012 5:19PMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.16 MB -1 Jun 23 2012 5:19PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
11 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 100
💬 پەند و ئیدیۆم
1.👁️ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە کەر بە جۆ بمرێ ئەوسا شەهیدە
2.👁️ئاه خوێندەواری! نەزانی لایە بۆ کردەوەیشمان ڕەهبەری چایە
3.👁️ئاو مەند بێ و پیاو مۆن، لێیان بترسە ڵچ شۆڕ پەریش بێ، هەر ئێسکی قورسە
4.👁️ئیشت بەدەست بێ هیوات لێ دەکەن دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن
5.👁️ئەگەر چەسپاندن بێتە سەر تکا بڵێن تێکۆشان ئابڕووی تکا
6.👁️ئەگەر خوا دەکا، ترێ پێدەگا بێ قڕەی گومرک، من سەرخۆش ئەکا.
7.👁️ئەم شیوەنە بۆ ئەو مردووە ناشێ
8.👁️ئەمڕۆ پێویستە تۆ بە دۆست دەرچی، کە باران نەما (کەپەلک) بۆچی
9.👁️ئەو سەرەی سەودای عەشقی تیا نییە کوولەکەی وشکی ئاوی کانییە
10.👁️ئەو شێخەی مووچەی مرید وەرئەگرێ دەمی "برنگ"ە و خوری پێ ئەبڕێ
11.👁️ئەو کانییەی ئاوی لێ دەخۆیتەوە بەردی تێ مەخە تینوەبیتەوە
12.👁️ئەو کەسەی کە خوا قەدری داوە پێی کەس لێی پرسیوە کە تۆ کوڕی کێی؟
13.👁️ئەولادتان بە ناز پەروەردە مەکەن چاک نابن خۆتان ڕەنج بردە مەکەن
14.👁️ئەوی بۆ مەنسەب بەرچاو چوو، فێرن لەگەڵ لێکەوتی ڕوو وەردەگێڕن
15.👁️ئەوی بە ئاغام بە پاشام فێرە بەراتی دێتە سەر دوو کولێرە
16.👁️ئەوی بەتوندی لە جێی خۆی هەستا کاتێکت ڕوانی ماندوو بوو وەستا
17.👁️ئەڵێن: ئاو دێنن، خۆشی خۆشییە! بۆ هاوین نەبێ ئاومان بۆ چییە؟
18.👁️بۆ چەنەبازی کە نەزان دووە لە بەهەشتەوە کوتەک هاتوە
19.👁️بۆ دونیا دەبێ دەست بدەیتە دەست هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت
20.👁️بۆ دۆستت چاکە، غەیر بێ ئەنجامە ماڵ ڕاوەستابێ، مزگەوت حەرامە
21.👁️بێ هەمدەم ماوم، کز و ڕەنجەڕۆم منیش خەریکم، باینجان بخۆم
22.👁️بێوەژن هەرچەند خاوەن دراو بێ تۆ کچ بێنە با، کراسی جاو بێ
23.👁️بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوه سەد بەرتیل قەرزێ نابژێرێتەوە
24.👁️بە سوێندی درۆ خۆت مەخەرە داو تاریکە شەوە گەڵاڵی لە ناو
25.👁️بە عەشق ئازادەی هەر دوو جیهانی کە عەشقت نەبێ لەشی بێ گیانی
26.👁️بە قاسپەقاسپی کەو بایەخ مەکەن دیتە بۆ ڕاوی جینسی خۆی دەبەن
27.👁️بە میراتی عیلم، کور ئەبێ بە پیاو ئەولاد بە ڕەنجی شانی دێتە ناو
28.👁️بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ نانت گەنم بێ جۆیش هەرزانتر بی
29.👁️بەخیل خۆی نایخوا هەوڵیشی زۆرە ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە سوورە
30.👁️بەو پارەیەی شێخ بەهەشت ئەفرۆشێ نەتەوەی پیاڵەی مەی پێ دەنۆشێ
31.👁️پارە خەرجی کەی دەبڕێتەوە بە خەرج نەکردن کۆ دەبێتەوە
32.👁️پشتاوپشت سواری دنیا بووە
33.👁️پیاوێ دووربین بێ نابێ تەنیا بێ کە دۆستی نەبێ دەستیشی نابێ
34.👁️پەلم لە کراسەکەم هاتەدەرەوە
35.👁️تخوون بە پیاوی سەرچەوت مەکەوەبەدەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە
36.👁️توورەکەی جۆ،بۆ کەری دێز پێوی تۆپینی دەوێ وزەرەری خێوی
37.👁️تۆ چاکە بکە و بیدە بە ئاوا خەڵکیش نەزانێ، لای خوا نووسراوە
38.👁️تەپاڵە ئاگری گڕ ناکاتەوە پاشەرۆک سەوی پڕ ناکاتەوە
39.👁️چاو مەبڕەرە دەست، خراپ فێر ئەبی بە پارووی خەڵکی، درەنگ تێر ئەبی!
40.👁️چرای دروزن ساتێ دەگڕێبەڕەیش هەرله لای تەنکی ئەدڕێ
41.👁️خودپەسەند دێوی نەفسی نەدیوە خۆی لە ئاوێنەی دێواندا دیوە
42.👁️دڵدارت نەبێ بەهەشت زیندانە هەرچی دڵ ویستی هەر ئەوە جوانە
43.👁️دێی فرە کوێخا ناحەسێتەوە، بزن هەر جارێ دەڕووتێتەوە
44.👁️دەستی بە دەمی خۆی ناگا
45.👁️دەعوایان هاتە سەر هەلات بازی قەت دوو کەس نابن لە قازی ڕازی
46.👁️دەوران دەوڵەتت لە دەست دەسێنێ بەڵام ناوی چاک تا سەر دەمێنێ
47.👁️دەوڵەمەند دایم خۆی هەڵدەکێشێ، پارە مێشێکە لە گوش دەنیشێ
48.👁️دەوڵەمەند هەرچەند خەڵکی لە دەورە بایەخی نییە، سێبەری هەوره
49.👁️زۆر بە سەر دۆستا مەیێ خەتەرە تانەی دۆست لە تیر دوژمن بەدترە
50.👁️زۆردار و هەژار وەک سەرما و هەتیو، بزن هەوڵی گیان، قەساب هەوڵی پیو
51.👁️سوحبەتی نادان تاڵ ڕابواردنە لە دوای کەر ڕۆین، تەرس بۆن کردنە
52.👁️سەرمایەت بۆ خۆت، زەکات بۆ خودا مێو کە بیبڕی، چاکتر بەر ئەدا
53.👁️شەیتان پەلەی کرد بۆیە زەلیلەڕاوەستە و حەڵوا بێ لە بەرسیلە
54.👁️قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە، تاریکایی شەو ئێوارە دیارە
55.👁️قەل ویستی وەک کەو بە خچکە بڕوا ڕۆینەکەی شێوا و واشی بۆ نەلوا
56.👁️گوێی ڕانەکێشی زۆر کەس بێ گوێییە کوتەک دەزانی قۆناغ لە کوێییە !
57.👁️گەنجێ بە ڕەنج بێ ئەمێنێتەوە میرات بۆ "نەوە" شەڕ ئەنێتەوە
58.👁️گەورە کە یەک بن میللەت سەر دەخەن، دەڵێن دوو ڕێوی شێر کەوڵ ئەکەن
59.👁️لە پردی نامەرد قەت مەپەڕەوە، جەردە ڕووتت کا، با لەم بەرەوە
60.👁️لە دووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند ڕێوی قەواڵەی پێ بوو، پێستیان کەند
61.👁️لە قاپی نامەرد مەکە دەق و لباب بێ گۆشت بە، نەوەک منەتی قەساب
62.👁️لە مەیدانا کەس دەنگی دەرنایە کە دوژمن شکا، زۆر کەس ئازایە
63.👁️لە ڕووی جیهاندا، تۆ وەرە پاک بە ئەوسا لە واتەی خەڵکی بێ باک بە
64.👁️میرات میقرۆبی شەڕی ئەولادە بێ ڕەنج دەستکەوتوو، ئەدرێ بە بادا
65.👁️مەسنەد نادرێ بە زۆری چەنە لەم زەویە ڕەقە توورێ هەڵکەنە
66.👁️مەعاشی بەلاش بێپیتە و بێخێر دەستی ماندوە لەسەر زگی تێر
67.👁️مەلا بەدخوو بێ و بێ وەعز بدا بە زۆر غەیبەتی خۆی بە خەڵک ئەکا
68.👁️نازداری بەهار چەن شۆخ و شەنگە ئاخ بێ بەینەتە هێجگار ڕەنگ ڕەنگە
69.👁️نییەتت چاک بێ، ئیش دەبەیتە سەر درەخت "زڕ" نەبێ، هەر بۆت دێتە بەر
70.👁️نەزان، نەزانێ کە هیچ نەزانە بەختیش ڕووی تێ کا خانە وێرانە
71.👁️هیچ کەس لە واتەی خەڵک ڕزگار نابێ ! پیاوی قین لە زگ، قەت بە یار نابێ
72.👁️هیچ کەس ماڵی خۆی بە کەس نەداوە کەچی ئامەشۆی دەوڵەمەند باوە
73.👁️هێندە بەرز مەفرە بلێن بێ باکە دیارە بێ باکی هەر بۆ خوا چاکە
74.👁️هەرچی ئەزانی بۆت ناچێتەسەر مەیکە بە خولیا و بەکەڵکەڵەی سەر
75.👁️هەم پیاوی دونیا، هەم پیاوی ڕێی خوا وەک "یارۆی" ناو جۆ لە دوو لا دەخوا
76.👁️هەموو وڵاتمان شکور ئاوایە قەرەداخ ناوی زەردی ئاوایە
77.👁️هەموو ڕاوچییەک ئیساغا نییەهەرچی ڕیش سوور بێ هەمزاغا نییە
78.👁️وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ، تا نەگری مەمک نادرێ بە مناڵ
79.👁️وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەرەک، با ئیتر ئێمە دەست بدەینە خەرەک
80.👁️ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش نایە، بەڵام خانەخوێ لەهەر دوو لایە
81.👁️ڕاستە دۆستت وەک براو کەسە هێندە ئامشۆی مەکە پێت بڵێن بەسە !
82.👁️ڕۆڵە ئەم پەندەم بە سەرمەشقت بێ لە سەوداگەری، سەودای عەشقت بێ
83.👁️کاربەدەست، دەستیان لە دەست هەڵبڕی کاتێکت زانی خوا نانی بڕی
84.👁️کاولەکەی وەتەن هێندە شیرینەژاری دوو پشکی عەربەت هەنگوینە
85.👁️کردەوە و ئیمان هاتوونە نوشوست گەورە ئاوی ڕشت: بچووک پێی لێ خست
86.👁️کێ معاش بۆ ناو ڕەت ئەکاتەوە موفتیش شەڕابی مفت ئەخواتەوە
87.👁️کە باوەڕت بێ، هیوایشت دەبێ کە بێ باوەڕ بی، چیت دەس ئەکەوێ؟
88.👁️کە خوا پیاو سەرخا بە کەس نانەوێ ئەم ئاسمانە ئەستوونی دەوێ
89.👁️کە خۆت خودبین و بۆ خەڵک بەدبین بی نابێ لە دوایی ڕۆژت ئەمین بی
90.👁️کە دوژمنت کەوت تۆ پێی پیا مەنێ زەبوون کوژ مەبە، لای خوا لامەنێ
91.👁️کە زانیت شەوە دزت لە دەورە دەستت بە کڵاوی خۆت بگرە !
92.👁️کە سرکە توند بێ قاپ ئەقڵیشێنێ لەش کراسی تەسک دائەتڵیشێنێ
93.👁️کە شێوەیت دی، بڕۆ تێپەرە سەگی سەرملە، بەدوو لا وەڕە
94.👁️کە من ئاغا بم تۆیش وەک من ئاغا بەڕە شڕەمان کێ بێ بۆ ڕاخا
95.👁️کەر کورتان گوم کا و ئێمە بۆی بدرووین دەستی وەیسکەیە و سووژنی پۆڵایین
96.👁️کەس و کار لە پیاو جوێ نابێتەوە، تفی بەرەو با ڕیش ئەگرێتەوە
97.👁️کەسێ دڵسۆز بێ بۆ هەموو کەسێ دەرگایشی نەبێ لە دز نەترسێ
98.👁️یاخوا دەردەگا، نەکەوێتە دێ پاقلە تەواو بوو، وا باینجان دێ
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️پیرەمێرد
2.👁️مستەفا ساڵح کەریم
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,687 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574