حەسەن یاسین
نوسەر و شارەزا لەکاروباری ئیسلامی سیاسی
لەبارەی حەسەن یاسین / نووسەر و وەرگێڕ
ناوی تەواوی: حەسەن یاسین عەبدولڕەحمان.
- ساڵی 1965 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
- لە ساڵی 1992 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 2007 بڕوانامەی دووەمی بەکالۆریۆسی لەزانستە سیاسییەکان، لە بەشی یاسا و سیاسەتی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 2019 بڕوانامەی ماستەری لە بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێجی ئادابی زانکۆی عەین شەمس لە قاهیره بەدەستهێناوە.
- لە مانگی 4ی 1981 تێکەڵ بەکاری سیاسیی نهێنی بووە لەنێو چوارچێوەی رێکخراوی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان).
- لە رۆژی 17/4/1987 لەسەر کاری سیاسی لەلایەن دەزگای ئەمنی هەولێرەوە بۆ ماوەی 6 مانگ گیراوه ئازارو ئەشکەنجەدراوە.
- له ساڵی 1989 لەهەولێر بەنهێنی رۆژنامەی (ئاسۆی کرێکار)ی دەرکردووه.
- لە ساڵی 1995 تاکو ساڵی 2001 ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن و ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی (ئاڵای ئازادی) و پاشان بەڕێوەبەری رادیۆی مەرکەزی و رادیۆی سلێمانی بووە.
- له ساڵی 1998 لەسلێمانی یەکەمین رۆژنا مەی ئەهلیی دەرکردووە بەناوی (رۆژنامەنووس) و سەرنووسەری رۆژنامەکە بووە و رۆڵیان لە رەخنەگرتن لە حزبە ئیسلامییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووه.
- لەرادیۆ و تەلەفزیۆندا کاری نووسەری و هەواڵسازی و بەڕێوەبەریی کردووه.
- لە گۆڤارەکانی (بیروهۆشیاری) و (نۆڤین) وەک نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین و سەرنووسەر کاری کردووه و لێکۆڵینەوەی له و گۆڤارانە بڵاوکردۆتەوە.
- لە رۆژنامەی (هەواڵ) بەڕێوەبەری نووسین بووە.
- لە چەندین رۆژنامە و گۆڤار وتاری بڵاوکردۆتەوە و گۆشەی تایبەتی هەبووە لەبارەی کاروباری رێکخراوە ئیسلامییە توندڕەوکانه.
- له ساڵی 2006 لێکۆڵینەوەیەکی بەناوی (مێژووی پێوەندییە نهێنییەکانی نێوان ئەنسارولئیسلام و رێکخراوی قاعیدە) بڵاوکردۆتەوه و ساڵی 2006 وەک کتێبیش چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
- جێگری سەرنووسەری گۆڤاری کەلتوور بووە.
- ئەندامی ئەنجومەنی (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی کوردستان)ە.
- لە ساڵی 2006 تاکو ساڵی 2008 سەرنووسەری گۆڤاری (دۆسێی ئیسلام) بووە، کە گۆڤارێکی لێکۆڵینەوەیی بووه و بایەخی بە ئیسلام، ئیسلامی سیاسی و سۆسیۆلۆجیی ئایین داوه.
- لە ساڵی 2005 کتێبی (36 وانە لەبارەی رۆژنامەنووسی و رۆژنامەنووسیی کوردییەوە)ی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخانەوە چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
- ساڵی 2019 بەهاوبەشی لەگەڵ عوسمان حەمەڕەشید گورونەوە کتێبی (بەکر سدقی، گیانی نەتەوەیی و رەوتی رووداوەکان)ی عەزیز یاوەریان لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوە.
- ساڵی 2019 رۆمانی (دڵدارەکەم داعشە)ی خاتونی میسری هاجەر عەبدولسەمەدی لەعەرەبییەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.
[1] ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!