لە ساڵی 1966 #سلێمانی# لە دایک بووە
بڕوانامە بەکالۆریۆسی لە یاسا هەیە
زیاتر لە 40 ساڵە لە بواری ڕۆشنبیری کار دەکات
خاوەنی 25 پەرتووک ونامیلکەی چاپکراوە
دیارترین پەرتووکەکانی پەرتووکی چراکانی نیشتمانە کە بیۆگرافی 403 کەسایەتی هونەر ی و ڕۆشنبیری لە خۆگرتووە
ماوەی نۆ ساڵ و نیوە بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوانە
خەلیل عەبدوڵڵا، جگە لە نووسین و بڵاوکردنەوەی سەدان وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتەکان، چەند بەرهەمێکی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، لەوانە چراکانی نیشتمان 2023، پرسی زمانی کوردی لە ئێراقدا 2022، پاراستنی مافی کەمینەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتیدا، شۆڕشی پەنجەمۆرەکان، کاریگەرییە یاساییەکانی تاوانەکانی ئەنفال (وەرگێڕان)، کورد و پرسی دانپێدانانی دەستووری، شێوەکانی بەدەستهێنانی مافی چارەنووس، پرنسیپی دەستوەرنەدان لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دا، ئێراق لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی، یاسای دادگای باڵای تاوانی ئێراق، سیستمی سیاسیی چین 2005، پێگە و دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، زمانی کوردی لە دەستوورەکانی ئێراقدا، سیستمی سیاسی سویسرا، تاڵەبانی جۆرج واشنتۆنی ئێراق، کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا (یادی شەوێکی بەکرەجۆ)، حەسیب ساڵح، سومبولی تەلارسازی و ئاوەدانی.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,502 times
Write your comment about this item!