#جەمال نەبەز#
#هەولێر#-1956
چیرۆکی (لالۆ کەریم) بەرهەمی ئەو سەردەمەیە کە هێشتا هەمووی سێ چوار ساڵێک بوو دەستم دابووە پێنووس و هەمووشی چەند مانگێک بوو خوێندنی خۆم لە زانستگەی بەغدا تەواو کردبوو، و بووبوومە مامۆستای فیزیک و ماتماتیک لە قوتابخانە نێوەندییەکانی شاری کەرکووک. ئەمەیان لە ڕووی دۆخی تایبەتی ئەوحەلەی خۆمەوە. لە بارەی بنەمای ڕۆشنبیریی کۆمەڵایەتییشەوە، ئەوا ئەم چیرۆکە سەرەتای ئەو ڕۆژانە دێنێتەوە یاد کە تازە بەردی بناخەی (قوتابخانەی بیری ئازادی و یەکسانیی کوردی) دادەنرا. لەبەر ئەوە ئەوی چیرۆکی (لالۆ کەریم) بخوێنێتەوە، دەبینێ سەر تا خوار بریتییە لە ململانێی نێوان بەشخوراو و بەشخۆر، زۆرلێکراو و زۆردار، دەستڕۆیشتوو و دەستکورت؛ بەڵام نەک لە تەڤگەرێکی خەیاڵ پڵاوانەی فسفس پاڵەوانانەدا، بەڵکو بەپێی واقیعی ژیانی کوردەواریی ئەودەمە، و دوور لە هەموو قاڵبە بیرێکی دەستکرد و نەگونجاو لەگەڵ ئاستی کۆمەڵگەی ڕاستەقینەی کوردستاندا.
(جەمال نەبەز)
Примечание:файла PDF для этой книги нет в наличии , пожалуйста, помогите Kurdipedia получить этот файл! Отправить книгу Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,813