عوسمان ئەحمەد ڕۆستەم
چەرمەگاچەرمەگا ناسراو بە عوسمان عوزێری دوو مێژوو هەیە کە ئاماژەی پێدەدرێت کە ئەو لەوساڵە لە دایک بووە، لە هەندێک بەڵگەنامەدا، ساڵی 1936 یان تۆمار کردووە بۆ ساڵی لە دایکبوونی و کەچی لە ناسنامەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێراقی بەساڵی 1939ناونووس کراوە، کامە ساڵ ساڵی لە دایکبوونی عوزێری شەهیدە...؟ ساڵی 1936 یان 1939...؟ بەگوێرەی ڕاپەڕی کوڕی عوسمان عوزێری هەموو جارێ دەگێڕێتەوە:کە گوایە دایکی بۆی گێڕاونەتەوە: باوکتان یان 28 یانیش 29 ساڵ بوو کە شەهیدیان کرد...؟!
لەو حاڵەتەدا هەر دەبێ لە ساڵی 1939 دا، لە دەڤەری
سلێمانیسلێمانی هاتبێتە دونیاوە و لە هۆزی عوزێرییە و هەر بەناوی هۆزەکەی خۆی ناوبانگی دەرکردووە.
لە ساڵی 1944 دا لە قوتابخانەی ئەیوبییە لە شاری سلێمانی خوێندویەتی و لەبەر زیرەکی هەر لە تەمەنی 17 ساڵیدا بۆتە پەیامنێر لە ڕۆژنامەی (ژین) و جێگەی باوەڕی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا گۆران بووە.
لە ساڵی 1957بۆ درێژەدان بەخوێند لە شاری بەغدا درێژەی بە خوێندن داوە.
ئەو ماوەیەی کە لە شاری بەغدا بووە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کورد، (کۆمەڵی ئاوازی کوردی) یان وەک ناوەندێکی ڕۆسنبیری و هونەری بە پشتیوانی (یانەی سەرکەوتنی کوردان) درووست کردووە.
هەر بەهۆی (کۆمەڵی ئاوازی کوردی) یەوە چەندان ئاهەنگ و نمایشی شانۆییان بە کوردی سازداوە و و توانا و لێهاتووی خۆی لەنێو هاوڕێیەکانی جێگەی سەرنج بووە.
سەرباری ئەمەش عوزێری شاعیر و ڕۆژنامەنووس لە چەندان شانۆگەریی وەک ئەکتەر بەشداری کردووە.
هەر لەو ساڵەدا بەزیرەکی خۆی لە ئێزگەی کوردی لە شاری بەغدا مۆڵەتی بۆ بەرنامەی (خەباتی کوردستان) وەرگرتووە و وەک ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەکە و ناوەرۆکی بەرنامەکەشی بریتی بووە لە مێژووی تێکۆشانی کورد و لە هەموو بەشەکانی کوردستانی مەزندا.
عوزێری شاعیر و ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژی 19 ی حوزیرانی ساڵی 1960 دا، بۆ یادی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە
مەهابادمەهاباد لە ژمارەی (246) ی ڕۆژنامەی (خەبات) ی ئۆرگانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستاندا وتارێکی بڵاوکردۆتەوە و ئەو نووسینە و دەیان بابەتی دیکەی بڵاوکراوەی هەیە، بەڵام هەتا ئێستاکە کۆنەکراونەتەوە.
لە بەرهەمە دیارەکانی عوسمان عوزێری ئەمانەن:
گوڵزاری کوردستان، کۆمەڵە شیعر، شاعیر و هونەرمەندی ناوداری کورد مامۆستا محەمەد ساڵح دیلان پێشەکی بۆ نووسیوە و لە ساڵی 1958 دا، چاپکراوە.
لەپێناوی دادپەروەریدا، دوو چیرۆکە یەکێکیان وەریگێراوە و لە ساڵی 1960 لە چاپخانەی ژین چاپکراوە.
کڵپەی دەروون، کۆمەڵە شیعر لە ساڵی 1960 چاپکراوە.
نامیلکەی (شۆڕشی دیاربکر) کە کوورتە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی ئەو شۆڕشەیە و مامۆستا موحەڕەم محەمەد ئەمین پێشەکی لە ڕۆژی
04-03-196104-03-1961 لە سلێمانی بۆ نووسیوە و (دکتۆر کەمال مەزهەر) یش بەبایەخەوە لە پەڕتووکی بەسەرناوی (مێژوو) لە نووسینی خۆی ئاماژە بە نامیلکەکەی عوسمان عوزێری داوە.
لەچاپی تازەکەی هەمان نامیلکەدا کە لەلایەن نووسەر بەرزان حاجی ئیبراهیم چەرمەگا دوبارە ئامادەیی کردۆتەوە و ئەمجارەیان هەندێک لە نووسەرانی دیکەش پێشەکی دیکەیان بۆ نامیلکەی (شۆڕشی دیاربکر) نووسیوەتەوە و لەمانە: بەرزان حاجی ئیبراهیم چەرمەگا، کامەران محەمەد، ئەحمەد حسێن ئەحمەد، عومەر مەعروف بەرزنجی و هەروەها دوبارە پێشەکییەکەی مامۆستا محرم محەمەد ئەمین چاپی ساڵی 1961 و نووسینێکی خودی نووسەری نامیلکەکە عوسمان عوزێریش بەسەرناوی (وتەیەک) دوبارە چاپکراوەتەوە.
عوزێری بەشێک لە نووسینەکانی خۆی لە شیعر و وتار و چیرۆک و وەرگێڕانەکانی ڕووناکی چاپیان نەبینیوە و هەندێکیشیان دیار نەماون، لەمانە:
ئەشکەنجەی خۆشەویستی و یاسای قازییەتی و کە هەردووکیان چیرۆکن و چاپنەکراون.
عوسمان عوزێری لە بواری دەقی شانۆیش خۆی تاقی کردۆتەوە و لەوبارەوە عومەر مەعروف بەرزنجی بەسەرهاتی نووسین و ون بوونی شانۆنامەی بەسەرناوی (عیسمەت کچی قازی محەمەد) بەم شێوەیە نووسیوەتەوە:
ناوەڕاستی ساڵی 1959 بوو کە عوسمان مسۆدەی شانۆنامەیەکی لە پەڕتووکخانەی (خەبات) ی سلێمانی نیشاندام وتی: ماوەیەکە لای ڕەقابەیە و بەڵام بەبێ ڕەزامەندی بۆیان ناردومەوە و ئەمجارەش سەر لە نوێ دەینووسمەوە و هەندێ دەستکاری دەکەم و دەیدەمەوە بە ڕەقابە، بەڵام جاری دووەمیش ماوەی چاپکردنیان نەدا و لەسەریان نووسیبوو: کە بابەتێکی سیاسییە و بڵاوکردنەوەی قەدەغەیە.
مامۆستا بەرزنجی لە کۆتایی دا دەنووسێت: ئەم مسۆدەیە تا ڕۆژی شەشی ئەیلولی ساڵی 1961 لای من مایەوە، بەڵام لە ئێوارەی ئەو ڕۆژەدا داوای مسۆدەکەی کردەوە و وتی: لەوەناچێ کە بتوانین دانیشین ئیتر نازانم ئەو دەستنووسە کەوتە کوێوە ئەوەی پێویستە لێرەدا بوترێ کە ئەو ڕۆژە مانگرتنێکی سەرتاپاگیری هەموو کوردستانی گرتەوە و دوای پێنج ڕۆژ یەکەم گوللەی شۆڕشی ئەیلول بەرووی حکومەتی ئەو سەردەمەدا تەقیوە و شۆڕشی ڕزگاریخوازی کورد دەستی پێکردو کاکە (عوسمان) یش بەشدار تێدا کرد و برینداریش کرا.
بەگوێرەی نووسینەکەی مامۆستا عومەر مەعروف بەرزنجی ئەو شانۆنامەیەش ڕووناکی چاپی نەبینیوە و هەتا ئێستاکەش چارەنووسی دیار نییە.
لە بواری وەرگێڕانیش هەوڵی دیاری هەبووە و بەڵام ئەمانیشی وەک زۆر بەرهەمی دیکەی ڕووناکی چاپیان نەبینوە و لەمانەش:
(میر) نووسینی ماکیاڤیللی و (ماجدۆلین) کە نووسەری میسری مستەفا لوتفی مەنفەلوتی کردۆیەتییە عەرەبی و (عوسمان عوزێری) یش لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی.
دیوانی شیعری شەهید عوسمان عوزێری، کۆکردنەوە و ڕێکخستنی بەرزان حاجی ئیبراهیم چەرمەگا لەسەر ئەرکی خۆی لە ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی دووجار چاپکراوەتەوە.
شاعیر و ڕۆژنامەنووس عوسمان عوزێری لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە 11ی ئەیلولی ساڵی 1961 بۆتە پێشمەرگە و لەشەڕی دەربەندی بازیان بەبرینداری کەوتۆتە دەست دوژمن و زیندانی کراوە و دوای ئازاد بوونی لە زیندان، جارێکی دیکە بۆتەوە پێشمەرگە و لە ئێزگەی دەنگی کوردستانی ئێراقیش ماوەیەک وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس کاری کردووە.
ئەوی شایەنی باسە عوسمان عوزێری برایەکی بەناوی (عەبدوڵڵا ئەحمەد ڕۆستەم) یش لە ساڵی 1963 دا، لەناو شۆڕشی ئەیلول لەشەڕێکی نەبەردیدا دژی ڕژێمی ئەوسای ئێراقی شەهید دەبێت.
لە ڕۆژی 10ی مانگی شوباتی ساڵی 1960 بۆتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێراقی.
ڕۆژی
16-06-196616-06-1966 بەبڕیاری سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول دەکوژرێ، لە کاتێکدا ئەو بەدڵسۆزییەوە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە.
سەرباری ئەمەش دوای کوشتنەکەی هەتا ئێستاکە کەسوکاری نازانن گۆڕەکەی لەکوێیە...؟!
[1]