ئاسا دڵشاد
رۆژی 26-05-2012 لەسویدو لەشاری یۆتۆبۆری بە بەشداریی چەندین وڵاتی جیهان کەرنەڤاڵی هەمەرکولە کە گەورەترین کەرنەڤاڵی وڵاتانی ئەسکەندەنافیایە بەڕێوەچوو لەو کەرنەڤاڵەدا کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لەیۆتۆبۆری وەک ساڵانی پێشتر بەجوانترین نمایشی خۆیان کە هەڵپەڕکێی کوردیی بوو بەشداریی کردوو بوونە جێگەی رەزامەندیی ئامادەبووانی ئەو کەرنەڤاڵە.
هەر لەو کەرناڤاڵەدا ئاسا دڵشاد کە یەکێکە لەئەندامانی گروپی هەڵپەڕکێو ماوەی سیانزە ساڵە بەشداریی دەکاتو هەروەها یەکێکە لەڕاهێنەرانی گروپەکە لەنێوان گروپە بەشداربووکانی ئەم کەرنەڤاڵەدا بەباشترین راهێنەر هەڵبژێردراو جگە لەبەخشینی دبلۆمی هەڵپەڕکێو سەما بڕی 5000هەزار کرۆنی سویدیشی وەک خەڵات پێبەخشرا.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!