پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
قەڵای مەریوان پایتەختی بابان و ئەردەڵان
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەڵای مەریوان پایتەختی بابان و ئەردەڵان

قەڵای مەریوان پایتەختی بابان و ئەردەڵان
لێکۆڵینەوە و نووسین:
ئەنوەر ڕەوشەن
1 01-03-1384 / ی هەتاوی
بەرانبەری 01-06-2005 زایینی

ناوچەی مەریوان لە مێژە تووشی ئاڵ و گۆڕیی مێژویی بەرچاو بووە و هەمیشە تووشی هەوراز و نشێوو ئاوارەیی و ماڵ وێرانی بووە. ئەمە یان لەبەر گێرە و کێشەی میران و عەشایەرانی ناوچەیی و هەرێمی بووە یانیش بە هۆی بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزی نێوان دەوڵەت و ئێمپراتۆریە زلهێزە دەسەڵاتدارەکان بووە لە کوردستاندا.
دەشتی مەریوان و کوێستانە شاخاویەکانی چ لە دەورانی ئاشووریەکان و ساتراپ نشینی مادەکاندا و چ لە زەمانی میرنشینی بابان و ئەردەڵاندا و چ لە کاتی دەسەڵاتی عەشایەریدا و چ لە سەردەمی هاوچەرخیشدا هەمیشە مەیدانی قارەمانەتی نواندنی ڕۆڵەکانی پارێزەری نیشتمان بووە. لەشکەرکێشی مەقدونیەکان و هێرشی عەرەبەکان،شەڕی ئێران و عوسمانی، تێکهەڵچوونی میرنشینەکانی بابان و ئەردەڵان، هێرش و تاڵانکردنی عەشیرەکان و هێرش و تاڵان کردنی عەشیرەکان و شەڕی ئەم دواییەی ئێران و ئێراقیش لە چاخە جیاجیاکاندا زۆر جار ئەم مەڵبەندەی تووشی کارەسات و ئاڵوگۆڕی جۆراوجۆر کردووە. پسپۆڕان و لێکۆڵەرەوان بە توێژینەوە ورد لەسەر ناوی شار و لادێ و شاخ و دۆڵ و شوێنەوارە مێژووییەکانی ناوچەی مەریوان، ئەتوانن چەندین لاپەڕەی پرشنگداری وون بووی مێژووی ئەم نیشتمانە لە ژێر تەپ و تۆزی فەرامۆشی دەربێنن و مێژووی کۆن و بە لاڕێ بروای ئەم نەتەوەیە ساغ کەنەوە.
قەڵای مەریوان یەکێ لەو شوێنەوارانەیە کە بەشێک لە مێژووی نەتەوەکەمانی تیا تۆمار کراوە. ئەم قەڵایە لەسەر کێوی ئیمام هەڵکەوتووە کە 1600 میتر بەرزایی هەیە و لە باشووری شاری مەریواندایە و بە پێی هەندێ سەرچاوەی مێژوویی نزیکەی سێ قەڕن یەکێ لە ناوەندەکانی دەسەڵاتی میرنشینەکانی بابان و ئەردەڵان بووە. ناوی ئیمام لە ناوی (شیخ ئەحمەد ابن الانبار النعیمی الحسنی) وەرگیراوە کە لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا لە لایەن ئەمیر حەمزەی بابانەوە کراوە بە پێش نوێژ و ئیمامی جومعە و جەماعەتی مزگەوتە سوورە کە هەر لەو سەردەمەدا لەگەڵ درووست کردنی قەڵای مەریواندا لە لایەن ئەمیرحەمزەی بابانەوە فەرمانی درووست کردنی دراوە. سەید عبدولسەمەدی توواری لە کتێبی (نور الانوار)دا لەو بارەوە دەڵێ: (ئەمیر حەمزەی بابان شۆڕشێکی بەرپا کرد و کەوتە شەڕ شارەکانی دیاربەکر و حەلەبی گرت و تورک و عەرەبەکانیش بەهێزێکی زۆرەوە لەگەڵی دەکەونە شەڕ بەڵام هیچیان پێ ناکرێ تا لە ئاکامدا دەکەونە فێڵ کردن و حەمدون بەگ سەرلەشکەری سپای ئەمیر حەمزەی بابان بە پووڵ و پارەیەکی کەم دەخەڵەتێنن و خۆی و سپاکەی دەدات بە دەستەوە. ئەمیرحەمزە کە تەنیا دەکەوێت ناچار دەبێت لە گەڵ هەندێ لە فەرماندەکانیا هەڵ بێ و لە ناوچەی مەریوان لە سەر کێوی سێ قوللە کە ئێستا ئیمامی پێ دەڵێن بگرسێتەوە. پاش موستەقەربوون دەکەوێتە کۆکردنەوەی هێز بۆ سپاکەی. هەروەها لەسەر ئەو کێوە و لووتکەکانی چەن قەڵا ساز دەکات و شوورا و دژێکی قایم و پتەوپێک دێنێ.)
لە نێو قەڵاکاندا مزگەوتێک درووست دەکات و شێخ ئەحمەدی ئەنباری نەعیمی وەک ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەو مزگەوتە دیاریدەکات، هەروەها دانیشمەندی پایەبەرز سەید ئیبراهیم ناسراو بە (کابل) دەکات بە مامۆستا و مودەڕیسی وانە ئایینیەکانی حوجرەی مزگەوت. کابل لە ساڵی 823 ی کۆچی مانگیدا کۆچی دوایی دەکات. ئەمیرحەمزە پاش دوو ساڵ بە لەشکرێکی تازە و تەیار و ئامادەوە دیسان شەڕ دەس پێدەکاتەوە و هەتا ناوچەی بەعقوبە داگیر دەکاتەوە، بەڵام لەوێدا لە لایەن خائینەکانەوە ژارخوارد دەکرێ و دەکوژرێت.
مەلا عەبدولکەریمی مودەریسیش لە لاپەرەی 496 کتێبی بنەماڵەی زانیاراندا سەبارەت بە ئەمیر حەمزەی بابان و بنەماڵەکەیان دەڵێ: (حکومەتی ئەم بابانانە پێش لە دەسەڵاتداری بابانەکانی قەڵاچوالان بووە و لە قەڕنی شەشەمی کۆچی بەدواوە ناویان لە مێژوودا تۆمار کراوە.... لە میرانی ئەم بابانانە ئەتوانین ئاماژە بە ناوی میرعەبدولکریمی بابان، میر ئەحمەدخان، میر سەعدوڵڵا ومیر حەمزەی بابان بکەین.)
قەڵای مەریوان جارێکی تر لە دەورانی سوهراب بەگی ئەردەڵاندا ڕەونەقی گرتەوە و کرایەوە بە ناوەندی دەسەڵات و حکومەت. ئایەتوڵا مەردوخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا لەم باریەوە دەنووسێ: (سوهراب بەگ کوڕی مەئمون بەگی یەکەم لە ساڵی 945 کۆچیدا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی مەئمون بەگی دووهەم کە برازای خۆی بوو داگیر کرد و لە ناوچەی مەریوان بە سەر کێوێکی بەرزەوە قەڵایەکی قایمی بۆ ڕۆژانی تاڵی و نالەباری دروست کرد کە ئێستاش شوێنەواری قەڵاکە لەو کێوەدا ماوەتەوە.)
هەروەها مامۆستا ئەمین زکی بەگ لە کتێبی مێژووی کورد و کوردستاندا ئاماژە بە ڕووداوێک دەکات کە پەیوەندی بە سۆهراب بەگ و قەڵاکەیەوە هەیە و دەڵێ: ئەڵقاس میرزا برای شاە تەهماسبی سەفەوی کە ماوەیەک لە دەوڵەتی ئێران یاخی ببوو و لە ساڵی 948 کۆچی لە دەست سپای دەوڵەتی ناوەندی هەڵ هاتبوو، پەنای هێنا بۆ قەڵای مەریوان و سۆهراب بەگ والی و میری کوردستان داڵدەیدا. لەشکەری قزڵباش قەڵای مەریوانی گەمارۆ داو و سۆهراب بەگ پاش وتووێژێکی زۆر لەگەڵ فەرماندەکانی سپادا قەولی لێ وەرگرتن کە گیانی بپارێزن و ناچار بوو تەسلیمی بکاتەوە و مەملەکەتەکەی لە شەڕی قزڵباش بپارێزی.)
کێوی ئیمام کە دارستانێکی چڕو سەرسەوز لە ئامێزی گرتووە سێ لووتکەی سەخت و سەرکێشی هەیە و بۆیە سەید عبدولسەمەدی توواری بە سێ قوللەی ناو دەبات. ئەم کێوە و لوتکەکانی لە دڵی دەشتی مەریواندا وەک ئەسپێکی کەحێل و تۆسن هەستاوەتە سەرپێ و بە سەر چوار دەوری خۆیدا زاڵە و تێکڕای دەشتی مەریوان لە ژێر پێی دایە و زرێباریش بە جوانترین دیمەنەوە لە پێش چاوی ڕاکشاوە. ڕازاوەترین دیمەن و وێنەی سروشتی ناوچەی مەریوان لە سەر ئەم کێوە و لووتکەکانیەوە بە جوانی خۆ دەنوێنن. هەڵکەوتیجوغرافیایی ئەم کێوەش لەباری سەربازییەوە بە چەشنێکە کە لە کۆنەوە جێگای سەرنج بووە و میرە کوردەکان هەمیشە وەک پەناگا خۆیان تیا داڵدەداوە و شوێنی سەیرانگا و فەرمانڕەواییان بووە.
هەر سێ لووتکەکەی ئەم کێوە کۆمەڵێ شوێنەواری تیایە کە لە چاوی کامێراکەمانەوە ئاوڕێکیان لێ دەدەینەوە. بەسەر شانی نزمترین تروپکی ئەم کێوە مێژووییەوە کۆمەڵێک شوێنەوار هەن کە دەستمان دەگرن و دەمان بەن بۆ ناخی مێژوو و داستانی تاڵ و شیرینمان بۆ دەگێڕنەوە. گۆڕستانێکی بەربڵاو، دار و پەردووی (مزگەوتە سوورە) دارە بەتەمەنەکەی بەر دەرکی مزگەوت کە جێگای حەسانەوە و کۆبوونەوەی ئێوارانەی خەڵکی دێ بووە، کەلاوە و وێرانەی ماڵەکانی گوند کە جەبری زەمانە و دەستی زاڵمان وێرانی کردوون هێشتا وەدی دەکرێن.
هەر وەک وترا مزگەوتی نێوان قەڵاکان لە لایەن ئەمیرحەمزەی بابانەوە لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا بنیادی نراوە. دیواری ڕووکاری دەرەوەی مزگەوت بە خشتێکی برژاوی سووری چوارگۆشە درووست کراوە کە ئەمە بووە بە هۆی ئەوەی بە مزگەوتەسوورە ناو دەربکات. ئەم مزگەوتە و حوجرەکانی دواتر ڕەونەقی پەیدا کرد و بوو بە یەکێک لە دارولعیلمەکانی کوردستان و دەیان زانای ئایینی بە ناوبانگ لەوێ پەروردە کران.
مامۆستا مەلا کەریمی مودەڕیس لە لاپەرەی 497 ی کتێبی بنەماڵەی زانیاراندا سەبارەت بە مزگەوتە سوورە دەنووسێ: (کاتێک کە هەڵۆ خان بوو بە دەسەڵاتدار و والی کوردستان و ناوەندی دەسەڵاتی لە قەڵای مەریوان بوو، فەرمانی دەسکاری کردن و سەر لەنوێ درووست کردنەوەی مزگەوتی قەڵایدا و مامۆستا مەلا ئەبوبەکری موسەنیف ناسراو بە موسەنیفی چۆڕی کە تازە لە مەدینە گەڕابووەوە دەعوەت کرد بۆ قەڵای مەریوان و کردی بە مودەڕیس و مامۆستای پێگەیاندنی قوتابیانی مزگەوتە سوورە. پاش تەواوکردنی تەعمیری مزگەوتەکە هەڵۆخان فەرمانیدا ئەم تاکە شێعرە لەسەر بەرد بنووسن و لە سەر مێحرابی مزگەوتە سوورە داکوتن:
(مسجد عالی هەڵۆخانی حیفش این است میشود فانی) کە گوایە ئەم بەیتە بە پیتی ئەبجەد ساڵی تەواوبوونی تەعمیری مزگەوتی دیاری کردوە. مزگەوتە سوورە لەو سەردەمەدا بە پێی فۆرمی مێعماری دەورەی سەفەوی سەر لەنوێ ساز کراوەتەوە کە لەو زەمانەدا بەرد، ئاجۆری سووری چوار گۆشە و مەلاتێک لە ماسە و ئاهەک و گەچ، مەساڵحی سەرەکی بیناسازی بوون و مزگەوتە سوورەش هەر بەم مەساڵحە درووست کراوە و لەوانەیە شکڵ و شێواز و نەخشەی مزگەوتە سوورەی مەریوانیش وەک مزگەوتی سووری شاری مەهاباد و مزگەوتی مێژوویی حەمامیانی بۆکان بووبێت. هەروەها پردی سووری مەهابادیش میعماری ئەو سەردەمە بووە.
گۆڕستانی کۆن و بەربڵاوی تەنیشت قەڵاکان و شوێنەواری گوندە ڕووخاوەکە گەورەیی و گرینگایەتی قەڵای مەریوانمان لە ڕابوردوودا بۆ دەردەخات. دەیان زانا و پیاوی ئایینی، چەندین میر و سوڵتان و میرزادە و سەدها قارەمان و شۆڕە سوار لە باوەشی گۆڕستانی قەڵادا ئارام نووستوون و ڕۆحی پاک و سەرکێشیان کێشکچی لاپەڕەیەکی پڕ لە شانازی نەتەوەی کوردن لەم گۆشەیەی نیشتماندا. بەداخەوە لەبەر هەتیووی و بێ دڵسوزی کورد کێلی قەبری ئەم قارەمانانە یان دەستی تێپەڕبوونی زەمان ویرانی کردوون یانیش لە لایەن دوژمنان و کەسانی نائاگاوە هێرش کراوتەوە سەریان و شکێندراون و هەندێکیشیان دزراون و گوێزراونەتەوە بۆ مۆزەخانەکان تەنیا کێلی چەن قەبرێک دەبینرێن کە بە جەستەیەکی شکاوەوە هێشتا بە سەر پێوە ڕاوەستاون یەکێ لەوکێلانە کە نووسراوەکانی بە ڕوونی دەخوێندرێتەوە کێڵی قەبری سوڵتان عەلی ئەردەڵانە کە کوڕی سۆراب بەگ، گەورە دەسەڵاتداری ئەردەڵان بووە کە چەن ساڵێک حوکمی ئەردەڵانی کردوە و پاش خۆی تەیمورخان و هەڵۆخانی ئەردەڵانی لێ بەجێماوە.
گۆڕی تەیمورخانی ئەردەڵان کوڕی سوڵتان عەلی ئەردەڵان کە ماوەی دوانزە ساڵ حکومەتی ئەردەڵانی بە دەستەوە بووە بە پێی وتەی زۆربەی مێژوو نووسەکان هەر لەم گۆرستانەدایە. میرزا شوکرووڵای سنەیی کاتب و مێژوونووسی بنەماڵەی ئەردەڵان لە کتێبی مێژوویی توحفەی ناسریدا دەڵێ: (سورخاب واتە زۆراببەگی ئەردەڵان یانزە کوڕی بوو کە هەر لە ژیانی خۆیا کوڕی سێهەمی واتە عەلی بەگی ئەردەڵان کە پاشان بە سوڵتان عەلی ئەردەڵان ناوی دەرکرد وەک جێنشینی خۆی دیاری کرد. بە هۆی زیرەکی و لێهاتوویی سوڵتان عەلی ئەردەڵانەوە بوو کە باوکی ئەوی وەک گەورەی خێڵ و میری داهاتووی ئەردەڵان دەسنیشان کرد.)
مێژوونووسێکیتر بە ناوی مەلا سمایلی کوڕی مەلا حسەین کە کتێبێکی بە نێوی مێژووی ئەردەڵان هەیە سەبارەت بە سوڵتان عەلی دەنووسێ: (سوڵتان عەلی ئەردەڵان لە دوای مەرگی باوکی ماوەی سێ ساڵ بە شەڕ و خەبات و تێکۆشان توانی وڵاتی ئەردەڵان بپارێزێ بەڵام ئەجەل ماوەی پێ نەدا و کۆچی دوایی کرد و جوانە مەرگ بوو).
مامۆستا ئەمین زەکیبەگیش لەو بارەوە دەڵێ: (سوڵتان عەلی ئەردەڵان دوو کوڕی شیرەخۆرەی لە پاش بەجێ ماوە بە ناوی تەیمور و هەڵۆخان). میرزا شوکروڵای سنەیی لەو بارەوە دەنووسێ: (لە دوای مەرگی سوڵتان عەلی ئەردەڵان ئاخریین کوری سۆهراب بەگ واتە برای یانزەهەمی سوڵتان عەلی بە ناوی بەسات بەگ دەسەڵات دەگرێ بە دەستەوە و ناوچەی ئەردەڵان دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆی و ماوەی دە ساڵ بە دەسەڵاتێکی زۆرەوە حکومت دەکات.
تەیمورخان و هەڵۆخان کاتێ گەورە دەبن بە دژی مامەیان واتە بەسات بەگ شۆڕش دەس پێدەکەن و لە ئاکامدا حکومەتی لە چەنگ دەردێنن و تەیمورخان فەرمانرەوایی ئەردەڵان دەگرێ بە دەستەوە و بە هێزێکی فەراوانەوە هیرَش دەباتە سەر ناوچە دوور و نزیکەکان و کرماشان و سونگور (سنقر کلیایی) و دێنەوەر و زێرَینکەمەر واتە گەڕووس دەگرێت.
بەڵام لە کاتی داگیر کردنی ئاخرین بورجی قەڵای زێرین کەمەردا گوللەی بەردەکەوێت و دەکوژرێت هەڵۆخان تەرمی تەیمورخانی برای دێنێتەوە بۆ قەڵای مەریوان و لە گۆڕستانی قەڵا ئەسپەردەی دەکات و ئەمیرایەتی ئەردەڵانیش دەکەوێتە ئەستۆی هەڵۆخان.
لێرەدا پێویستە ئاوڕێ لە هەڵۆخان بدەینەوە کە لە ڕەونەق گرتن و ئاوەدان کردنەوەی ئەم قەڵایەدا دەوری بەرچاوی هەبوو و ماوەیەک فەرمانرەوایی تیا کردووە.
هەڵۆخان پیاوێکی زیرەک و نەترس و کارزان بووە و لە هەموو کتێبە مێژووییەکاندا بە زۆری باسی خسڵەتە بەرچاوەکانی ئەم میرەی ئەردەڵان کراوە. مەلا ئیسماعیلی مەلا حەمەحسەین لە تاریخی ئەردەڵاندا لەوبارەوە دەڵێ: هەڵۆخان پیاوێکی زۆر بە مشوور و کارامە بوو. وڵاتی خۆی زۆر ئاوەدان و بە ئێرو کرد. جگە لە قەڵای زەڵم سێ قەڵای دیکەشی تەعمیر و ئاوەدان کردەوە کە بریتین لە قەڵای حەسەن ئاوای سنە و قەڵای پاڵەنگان و قەڵای مەریوان.
گەنجینەی هەمیشە لە زێڕ و زیو ئاخنا بوو، زۆریش بەخشندە و خێرۆمەند و دڵاوا بوو. گەلێک مزگەوت و تەکیە و خانەقا و فێرگەی ئایینی لە کوردستاندا درووست کرد. ئارامی و خۆشی و هەرزانی شاباڵی بەسەر خاکی قەڵەمرەویدا کێشا بوو. ئازا و نەبەرد بوو. هەرگیز لە خوا نەبێ لە کەس نەترسابوو، نە سەری بۆ شای ئێران دەچەماندەوە و نە خۆی لە تورکان دەگەیاند.
دەوڵەتی تورک و عەجەمیش بە جووتە لێی دەترسان، شاعەباس سەفەوی حاکمی بە هێزی سەفەویەکان چەن جار ویستی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەڵۆخان داگیر بکات بەڵام سەرنەکەوت.
هەتا ئەوەی کە بە ڕێنمایی ڕاوێژکاری پایە بڵندی خوی عالی باڵی زەنگنە کە کوردێکی نزیک بە شا بوو لە ڕێگەی ئاشتی و دۆستایەتیەوە هاتەوە مەیدان و بە ڕادەیەک خۆی لە هەڵۆخان نزیک خستەوە کە پێشنیاری پێکرد خان ئەحمەدخانی کوڕی بنێرێتە ئیسفەهان پایتەختی ئەودەمی ئێران. پاش ماوەیەک کە خانئەحمەدخان لە ئیسفەهان مایەوە شا عەباسی سەفەوی کڵاوزێڕ خاتونی خوشکی خۆی لێ مارە کرد و کردیشیە هەمەکارەی خۆی... ئەوسا وەک شەیتان چووە بن کڵیشەیەوە وتی: ئەبێ بچێ و لەشکر بەرێ و باوکی خۆی بە دیل بگرێ و والیگەری کوردستان بگرێتە ئەستۆی خۆی. خان ئەحمەدخان بە یارمەتی لەشکرێکی گەورەی دەوڵەتی ناوەندی هێرش دێنێتە سەر وڵاتی ئەردەڵان و بەشی هەرە زۆری ئەو سەرزەمینە داگیر دەکات و هێز دێنێتە سەر قەڵای حەسەن ئاوا کە لەو کاتەدا ناوەندی دەسەڵاتی هەڵۆخان دەبێت.
بەڵام هەرچەن دەکۆشێ ناتوانێ ئەو قەڵایە داگیر بکات. لە ئاکامدا ژنی هەڵۆخان کە دایکی خان ئەحمەد خان بوو لەگەڵ مەلا یاقوبی دۆستی نزیکی هەڵۆخان خەیانەتیان کرد و بە دزیەوە دەرگای قەڵایان بۆ ئەحمەدخان کردەوە و لەشکری دوژمن ڕژایە قەڵاوە و دەوری هەڵۆخانیاندا و گرتیان و باڵ و بەستە ڕەوانەی ئیسفەهانیان کرد و لەوێ دەس بەسەر کراو و ئەوسا حوکمی ئەردەڵان و شارەزور کەوتە دەست خان ئەحمەدخانەوە. ئەم ڕووداوانە لە ساڵی (1022 ک 1612ز) ڕویان داوە.
تەرمی شێخ ئەحمەدی ئەنباریش لە ئامێزی گۆڕستانی قەڵای مەریواندایە. هەروەک وترا ئەم کەسایەتیە لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا لە لایەن میر حەمزەی بابانەوە وەک پێشەوا و ئیمامی مزگەوتی قەڵا دیاری کرا و لە ناو دەسەڵاتدارانی ئەو دەم و لە ناو خەڵکی ئاساییشدا ڕێز و حورمەتێکی تایبەتی بوو. مەزنایەتی کەسایەتی ئیمام ئەحمەدی ئەنبار بە چەشنێک بوو کە خەڵکی ناوچەکەش پاش مەرگی ئەو زاتە گڵکۆکەیان کرد بە شەخس و نەزرگایەک و هەموو کاتێک لە کاتی بێ دەرەتانی و بێ پەنایی و نیازدا بۆ دابینکردنی خواستەکانیان و چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانیان ڕوویان تێ دەکرد و پەنایان بۆ دەهێنا.
لووتکەی دووهەم واتە قەڵای ناوەڕاست بە قەڵای شانشین ناسراوە. لە دەور و پشتی ئەم لووتکەیە دا تا چەن ساڵ لەوە پێش دیوارە ڕووخاوەکانی قەڵای سەر ئەم تروپکە بە فراوانی دەبیندرا.بەشێک لە بنەڕەت و خشت و ئاجۆری دیواری ئەو قەڵایە کە بە خشتی سووری تایبەتی ئەو سەردەمە درووست کراوە و لە ژێر دار و پەردوی قەڵادا هێشتا وەدی دەکرێ.
لە بەرزترین و دوورە دەسترین جێگای لووتکەی ناوەڕاستدا تاشە بەردێکی مەزن داتاشراوە و تراس و هەیوانێکی بەرینیان لێ ساز کردووە کە جوانترین دیمەنی دەشتی مەریوان و دەریاچەی زرێباری لێوە دیارە. پانتایی ئەم هەیوانە هەژدە تا بیست میتر دەبێت. ڕووکاری ئەم هەیوانە بە مەلاتێک کە لە ئاهەک و گەچ و ماسە درووست بووە و سارووجی پێدەڵێن سوواغ دراوە و سارووجکارییان کردووە. سەختی و سفتی مەلاتی سارووج لەگەڵ چیمەنتوو و بێتۆندا بەراورد دەکرێت. تەنیا ڕێگایەک کە دێ بۆ ئەم تراسە چەن پلەیە کە لە بەردەکە تاشراوە و لای سەرووی لووتکەکەوە دێتە سەری. ئەم شوێنە کە دیمەنی ڕازاوەی زرێبار و دەشتی ڕەنگینی مەریوان و دارستانە چڕ و سەوزەکانی ناوچەی لە ژێر پێدایە لە کۆنەوە بە شانشین ناوبراوە و ناوی لووتکەی دووهەم و قەڵای ناوەڕاستیش کە ئەم تراسەی تیا ساز کراوە لە ناوی ئەم شوێنەوە وەرگیراوە و بە قەڵای شانشین دەناسرێ.
رەنگە ئەم جێگا دڵرفێنە لە کاتی ئاشتی و ئارامیدا شوێنێک بووبێ و بۆ حەسانەوە و ڕابواردنی میرانی قەڵای مەریوان و میوانە تایبەتیەکانی خۆیانیان لەویدا میوانداری لێ کردبێ، هەروەها ڕەنگە شانشین لە کاتی شەڕ و مەترسیدا شوێنێکی بێ مەترسی و دورە دەس بووبێ بۆ حەوانەوە و حەشاردان و پاراستنی گیانی میرەکانی میرنشین. هەر بۆیە ناوی شانشینی بە سەردا بڕاوە.
ڕاست لە بن ئەم شانیشنەدا شوێنەوارێکیتر وەدی دەکرێ کە خەڵکی ناوچەکە هەماراوی پێ دەڵێن. ئەم هەماراوە کە مەنبەعێک بووە بۆ هەمارکردنی ئاو، ئاوی پێویستی خەڵکی قەڵاکەی دابین کردووە. بەشێکی هەماراو کە لە پاش ساڵیانێکی دوور و درێژ هەروا ماوەتەوە لە دڵی بەردینی کێوکە داتاشراوە بەڵام بەشەکانی تری هەماراوەکە واتە سەربان و بەشێک لە دیوارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وێران بووە و شوێنەواریان نەماوە. ئەم هەماراوە نزیکەی شەش میتر بەرزایی هەیە و درێژاییەکەی هەشت میترە و پاناییەکەشی چوار میتر دەبێت. کەف و دیوارەکانی هەماراو بۆ بەرگری کردن لە دزەکردنی ئاو و لەبەر پاک و خاوێنی ئاوەکەی سارووج کاری کراوە. لە لای سەرووی ئەم هەماراوەدا چەن چاڵێک هەڵکۆڵراوە کە بۆ جێگای ڕاگیرکردنی داری سەربانی هەماراوەکەیە.
لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە هیچ جۆرە نیشانەیەک لە کانی، کارێز یان کاناڵی ئاو و لولە بۆ پڕ کردنی ئەم مەنبەعە وەدی ناکرێ. خەڵکی ناوچەکە بە تایبەتی ڕیش سپیەکانی گوندی بەرقەڵا دەڵێن لە پێشینیانی خۆیانیان بیستووە کە ئەم هەماراوە بە ئاوی باران و بە بێگاری لە لایەن خەڵکەوە پڕ کراوە. دەڵێن کەسێک بە ناوی کەڕ ئەلیاس میراوی هەماراو بووە و هەرچەن ڕۆژ جارێک بە نەقارە و کەڕەنا خەڵکی بۆ پڕ کردنی هەماراوەکە بانگ کردووە و هەر جارە و نۆرەی خەڵکی یەکێ لەو گوندانە بووە کە لە قەڵاکەوە دیاربوون. هەر ئێستایش بە بڵیندایی سەر هەماراوەکەوە لە لووتکەی دووهەمدا جێگایەک هەڵکەوتووە پێی دەڵین شوێنی کەڕئەلیاس.
گوایە کەڕئەلیاس لەوێوە بە کەڕەناو نەقاڕە خەڵکی بۆ پڕکردنی هەماراوەکە بانگ کردووە.
بەرزترین لووتکەی قەڵای مەریوان ناسراوە بە قەڵای زیندان کە دیل و زیندانیەکانیان تێدا زیندانی دەکرد.
هێمنایەتی و ئاسایشێ کە بە سایەی میرە کوردەکانەوە ناوچەکەی داگرتبوو بوو بە هۆی ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر لە دەور و پشتی ئەو قەڵایە کۆبێتەوە و ئاوەدانیەکی بەردەوامی تیا بێت. ئەم قەڵایە هەتا ساڵی 1066 ی کۆچی ئاوەدان بووە بەڵام لەو ساڵەدا بە فەرمانی سڵێمان خان والی ئەردەڵان کە دۆست و هاوپەیمانی شاسەفی شای ئێران بوو هاوکات لە گەڵ قەلاکانی زەڵم، پاڵنگان و حەسەن ئاوادا وێران کراو خەڵکەکەشیان بە زۆر کۆچ پێکرد.
قەڵای مەریوان کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ناوەندی دەسەڵاتی نیمچە سەربەخۆی کوردی بوو، ماویەکی زۆر جێی هیوا و متمانە و پاڵپشتی خەڵکی بێ پەنا و پشتیوانی ناوچەکە بووە، هەر بۆیە لە دڵی گورانیە فۆلکلۆرییەکانی ناوچەکەدا جێگایەکی تایبەتی بووە و ئێستاش بەیتی:
قەڵای مەریوان پاڵم دا پێوە
قەڵاکەم ڕووخا پاڵ بەم کوێوە
وەک بەند دووپات دەبێتەوە و داخ و کەسەری ئاپۆڕەی خەڵک دەگەینێ بۆ وێران بوونی ئەم قەڵا سەرکیشە و سەربڵیندە. پێویستە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ساڵانەی خەڵکی مەریوان و دەوروبەری بکەین کە لە پاش بە زۆر چۆڵ کران و وێرانکردنی قەڵای مەریوان هەموو سالێک لەبەر مزگەوتە سوورە و لە گۆڕەپانی گوندە وێران بووەکەدا بە هەڵپەڕکێ و سەیران و شادمانی یادی شکۆ وقارەمانێتی ئەو پایتەختەیان زیندوو ڕادەگرت و بە زیارەت کردنی شەخسی ئیمام ئەحمەدی ئەنبار و گۆڕی گەورە پیاوانی ئایینی و دەسەڵاتدارانی پێشووی قەڵا و سەردان لە قەڵاکان سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنواندن و ئەو ڕۆژە کە ئاخرین چوارشەممەی مانگی گوڵان بوو هەتا ئێوارە لە ژێر دارە سوزەکاندا بە سەیران و خۆشی ڕایان دەبوارد.
ئەو ڕێ و ڕەسمە هەتا ساڵێک دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بەردەوام بوو و خەڵکی شار و لادێی مەریوان ڕۆژی زووتر ئەڕۆیشتن بۆ ئەوەی جێگایەکی خۆش بگرن و سەیرانەکەیان خۆشتر بێت، بەڵام بەداخەوە ئیتر تەرک کرا.
جێگای سەیرانی خەڵک و قەڵاکان بە هۆی کانە بەردێکەوە کە چەندین ساڵە بەردی لێ دەردێنن کەوتوەتە بەر مەترسی تیاچوون. هیودارم دڵسۆزان هەولێک بۆ پاراستنی ئەم شوێنەوارە دیرۆکیە بدەن و لەو مەترسیە بیپارێزن.



سەرچاوەکان:

نور الانوار. سەید عبدولسەمەدی توواری
بنەماڵەی زانیاران. مەلا عبدولکەریمی مودەریس
مێژووی کورد و کوردستان. ئایەتوڵا مەردوخ
مێژووی کورد و کوردستان. ئەمین زەکی بەگ
توحفەی ناسریە. میرزا شوکرووڵای سنەیی
مێژووی ئەردەڵان. مەلا سمایلی کوڕی مەلا حسەین
ئەم بابەتە 18,124 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
شار و شارۆچکەکان: سنە
میرنشین: بابان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-05-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-07-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 18,124 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.130 KB 20-05-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!