قشڵەی #گوێڕ#
دەکەوێتە ناو شارەدێی گوێڕ لە ساڵی (1900) لە لایەن عوسمانییەکانەوە دروستکراوە، بۆ کارگێڕی ناوچەکە[1]، یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی سنووری شارەدێی گوێڕ کە مێژووی درووستکردنەکەی بەقسەی شارەزایان بۆ(150) ساڵ دەگەڕێتەوە کە ئەوسا ئەو ناوچەیە لە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتدارییەتی ناڕەوا و داگیرکاریەکانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیەکان بووە لەسەر ویلایەتی موسڵدا، دوای دوای ڕوخاندنی دەسەڵاتداریەتی و فەرمانڕەوایی عوسمانیەکان ئینگلیزەکان عێراقیان لەدەست عوسمانیان دەرهێنا و داگیریان کردوو دواتر دەوڵەتی پادشانشینی عێراقیان تێدا دامەزراند و گۆێر دوای چەندین ساڵ بووە ناحیەیەکی سەر بەلیوای #هەولێر# کەوا ئەو کاتەی W.R.HAY حاکمی ئینگلیز بوو لەهەولێر...و یەکەم ناوەندی ئیداری و کارگێری دەوڵەت و سەرای پۆلیسی ئەسپسواری پادشایی لێ دامەزرا و تا ساڵی 1958 و نیوەی 1970 کانیش بنکەی پۆلیس بوو...دواتر بێ خزمەت مایەوەو لەدوای ساڵی2003 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر وەک پێگەیەکی شوێنەوار شورەی پارێزگاری بۆ کراو کارمەند و چاودێری بۆ دامەزرنێنرا بەڵام نۆژەن نەکرایەوە و کەلکی لێ وەنەگیراوە لەگەڵ ئەوەی دەکرێت نۆژەنبکرێتەوە و باخچە و فوارە و پەرژینی بۆدروستبکرێت و وەک شوێنەوار خەڵک بێنەدیدەنی و توێژینەوەی شوێنەوارناسانی بۆ بکرێت،
لەو ڕووەوە بەڕێزمحێدین عەبدوڵڵا گوێڕی لێپرسراوی سەنتەری ڕۆشنبیری گوێر قسەی بۆکردین و وەڵامی پرسیاری دایەوە.[2]
ڕاپۆرت و بەدواداچوون : #عەدنان حاجی کاکە# #دیبەگە#یی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,002 جار هاتیە دیتن