🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
📖 سەگەکانیش دەگرین
سەگەکانیش دەگرین
جێگر بەختیار[1]
چیرۆک

(سەگێکی برسی ئێسقانێک لەژێر گڵ دەشارێتەوە.)

1

لەبەردەم ئاوێنە وەستاوم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادە
📖 سەگەکانیش دەگرین
📕 گەڕان بەدوای مانادا
ڕۆژێک لە ڕۆژان
کرمۆکەیەکی خەتخەتی چکۆڵانە، لە هێلکەیەکەوە سەری دەرهێنا، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هێلکەیە لانەی بوو و، گوتی:
سڵاو لە دونیا. بەر تیشکی هەتاوەکە هەر بەڕاستی ڕووناکە
بە خۆی گوت: برسیمە
📕 گەڕان بەدوای مانادا
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی
چاپی دووەم 2013
هەولێر [1]
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
ناوی کتێب :- ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
نووسەر :- یوسف عەززاوی
وەرگێڕ :- زامدار قادری

سەلام لەسەر پێغەمبەرێک کە فێری ئەوینی کردین، فێری کردین کە بە ئەوینەوە بژین، فێری وەفای کردین، فێری کردین بە د
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
بەرەو رێگەی درەوشانەوە
(کیاکسار ئەحمەد)
خوێندنەوەی رۆمانی بەرەو رێگە درەوشانەوە، لەسەرەتاوە دەتخاتە نێو دۆخێکی مەستی و خەوناوی و شیعرییەوە، بێ پێشەکی لەبەردەم مێژووی روحی مرۆڤت دادەنێت. مێژووێک ئەگە
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
📕 ژاوەژاو
وەکو وێنەکەی لەیلالیزا... بەڵێ، لەیلالیزا!
ئەم ناوەتان لەلا سەیر نەبێت، چونکە ئەمە وێنەی شۆڕشگێڕێکی کوردە کە (لێۆناردۆ داڤینشی) وێنەکەی کێشاوە و ئەویش دووبارە لەو ڕۆژانەی پێشوو لەسەر لادیوارێکی سپی و
📕 ژاوەژاو
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە - کتێبی کارڵ) بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیامرکییەوە بۆ کردووە. ئەم کت
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
، گێرانەوەی: مام سەعید عەزیزی
نووسینەوە و ئامادە کردنی: رەحیم لوقمانی
چاپەمەنی خانی، سەقز 1399 [1]
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
گێڕانەوەی: سو ئارینگۆ(Sue Arengo)
وێنەکان: سوزان رەو(Susan Rowe)
وەرگێڕانی: شنۆ ماجد محەمەد [1]
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
تاهیر قاسمی[1]
2021
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
قوڕەی دوای گورگێ یە
گورگ دوژمنی سەر سەختی پەز و مەڕوماڵاتە، سەگ-یش بە پاسەوانی مێگەل و ڕان دادەنرێت، هەندێک سەگ، گورگ خنکێن نین و لە گورگێ دەترسێن، بەڵام لەبەر نانەکەی خۆیان لەدوورەوە قوڕە-قولەیان دێ
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
سە وەڕە سەیەک دووره
سەوەڕ واتە(سەگوەڕ) لەشەودا سەگ دەست دەکات بەوەڕین هەرسەگە و لەلای خۆیەوە دەست بەوەڕین دەکات، هەندێکیان وەڵامی یەکتری دەدەنەوه، هەندێجار واڕبوونەوە، قوڕاندنیشی تێ دەکەوێت، لەشەوانی
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
📕 ڕێزمانی کاری زمانی کوردی
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 ڕێزمانی کاری زمانی کوردی
📕 ئاسۆیەکی تری زمانەوانی؛ بەرگی 01
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 ئاسۆیەکی تری زمانەوانی؛ بەرگی 01
📕 لە قوژبنەکانی ڕێزمانی کوردی
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 لە قوژبنەکانی ڕێزمانی کوردی
📕 زەردەشت ئاوا دوا
یاسین بانیخێڵانی [1]
📕 زەردەشت ئاوا دوا
📖 هەندی زانیاریی سەرپێی لەسەر بن و بنەچەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی
بە پێی ئەو گێرانەوانەی کە مامە حاجی حەمەغەریبم (حاجی حەمەغەریب مەولانی) بۆ باسکردووم و منیش لەبەرم کردوون و هەنێکی تریش لە خزمان بیستوویانە،
مەولانی باوەگەورەمان کە کوڕی سان ئەحمەد (یان کەسان ئەحمەد
📖 هەندی زانیاریی سەرپێی لەسەر بن و بنەچەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی
📕 أيها الولد بە کوردی
ناوی کتێب :- ایها الولد بەکوردی
وەرگێڕ :- محەمەد مەلا سەعدەدین
📕 أيها الولد بە کوردی
📕 گەوهەر و عەنبەر
ناوی کتێب :- گەوهەرو عەنبەر
ئامادەکردن و وەرگێڕانی :- محەمەد مەلا سەعدەدین
📕 گەوهەر و عەنبەر
📕 رامانێکی ورد لە هەڵوێستی هاوەڵان
ناوی کتێب :- رامانێکی ورد لە هەڵوێستی هاوەڵان
وەرگێڕ :- محەمەد مەلا سەعدەدین
📕 رامانێکی ورد لە هەڵوێستی هاوەڵان
👫 کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
✌️ شەهیدان
ملازم جوامێر
👫 کەسایەتییەکان
نەجات برجزە
👫 کەسایەتییەکان
کامەران سەید مەجید
📖 کورتەباس
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی ب...
👫 عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا - عەبدوللەتیف سەلەفی- باوکی عەبدولحەق | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا
ناوی تەواوی (عبدالطیف أحمد مستەفا)یە، لە ساڵی 1969 لە دایک بووە، لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسڕیە لە شاری بەغداوەرگیراوە، وە سوپاس بۆ خوا هەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتووی بڕیوە.
پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی 1992 بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک ولات بەجێ دەهێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە ولاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی، وە هەر لەو ماوەیەدا لای کۆمەڵێک زاناوشێخی ناودارو بەڕێز زانستی شەرعی خوێندووە.
لەو زانا بەڕێزانەی کە لایان ماوەتەوەو دەرسی شەرعی لا خوێندوون:
1. زاناو شارەزا بەزانستەکانی قورئان و جۆرەکانی خوێندنی قورئان شێخ حسین عشیش لە سۆدان.
2. زاناو فەقیهو شارەزا شێخ جمیل صبری لە شاری تەعز لە ولاتی یەمەن.
3. زاناو فەرمودە ناس شێخ سامی العربی لە شاری صنعا و لە ولاتی یەمەن.
4. زاناو فەرمودەناسی ولاتی یەمەن شێخ مقبل بن هادی الوادعی رەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت کە خاوەن مەرکەزێکی گەورەی زانستی شەرعیە بە ناوی (دار الحدیث)، وە مامۆستای بەڕێزمان نزیکەی دوو سال لای ئەم زانا بەڕێزە ماوەتەوە دەرسی شەرعی لا خوێندووە.
5. زاناو فەقیهو شارەزا شێخ عەبدولڕەحمان العدنی لە ولاتی یەمەن.
6. زاناو شارەزا لە بواری عەقیدەو بیرو باوەڕ شێخ یحیی الحجوری لە ولاتی یەمەن.
وە هەروەها لە دەرسی زۆرێک لە زانایانی تریش بەشداری کردووە، لەوانە:
1. زاناو پێشەوای ئەهلی سوننە شێخ عبدالعزیز بن عەبدوڵڵا بن باز رەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت.
2. زاناو پێشەوای پایە بەرز شێخ محەمەد بن ساڵح العثیمین رەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت.
3. زاناو پێشەوای پایە بەرز شێخ ساڵح بن فوزان الفوزان خوای گەورە بیپارێزێت.
4. زاناو پێشەوای پایە بەرز شێخ عبدالمحسن بن عباد البدر خوای گەورە بیپارێزێت.
5. زانای پایە بەرز شێخ ساڵح اللحیدان خوای گەورە بیپارێزێت.
6. زاناو فەرمودە ناس و پێشەوا شێخ ربیع بن هادی المدخلی خوای گەورە بیپارێزێت، وە زۆرێکی تریش لە زانایان.
وە هەروەها چەند زانایەکی بەڕێزیش (ئیجازەی عیلمی)یان پێداوەو چەندانی تریش تەزکیەیان کردووە، لەوانە:
یەکەم: ئیجازەی عیلمی:
1. زانای فەرمودە ناس شێخ مقبل بن هادی الوادعی رەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت لە ولاتی یەمەن.
2. زاناو فەرمودە ناسی کورد زوبان شێخ حمدی بن عبدالمجید السلفی خوای گەورە بیپارێزێت لە کوردستانی عێراق.
3. زاناو فەرمودەناس شێخ ربیع بن هادی المدخلی خوا بیپارێزێت لە شاری مەککەی پیرۆز.
4. زانای بەڕێز شێخ عبید بن سلیمان الجابری مامۆستای زانکۆی ئیسلامی شاری مەدینەی پیرۆز.
دووەم: تەزکیەکان:
1. لە لایەن موفتی گشتی شێخ عبدالعزیز بن عەبدوڵڵا بن باز رەحمەتی خوای گەورەی لێبێت تەزکیە کراوە بۆ قەبول بوونی لە زانکۆی (محەمەد بن سعود) بۆ تەواوکردنی خوێندنی بالا لەم زانکۆیە، ئەمەش بە کیتابی ژمارە (113708) لە بەرواری (20/10/1419)ی کۆچی.
2. زاناو فەرمودە ناس شێخ مقبل بن هادی الوادعی رەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت لە بەرواری (18/ربیعی یەکەمی 1419) تەزکیەی کردووە کەتیایدا دەربارەی مامۆستا دەڵێت: (یەکێکە لە قوتابیانی عیلم لای ئێمە لە دەماج، وە ئەو خاوەنی خو رهوشتێکی چاک و ئاکارێکی بەرزە.
3. زاناو فەرمودەناس شێخ ربیع بن هادی المدخلی خوا بیپارێزێت لەئامۆژگاریەکیدا کە ئاڕاستەی قوتابیانی عیلمی دەکات لە عێڕاقدا بەشێوەیەکی گشتی تەزکیەی مامۆستای بەڕێز دەکات و دەڵێت: (سوپاسی خوای گەورە بکەن لەسەر ئەوەی کەوا بۆی ئاسان کردوون کەقوتابخانەیەکی سەلەفیتان هەبێت لە رووی عەقیدەو مەنهەجەوە، کە ئالیەتی سوننەتی هەڵگرتووە بە مەنهەجە راست و دروستەکەی، پاشان بە هۆی کەسانی دڵسۆزی خۆتان لە ئەهلی عیلم و زانایان، وە لە سەرووی هەموویانەوە شێخ و زانای بەڕێز باوکی عبدالحق الکردی کە من لەزوەوە ناسیومە کە بەڕاستی حەقی خۆش دەوێت و بیر تیژو زیرەکەو شوێن مەنهەج و رێبازی پێشینە چاکەکان -السلف الساڵح- کەوتوە، وەوام ناسیوە کە خاوەن فیقهو شارەزاو چاکەو قیامەتی هەڵبژاردووە بەسەر دنیاو خۆشیەکانیدا، بۆیە قەدرو رێزی ئەم پیاوە بزانن، وەئەوو قوتابخانە سەلەفیە پاکەکەتانەوە بە خرێکانتان بگرن).
وە شێخی بەڕێز لە ئامۆژگاریەکانی بەردەوام دەبێت و دەڵێت: (بەڕاستی پێم راگەیەنراوە کە لەوێ خەڵکانێک هەن تانەو تەشەرلە قوتابخانەکەو شێخی بەڕێز باوکی عبدالحق دەدەن(بە داخەوە لە کوردستانی خۆشمان خەڵکانێک هەن کە نەخۆشی وحەسادەت کەوتۆتە ناویانەوەو چاویان بەو بانگەوازیە حەق و راستەهەڵ نایات کەوا مامۆستای بەڕێز دەیکات، کە درێژە پێدانی بانگەوازی پێغەمبەرانە سەلامی خوایان لێ بێت، وە هەروەها دەعوەو بانگەوازی هاوەڵان و شوێن کەوتوانی ئەوانە تا دەگاتە دەعوەو بانگەوازی زانایانی ئەم سەردەمەمان، وە گومانی تیادا نیە کە ئەوانە لەهەر بەرگ و پۆشاکێکدابن ئەوا دوژمنی دەعوەو بانگەوازیە حەق وڕاستەن کە وتمان درێژە پێدانی دەعوەو بانگەوازی پێغەمبەرانە سەلامی خوایان لێ بێت. وە ئەوانەش کەوا ئەم دژایەتیە دەکەن ئەگەر ناویش لە خۆیان بنێن سەلەفی ئەوا با چاک بزانن کە ئەوان درێژە پێدەری رێگای بیدعەچیەکان و ئەهلی بیدەعن، چونکە هەموتان بە چاوی خۆتان بینیتان کەوا زانایان چۆن وەصفی مامۆستای بەڕێزیان کردو بە زاناو بەڕێز ناویان هێناو شاهێدی حەقیان بۆدا، دە ئێوەش ئەی ئەوانەی نەخۆشی حەسادەت و لوت بەرزی هاتۆتە ناوتانەوە پێمان بڵێن و با بزانین چیتان لە هەگبە دایەو بانگەوازی ئێوە بۆچیە؟!!
وەئەوە بانگەوازی مامۆستایە لە دژی بیدعەچی و حزبیەکان خۆ بە چاوی خۆتان دەیبینن کە چۆن وەک مامۆستاو شێخە بەڕێزەکانی کە لێیانەوە فێری چۆنیەتی بانگەوازی و مەنهەجی راست بووە هەر وەک ئەوانیش دەعوەو بانگەوازی بۆ لای قورئان و سوننەت و مەنهەجی هاوەڵان دەکات رەزای خوایان لێ بێت، وە هەروەک مامۆستاکانی خۆی بووە بە چقڵێک وکەوتۆتە ناو چاوی بیدعەچیەکانەوە، وە بووە بە شاخێک و بەرامبەربە ئەهلی بیدەع راوەستاوە.
وە ئەوەش ئێوەن کە هاوکاری و تەعاون لەگەلأ بیدعەچی وحزبیەکاندا دەکەن و داوای کۆمەکیان لێ دەکەن و لە هەموو شتێکدا راوێژ بە کەسانی بیدعەچی و نەخۆش و حزبی دەکەن و تەنانەت لەقوژبنی ماڵەکانیشتاندا جورئەت ناکەن ناویان بە بیدعەچی بهێنن وبەردەوامیش خەریکی پەروەردەکردنی ئەندامەکانیانن!!!
کەواتە پێمان بڵێن: لە پای چی تانەو تەشەر لە مامۆستاوقوتابیەکانی و بانگەوازیکارانی دەعوەو بانگەوازی حەق دەدەن؟!! لەبەر ئەوەی گڵۆڵەتان کەوتۆتە لێژی؟ یان لەبەر ئەوەی نەخۆشن ودڵەکانتان توشی نەخۆشی بووە؟ یان وەک شەمشەمە کوێرە چاوتان لەبەر تیشکی خۆر هەڵنایات؟
وە لێرەوە پێتان دەڵێم: کەوا تەوبە کەن واز لە بڵاو کردنەوەی فیتنە بهێنن، وە چاکیش بزانن کە بەری تیشکی خۆر بە بێژنگ ناگیرێت.
وە کۆتا قسەم بۆتان ئەوەیە: کە باش بزانن هەروەک زانایان وتویانە: (علامة أهل البدع الوقیعة فی أهل الأثر)، کەواتە لە خوابترسن...............)، وە تۆمەتی حزبایەتیان دەدەنە پاڵ، وە ئێمە بەو کەسانە دەڵێین کە تانەو تەشەر دەدەن: تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای پەروەردگار، وە رێگای دوژمنانی مەنهەجی سەلەفی مەگرن، ئەوانەی کەوا کۆمەڵێکی سەلەفی دەبینن کە دەستیان گرتووە بە قورئان و سوننەتەوە، وەهەروەها رێز لە زانایان دەگرن، ئەوا تانەی حزبایەتی لەو کۆمەڵەپیرۆزە دەدەن، وە بیریان چۆتەوە کە کۆبونەوە لەسەر حەق وهاوکاری کردن لەسەر چاکەو لە خوا ترسان ئەوە ئەو کارەیە کە خوای گەورە بە شەرعی داناوە، وە پێغەمبەران و شوێن کەوتوانیان ویارمەتی دەرانیان لەسەری بوون).
وە هەروەها شێخی بەڕێز لە تەزکیەیەکی دەنگی تۆمارکراوداو لەڕێگەی تەلەفۆنەوە دەربارەی مامۆستای بەڕێز دەڵێت: (بەڕاستی لەتۆدا راستگۆیی و دڵسۆزی و پاکی و بێگەردیم بەدی کردووەە ەتا ئەمڕۆژەی کە ئێمە تیاداین، وە دان دەنێم بەوەدا کە بەڕاستی تۆخاوەن عەقڵ و ژیری و زانست و فەزڵێکی زۆریت سوپاس بۆ خوا، وەداواکارم کە خوای گەورە نمونەی تۆ زیاد بکات).
4. وە هەروەها شێخ أحمد الزهرانی کە یەکێکە لە قوتابیە پێشەنگەکانی شێخ ربیع کە چەند کەسێک لە عێڕاقەوە تەلەفۆنی بۆدەکەن ئەویش بەم شێوەیە ئامۆژگاریان دەکات و دەڵێت: (دوو کەس هەن کە تێر نابن، ئەوانەی بە دوای عیلم و زانستی شەرعیدا دەگەڕێن، وە ئەوانەش کەوا طالبی دنیان، ئەوەی کە بە دوای دنیادا دەگەڕێت بەردەوام دەیەوێت ماڵێکی زۆر کۆبکاتەوە، وە بۆیە لەسەرقوتابیانی عیلمیش پێویستە کەوا سور بن و بەردەوام بن لەسەروەرگرتنی زانستی شەرعی، وە لە کەسانی جێگای سیقەو متمانەو سەلەفی و راستگۆ وەری بگرن، وە ئێوە کەسێکتان لایە کە زۆر لە من باشتروچاکترە، وە هەروەها زۆر لە من شارەزاترە، من وای دەبینم وەشێخمان شێخ ربیع بن هادی المدخلی خوا بیپارێزێت تەزکیەی کردووە، کەئەویش شێخ ئەبو عبدالحق الکردیە، داواکارم لە خوای گەورە کەشارەزای بکات و سەرکەوتوویی بکات وە هەروەها سەری بخات بەسەردوژمنانیدا).
پاشان ئەو کەسانە دەیانەوێت کەوا چەند پرسیارێک لە شێخ أحمدالزهرانی بکەن، بەڵام وەڵامیان ناداتەوەو دەڵێت: (واللە داوای لێبوردن دەکەم، وە من پێم وتن کە من شێخ نیم بەڵکو خۆشەویست و شوێنکەوتوویی زانایانم، ئێوە شێخ (ئەبو عبدالحق)تان لایە کە شێخ ربیع تەزکیەی کردووەو وتویەتی: زاناو شارەزایە، ئایا ئێوە ئەمەتانبەس نیە؟ کە خێرو بەرەکەتێکی زۆری تیادایە).
پاشان و لە دوای وەرگرتن و فێربوونی زانستی شەرعی لای زانایان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئازیزو وەک پێش نوێژو وتار خوێن لەمزگەوتی گەورەی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، دواتر بۆ تەواو کردنی خوێندنی باڵا دەستی کردەوە بە خوێندن و توانی بە سەرکەوتوویی خوێندنی ماجستێر تەواو بکات بە پلەی نایاب پاشان لە خوێندنی دکتۆرا وەرگیرا بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی و ئێستا لە کۆتاییەکانیدایە.
وە مامۆستای بەڕێز خاوەنی چەندین کتێب و بڵاوکراوەیە بە زمانی کوردی و عەرەبی، لەوانە:
یەکەم: بە زمانی کوردی:
1. خواپەرستی نەک شەخص پەرستی.
2. تێکۆشان لە پێناوی خوادا.
3. چیرۆکی مەسیحی دەججال.
4. نیشانەی ئەهلی بیدعە لەکەدار کردنی مامۆستایانی شوێنکەوتەی سەلەفی ساڵحە.
5. گفتو گۆیەکی ئاشکراو هێمنانە لەگەڵ مامۆستا سەید ئەحمەدی یەکگرتوو.
6. سەلەفیەت درێژ بونەوەیەکی سروشتی ئیسلامە نەک گروپێکی تازە دامەزراو.
7. حەج و عومرە فەزڵ و چۆنیەتی و حوکمەکانی.
8. هەروەها خاوەنی ئیمتیازو سەرنوسەری گۆڤاری (ڕێگای راست)ە.
دووەم: بە زمانی عەرەبی:
1-اقتضا و القصر للتوحید فی القرآن المجید، رسالة ماجستیر.
الجهود اللغویة لتقریر العقیدة السلفیة، رسالة دکتوراه.
براءة السلفیة وأتباعها من التفجیرات وأنصارها.
تحذیر أهل السنة من الوقوع فی الفتنة.
الأقوال السنیة فی منع الدراسة عند الجمعیات الحزبیة.
حکم دراسة أهل السنة فی الجامعات.
فضل الصیام وأحکامه.
الترتیبات البتوینیة للمنظومة البیوقونیة.
ترتیب متن العقیدة الطحاویة.
الشرح المهذب لمتن العقیدة الطحاویة المرتب.
11. الإیمان باللە، کە کراوە بە مەنهەجی خوێندن بۆ قۆناغی دووەم لەبەشی (علوم القرآن) لە کۆلێژی پەروەردەی جامیعەی تکریت.
وە هەروەها دامەزرێنەری قوتابخانەی (سوننە)یە بۆ زانستی شەرعی لە شاری (عەلەمی) پارێزگای تکریت.
وە ژمارەیەکی زۆر قوتابی تیایدا خوێندویانەو سودمەند بوون، وە لەودەرسانەی کە مامۆستای بەڕێز بە زمانی عەرەبی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی سوننەی شەرح کردووەو بە تۆمار کراوی دەست دەکەون:
1کتاب التوحید مع تعلیقات قرة عیون الموحدین.
2-القول السدید علی کتاب التوحید.
3-شرح العقیدة الواسطیة للەراس.
4-شرح العقیدة الطحاویة لابن أبی العز.
5-الشرح والإبانة لابن بطة.
6-شرح السنة للبربهاری.
7-شرح کتاب الإیمان لأبی عبید القاسم بن سلام.
8-قواعد معرفة البدع للجیزانی.
9-تسهیل الوصول الی معرفة الأصول.
10-الدرر البهیة مع شرح الروضة الندیة فی الفقه.
11-منظومة القواعد الفقهیة للسعدی.
الترتیبات البتوینیة لشرح المنظومة البیقونیة.
نزهة النظر شرح نخبة الفکر.
حلیة طالب العلم بکر أبو زید.
قطر الندی وبل الصدی فی النحو.
عنوان الظرف فی فن الصصرف.
الرائد فی علم الفرائض.
تطهیر الجنان والأرکان عن درن الشرک والکفران.
وە ئەو کتێبانەش کەوا بە زمانی کوردی شەرحی کردوون:
1-کشف الشبهات فی التوحید.
2-البدعة تعریفها أنواعها أحکامها.
3-لمعة الإعتقاد.
4-القواعد الأربع.
5-کتاب التوحید(بةشی یةکةم).
6-العقیدة الإسلامیة.
7-شرح العقیدة الواسطیة(بةشی یةکةم).
8-تةفسیری جوزئی عم.
9-متن العقیدة الطحاویة(بەشی دووەم)
10تةفسیری سورةتی الکهف.
تةفسیری سورةتی الزمر.
تةفسیری سورةتی یس.
تةفسیری سورةتی نوح.
تةفسیری سورةتی الفاتحة.
تةفسیری سورةتی العنکبوت.
تةفسیری سورةتی قاف.
تةفسیری سورةتی الصافات.
تةفسیری سورةتی المعارج.
تةفسیری سورةتی القلم.
شرح التحفة السنیة.
شرح تطهیر الجنان والأرکان عن درن الشرک والکفران.
شرح عنوان الظرف فی فن الصرف.
شرح القواعد الفقهیة للسعدی.
شرح نزهة النظر.
الأصول من علم الأصول.
26.-شرح شذا العرف فی فن الصرف بۆ (بهمن علی کلاری) شەرح کردووە بەلام تەسجیل نەکراوە
شوێن و کات: نەزانراو
📚 فایلی پەیوەندیدار: 9
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️رێگای ڕاستی
2.👁️کەناڵی ئاسمانی ئامۆژگاری
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بەرائەتی سەلەفییەت و شوێن کەوتوانی لە تەقینەوە و پشتیوانانی
2.👁️جیهاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا جۆرەکانی، حوکمەکانی
3.👁️چیرۆکی مەسیحی دەجال
4.👁️چەند پەیامێک لە پەیامەکانی زاناو بانگخواز د. عەبدول لەتیف ئەحمەد
5.👁️حەج و عومره ‌فەزڵ و چۆنیەتی و حوکمەکانی بە گوێرەی بەڵگەکانی قورئان و سوننەت
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️سەلەفی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو: 🕍 ئایینی
👫 جۆری کەس: 📿 ئایینی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژهات سەعید)ەوە لە: Jan 28 2012 5:49PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 10 2021 9:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,651 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.217 KB Jul 24 2020 7:43PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.129 KB Jul 16 2018 11:21PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 وەسفی فەرمانبەرایەتی و...
  📖 سنەووایت(بەفری سپی) لە...
  📖 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021
  🗓️ 04-04-2021
  🗓️ 03-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەی
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ملازم جوامێر
شەهیدی نەمر (جوامێر سایەمیر) کە ناسراوە بە ملازم جوامێر ساڵی 1948 لە گوندی (کەپراد)ی سەر بەشاری مەندەلی لە دایک بووە.
لە گوندەکەی خۆیدا دەستی کردوە بە خوێندن و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە پاشان قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگەی مەندەلی و ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1968 پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ساڵی 1972 کۆلێژی سەربازی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر.
ساڵی 1973 بووە بە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی خانەقین، ساڵی 1975 پەیوەندی کردووە بە کۆم
ملازم جوامێر
نەجات برجزە
تەمەنی 26 ساڵ بوو و لە ئێوارەی رۆژی 05-04-2018 دیارنەماوە. دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانیشی، شەوی 09-04-2018 تەرمەکەی لەنێو گۆمێکی ئاودا بە کوژراوی دۆزرایەوە.[1]
نەجات برجزە
کامەران سەید مەجید
پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی بوو، برای دلێر سەید مەجیدە. رۆژی 09-04-2020 لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
کامەران سەید مەجید
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆحی بەجەستەی بگەیەنێت. حەز بکات هەمیشە ئەو ملپێچەی لەمل بێت و هەست بە جێپەنجەی تۆ بکات.
کاتێک خوێنەر دەست بەخوێندنەوەی وەرگێڕانێکت دەکات هەست بە جوانی وەرگێڕانەکەت بکات، وەکو ئەو تاڵە خورییەی کە تاڵ تاڵ بە پەنجەت دەیهێنیت و لە قولاپەکەی دەئاڵێنیت بۆ ئەوەی قڵف قڵف زنجیرەیەکی لێ درووست بکەیت، بەو جۆرە
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,562 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)