הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,208
תמונות 105,523
ספרים 19,120
קבצים הקשורים 96,177
Video 1,297
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
سیامێوە
קבוצה: מקומות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیامێوە

سیامێوە
سەر شارەدێی ناڵپارێزی شارۆچکەی پێنجوێنە، ئەم گوندە دەکەوێتە بناری چیای سورێنو نێوان بەرزاییەکانی قەڵای سورخابو قوچی بەردەبەلو سەراش-وە، سەراش گردێکی گەورەیە کە پێدەچێت دەستکرد بووبێت وەک خەڵکی گوند ئاماژەیان پێکرد. هاوکات بەرزایی عەرەب سوار لەلایەکی ترەوە ئەم شاخە بەناوی سوارێکی عەرەبەوە کە ناوەکەی نەزانراوە ناونراوە ئەو شاخە چەمی کونێ-ی پێدا تێپەڕ دەبێت کە بەنێو شاخەکەدا گوزەر دەکات، لەکۆندا ئەو شاخەی بۆ کون کراوەو ئاوەکەی دەچێت بۆ گوندی وەڵە سمت. چەمی کونێ جۆگەیەکە کە لەچەمی چەقانەوە وەرگیراوە.
پێگەو سروشتی گوندەکە
سیامێوە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی خڕنوکو بۆڕیدەرو وشقوبەو کانی سێفەوە، ناوی ئەم گوندە سیامێوە لەمێوە ڕەشەوە سەرچاوەی گرتووە، سیا لەزمانی فارسیدا بەمانای ڕەش دێتو مێو هەر مێوە کە هەموومان دەیزانین ئەم ناوچەیە بەوە ناسراوە کە ڕەشە بۆ داری مێو بەو مانایەی ڕەزو مێوی تێدا بەرهەم نایەتو گەر بڕوێت تێیدا، ئەوا دوای یەک دوو ساڵ وشک دەکات.
دانیشتووانی سیامێوە لەهەردوو تیرەی ڕووخزاییو مام وەیی پێکهاتوون کە هەردووکیان سەر بەهۆزی جافن. ژنو ژنخواز لەنێو هەردوو تیرەدا هەیەو هیچ کێشەو گرفتێکیان نییە، بەجۆرێک ئەم دوو هۆزە لەناو یەکدا قاڵبوونەتەوە کە ڕەنگە ئەستەم بێت جیاکردنەوەیان. خەڵکی گوند بەخۆشیو کامەرانی لەباوەشی زێدی بابو باپیرانی خۆیان دەژیان، ژمارەی خێزانەکانی دانیشتووی ئەم گوندە پێش ڕاگواستن دەگەیشتە زیاتر لە50 خێزان. هەرچەندە ڕژێمی بەعس لێیان نەگەڕا ئەو ئارامییە بەردەوام بێت، لەدوای ئەو هەموو نەهامەتی تۆپبارانو هەڕەشەو توندوتیژیەی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەرامبەر بەدانیشتووانی سیامێوەو دەوروبەری کرا، دوای ئەوەی بۆ چەند جارێک سەربازانی بەعس دادەبەزینە ناو گوندو هەڕەشەیان لێئەکردن کە ئەگەر پێشمەرگە یەک فیشەک بتەقێنێ، ئەوا هەموویان ڕەمی دەکرێن.
ئەم گوندە لەساڵی 1980دا دواهەمین گوندی ئەم ناوچەیە بوو کە داگیرکراو بەرەو ئۆردوگا زۆرەملیەکان بەڕێ کرانو گوندەکە ڕوخێنراو پاشانیش سوتێنرا. خێزانەکانی ئەم گوندە بەزەحمەت توانیان کە هەر خێزانەو ئەوەندەی بارێکی هێستر، شتومەکو کەلوپەلی پێویستی خۆیان دەربکەن، وەک خۆیان ئاماژەیان پێکرد زەویو زارو بەرەکەتی ئەم گوندە بەقەد کۆرپەیەکیان شیرین بووە لایان کە وەک ئەوە وابوو کۆرپەکانیان لەوێ جێهێشتبێ. پاش ئەوەی برانە کۆمەڵگای شانەدەریی لەبەر تۆپبارانی شەڕی عیراق - ئێران هەر ڕۆژەی لەشوێنێک بوون، لەترسی تۆپبارانو پاشان خەڵکەکە جارێکی تر بەناچاری چوونە ئۆردوگا زۆرەملیەکانی نەسر و باریکە، تا ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991و پاش کۆڕەوە مەزنەکە، خەڵکی ئەم گوندە بڕیاری گەڕانەوەیاندا بۆ سەر زێدی باو باپیرانیانو جارێکی تر بەگوندەکەیان شاد بوونەوە. هەوڵیانداوە بۆ جارێکی دی دروستی بکەنەوەو باخو ڕەزەکانیان بژێننەوە، ئێستا دانیشتووانی ئەم گوندە دەگاتە 67 خێزانو ئەم ژمارەیەش پێدەچت لەزیادبووندا بێت، ئەگەر خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ بچێت.
دانیشتووانی سیامێوە بەبەخێوکردنی باخە هەنارو چنارەوە خەریکنو بەکەمیی تەماتەو بامێو سەوزەواتی تێدا دەکرێ، لەبەر ئەوەی زەوی بەراویان کەمە، بەڵام لەکاتی گرانییەکە کە ئابڵوقەی ئابووری لەسەر عیراق بوو، خەڵکی گوند مەرەزەو گەنمیان دەکرد، بەڵام ئێستا ناکرێتو لەپێش ڕاگواستنیشدا هەر کراوە، بەڵام ئەوکات زەوی بەگا کێڵدراوە، چونکە ناوچەکە شاخاویە، بەڵام ئێستا کێڵانی زەوی بەگا کەمبۆتەوەو خەڵکەکەش ئەو توانایەی جارانی نەماوە کە دانەوێڵە بکات. هەندێکی دیکەش لەو خێزانانە بەئاژەڵداریەوە خەریکن، ژمارەی ڕەشە وڵاخ لەگوندەدا دەگاتە 60-70 سەرو ژمارەی مەڕو و بزنیش دەگاتە نزیکەی 2400 سەر.
ئەنجومەنی گوند دەڵێ:(بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵەکانمان، کێشەی زۆرمان بەرەو ڕوو دەبێتەوە، لەبەر نەبوونی زەوی پێویست لەم ناوچەیە بۆ کردنی کاو چاندنی جۆی پێویست بۆ ئالیک، بۆیە دەبێت بچینە سەید سادق بۆ کڕینی ئالیک بۆ ئاژەڵەکانمان، هەروەها کەمی باران لەم ساڵانەی دواییدا وایکردووە کە لەوەڕگاکانی ئەم ناوچەیە زۆر زوو کۆتاییان پێ بێتو تەواو بێت کە ئەمەش بۆ ئاژەڵدار زۆر زەحمەتە، مەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێ هاریکاریمان بکات بەپێدانی ئالیک بۆ ئاژەڵەکانمان).
لەچەند ساڵی ڕابردوودا زۆرینەی پیاوانی ئەم گوندەو گوندەکانی دەوروبەری، بەکۆڵبەریەوە خەریک بوون، بەو پێیەی ئەم گوندانە دەکەونە سەر سنورەوە. ئێرانیەکان بەتانیو فەرشو کراسو کەلوپەلی تریان دەهێنایە ئەم دیوو و ئەمانیش برنجو شەکرو چاو و تایدو سابونو جگەرەیان دەناردە ئەو دیوو. ئەم مامەڵەیەش لەشاخی بنی بەردی گومڵێو لەگوندی کانی سێفەوە دەکراو کۆڵبەرەکان دەهاتنە ناو خاکی عیراق بەهێستر. ئەم جۆرە مامەڵەکردنە زیاتر لەساڵەکانی 1977-1980 بوو، پاشانیش لەساڵی 1993 دەستی پێکردەوە تا سەرەتای ساڵەکانی 2000، پاشان ئێران سنووری داخستو ڕێگەی نەدا ئەم مامەڵەیە بەردەوام بیێت کە ئەمەش زیانێکی گەورە بوو بۆ کاسبکارانی ئەم گوندەو گوندەکانی دەوروبەری کە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم مامەڵەکردنە بوو. ئەمە جگە لەوەی مامەڵەی کڕینو فرۆشتنی ئاژەڵیش هەبوو لەنێوانیادا، ئەگەر دینار بەرز بوایە لێرە، ئەوا ئەوان دەهاتن کەلو پەلێکی زۆریان دەکڕی، ئەگەر نزمیش بوایە، ئەوا ئەمان دەچوون کەلوپەلی پێویستیان دەکڕی، بۆیە زۆربەی بژێوی گوندەکانی ئەم ناوچەیە، لەسەر ئەم جۆرە مامەڵانە بوو.
ناسراوەکانی گوند
لەکەسە ناسراوەکانی ئەم گوندەو دەوروبەری، حاجی مەحمود شەریف بوو کە بنەماڵەیەکی گەورە بوونو شەش کوڕی هەبوو، خێزانێکی ئاژەڵداری دەست ڕۆیشتوو بوونو هەمیشە ماڵیان کراوە بوو بۆ پێشمەرگەو ئەوانەی لەئێرانەوە بۆ کاسبی هاتوونو هەر ڕێبوارێک کە پێویستبایە لەو ناوچەیە بحەوێتەوەو پشوویەک بدات، ئەم خانەوادەیە هەمیشە سفرەو خوانیان ئامادەبوو. هەروەها حاجی توفیق شەریف، ڕیش سپیو موختارو خەمخۆری گوند بووەو هەمیشە هەوڵی داوە بەهاوکاری خەڵکەکە کێشەو گرفتەکانی سیامێوەو گوندەکانی دەوروبەری بۆ چارەسەر بکاتو داواکاریو خواستەکانی ناو گوند بگەیەنێتە جێگەی خۆی. هەروەها ژنێکی کارامەو لێهاتوو بەناوی دادە لەیلێ کە مامانی گوندو حەکیمی مناڵان بووە، زۆرینەی مناڵانی گوند لەسەر دەستی ئەودا چاویان بەسروشتی جوانی سیامێوە هەڵهێناوە،ئێستاش لەژیاندا ماوە، بۆیە زۆربەی ژنانی گوند خۆیان بەقەرزاری ئەم خاتوونە لێهاتووە دەزانن.
کارەباو ئاو
سیامێوە دوو کانی تێدا هەڵدەقوڵێ، یەکێکیان پێی دەوترێت کانی گڵەکەوە کە پڕۆژەی ئاوی گوندی لەسەر دروستکراوە، ئەم کانیە ئاوێکی سازگاری هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەم پڕۆژەیە لەکار کەوتووەو هەر ماڵێک بۆ خۆی بەسۆندە لەحەوزی پڕۆژەکەوە ئاوی ڕاکێشاوە کە ئەمەش گرفتی بۆ دروست کردوون، بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا، چونکە ناوچەکەیان ساردەو ئاوەکەیان ئەیبەستێو سۆندەکان بەرگە ناگرن، کانیەکەی تریشیان پێی دەوترێ (کانی سەرسیامێوە) کە لەسەروو ئاوایی هەڵدەقوڵێو بەناو گونددا گوزەر دەکات کە خەڵک بەچەمی سیامێوە ناوی دەبات، خەڵکەکە سوود لەم ئاوە وەردەگرن بۆ کاروباری ڕۆژانەیانو بەتایبەت لەزستاندا کاتێ کە ئاوی پرۆژەکەیان دەیبەستی ئەو ئاوەی بەسۆندە دەیهێنن، ئەوا ژنان لەم چەمەو هەندێ جاریش لەچەمی چەقان بەسەتڵ ئاو دەهێنن. بۆ کشتوکاڵ کردنیش سوود لەو جۆگانە وەردەگرن کە لەسەر چەمی چەقانو چەمی سیامێوە لێدراون بەتایبەت 8 جۆگەکەی سەر چەمی چەقان، چونکە ئەو 7 جۆگەیەی تری سەر چەمی سیامێوە ئاوەکەی لەهاویندا زۆر کەم دەکات بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایی کە وشکە ساڵی بوو. خەڵکی ئەم گوندە زۆر ماندوون بەدەست جۆگە ماڵینەوە، چونکە جۆگەکانیان تا ئێستا بۆ کۆنکریت نەکراوە، بۆیە داواکارن لەلایەنی پەیوەندیدار کە ئاوڕێک لەم گوندە بداتەوە جۆگەکانیان بۆ کۆنکریت بکەن.
سەبارەت بەکارەبا، سیامێوە خزمەتگوزاری کارەبای نیشتمانیی پێگەیشتووەو خەڵکەکە خۆشحاڵن بەدابین کردنی کارەبا بۆ ناو گوندو دەڵێن:(کارەباکەمان لەگەڵ کارەبای شارەکان، هیچ جیاوازییەکی نییە وەک یەک کارەبامان هەیە).
ئاستی خزمەتگوزاریەکان
ئەم گوندە بینای بنکەیەکی تەندروستی گونجاوی بۆ دروستکراوەو لەساڵی 2005وە تا ئێستا نەخراوەتە کار لەبەر نەبوونی ستاف کە چەند جارێک خەڵکی سیامێوەو گوندەکانی دەوروبەری داوایانکردووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی وەڵامی داونەتەوە کە ستافیان نییە، بەڵام وەک دەڵێن:(بەم دواییانە کەسێکی بۆ دامەزراوە کە ئێستا بەشداری خولێک دەکاتو بڕیارە دوای تەواوبوونی لەو خولە، دەستبەکاربێت). بەمەش کێشەی تەندروستی ناوچەکە تا ڕادەیەک چارەسەر دەبێت، گەرنا دەبێت بچن بۆ نەخۆشخانەکەی سەید سادق. وەک گوندنشینانی سیامێوە ئاماژەیان بۆ کرد، جاری واهەبووە لەشەودا کەسێک دووپشک پێوەی داوەو لەبەر ئەوەی لێرە هیچ بنکەیەکی لێ نەبووە، بەو شەوە 50 هەزار دینارمان داوە بەتەکسی تا بمانگەیەنێتە نزیکترین نەخۆشخانە، پار ساڵ ژنێک بەناوی ڕۆشنا عەلی دووپشک پێوەیدا، تاگەیاندیانە سەید ساق بەداخەوە گیانی لەدەستدا، هاوکات ژنێکی تر کە دووگیان بوو بەناوی عائیشە سابیر لەبەر نەبوونی پزیشک، گیانی لەدەستدا.
ڕێگەی ئەم گوندە تائێستا خۆڵە و کە گرفتی بۆ خەڵکەکە دروستکردووە، بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا، هەروەها بۆ مناڵانی گوندو دەوروبەری کە دێنە گوندی سیامێوە بۆ خوێندن. ئەم گوندە خاوەنی چەندین شەهیدە کە ژمارەیان دەگاتە 20 کەس، هەر لەشەهیدی پێشمەرگەو قوربانیەکانی دەستی ڕژێمی بەعسو تۆپباران، دەوروبەری ئەم گوندە مینو تەقەمەنی زۆری تێدایە کە تا ئێستا چەندین کەس بونەتە قوربانی، لەوانە 3 کەسیان شەهید بووەو 6 کەسی تریشیان کەمئەندام بوون.
شایانی باسە سیامێوە، خوێندنگایەکی شەش پۆلی تێدایە، بەڵام ئێستا کراوەتە 9 پۆلی بەبێ ئەوەی هیچ زیادکردنێکی ژووری بۆ بکرێت، بەمەش باری خوێندنی قورستر کردووە لەسەر شانی مامۆستاو قوتابی. مناڵانی گوندەکانی خڕنوکو بۆڕیدەری سەرو خواروو هەروەها جۆمەرەسی، بەزستانی سەخت بەپێ دێن بۆ سیامێوە تا درێژە بەخوێندن بدەن، ئەمە جگە لەوەی کە مناڵەکانیان قۆناغی بنەڕەتیان تەواو کردووەو بۆ دواناوەندی دەبێ ڕوو بکەنە سەید سادق، بۆیە زۆربەی مناڵانی گوند واز لەخوێند دەهێنن لەبەر نەبوونی خوێندنگەو هەروەها گرانی کرێی هاتوچۆ بۆ سەید سادق. دانیشتووانی ئەم گوندەش تا ڕادەیەک توانیویانە سوود لەپێشینەی خانووبەرە وەربگرن، 8 خێزان ئێستا خەریکی ئەوەن خانووەکانیان بەشێوەیەکی مۆدێرن دروست بکەنەوە کە لەگەڵ ژیانی ئەمڕۆدا بگونجێت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,807
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 2
מקומות
תמונה ותיאור
קבוצה: מקומות
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
מקום: כפר
ערים: Penjween
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 96%
96%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 28-01-2012
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) על: 02-09-2012
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 7,807
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.129 KB 28-01-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,208
תמונות 105,523
ספרים 19,120
קבצים הקשורים 96,177
Video 1,297
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.359 2!