لە شاری شنۆ لەدایک بووە! لە بنەماڵەیەکی نێشتمانپەروەر و خۆشناو و مام ناوەندی دا گەوەرە بووە! بە هۆی باب و مام و خاڵیەوە فێری ئەلف –ب کوردایەتی بووە! قۆناغەکانی سەرەتایی و دەبیرستانی لە شنو خوێندوە ودیپلۆمی لە دانیشسەرای مووقەدەماتی کچان لە مەهاباد تەواو کردوە! پاشان لە ژیانی پێشمەرگایەتی دا وێرای کار کردن درێژەی بە خوێندن داوە ولە یەکێک لە زانکۆکانی باشووری کوردستان لیسانسی حقووق(یاسا)ی وەرگرتووە! چالاکی سیاسی هەر لە سەرەتایی شۆرشەوە بە بەشداری لە خۆپێشاندانەکان دا دەست پێ کردوە! ئەرک و بەرپرسایەتی ئەو لە نێو شورش دا بریتین لە:
1- کارو چالاکیە سیاسی یەکانی کە لە یەکیەتیی لاوانی دیموکرات دا دەستی پێ کرد!
2- ساڵی 1358 ئەندامی کۆمیتەی شارستانی شنۆ و بەرپرسی ناوچەی حەسەن نوران بووە!
3- 1359 ئەندامی کۆمیتەی" نەخش" بووە! ئەو کۆمیتەیە پێک هاتبوو لە ئەندامانی کۆمیتە شارستانەکانی نەغەدە، پیرانشار و شنو!
4- هەر لەساڵی 1359بەرپرسی یەکیەتیی ژنان بووە!
5- لە کۆتاییەکانی ساڵی 1359 شاری شنۆی بەجێ هێشت و لە دۆلی دێموکرات(زمزیرانی سەردەشت) و پاشان لە شاخ و دۆلەکانی کوردستان گیرساوەتەوە!
6- سەرەتا لە ڕۆژنامەی کوردستان بەشی وەرگێرانی هەواڵەکانی کوردی بۆ سەر زمانی فارسی دەستی بە کار کردوە!
7- پاش ماوەیەک بۆتە کادری ڕەسمی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران لەبەشی وەرگێرانی هەواڵەکانی کوردی بۆ سەر زمانی فارسی دەستی بە کار کردوە!
8- پاش ماوەیەک بۆتە کادری ڕەسمی ڕادیۆ و وێژەری لە بەشی فارسی وپاشان بەشی کوردی دەست پێ کردوە!
9- بەرپرسایەتی نووسین و بەرێوەبردنی سێ بەرنامەی وەک بەشی شەهیدان، ولامی نامەی گوێگرەکان و بۆ بەختیاری کۆمەل-ی وەئەستۆ گرتوە!
10- ماوەی 5 ساڵ ئەندامی دەستەی نووسەران لە ڕۆژنامەی کۆردستان ئۆرگانی کۆمیتە ناوەندی دا بووە و بەدەیان وەتاری کۆمەلایەتی(لەسەر ژنان و منداڵان)و سیاسی نووسیوە!
11- بۆ ماوەی 5 ساڵ وێرای هاورێیانی سەرپەرەستی گۆڤاری(ژنان) بووە و بە دەیان وتاری سیاسی وکۆمەلایەتی نووسیوە و وەرگیراوەتەوە!
12- ماوەی شەش ساڵ بەرپرسی بونیادی پشتیوانیی لە ڕێکخراوە سینفی دیموکراتیکەکان بووە!
13- لە هەموو کۆنگرەکانی حیزبی دێمۆکرات دا بەشدار بووە، جگە لە کۆنگرەی 7 کە لە دەرەوەی وڵات بووە!
14- لە کۆنگرەی 11 تا کۆنگرەی 15 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکرات بووە!
15 - ئێستاش لە تاراوگە دوور لە زێد وخزم و کەسان بۆ نەتەوەکەی خەبات دەکا!
16- لە ماوەی 33 ساڵ پێشمەرگایەتی و شۆرش دا گەلێک چەرمە سەری ونەهامەتی لە پێناو ئازادی گەلەکەی دا چێشتوە!