📊 بابەت 374,096 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,362 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,569
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
👫 مینا ئەحمەد حاجی حەسەن (یای مینای قازی- یای یایان) | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

مینا ئەحمەد حاجی حەسەن (یای مینای قازی- یای یایان)


فایلی پەیوەندیدار 📂
هاوسەری پێشەوا قازی محەمەدپێشەوا قازی محەمەدی نەمربووە، ساڵی1908 لەشاری مەهابادمەهاباد لە دایکبووە، ﻭ ﺑﺎﻭﮐﯽ ﻧﺎﻭﯼ (ئەحمەد) ﻭ ﺩﺍﯾﮑﯽ ﻧﺎﻭﯼ (گوڵئەندام)ﺑﻮﻭ، ئەو لە ماڵباتی حاﺟﯽ حەسەن ﺑﻮﻭ کەماڵباتێکی، مەزنبوون لە ﻣﻮﮐﺮﯾﺎﻥ بەرلەوەی شوو بە پێشەوا ﺑﮑﺎﺕ ﭘﺎﺷﻨﺎﻭﯼ ئەو (ئەسکەندەری) ﺑﻮﻭە، لە تەمەنی 19 ساڵیدا، بووە بە هاوژینی پێشەوا قازی محمەد، لە ساڵی 1945 یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیان دامەزراند و (یای منیا) بووە یەکەم سەرۆکی ئەو رێخراوە.
ﻣﯿﻨﺎ ﺧﺎﻧﻢ لە ﺳﺎڵەﮐﺎﻧﯽ 1927 - 1928 لەگەڵ پێشەوای کورد یەک دەناسن و پاشان ژیانی هاوسەری پێکدەهێنن. ﻣﯿﻨﺎﺧﺎﻧﻢ سەرەڕای ئەوەی خوێندەوارییەکی باشی نەبووە، بەڵام پاڵپشت و یاریدەدەری پێشەوا بووە لەهەموو بوارەکانی ژیانیدا. ژنێکی لێهاتووی سەردەمی خۆی بووە و توانی لەماوەیەکی کەمدا بگاتە ئەو ئاستەی، کە ڕۆڵێ کارا بگێڕێت، لە هاوکاری هاوسەرەکەی و بە فەرمی تێکەڵ بەژیانی سیاسی ببێت. لە کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بووە سەرۆکی رێکخراو (یایان-ژنان)، کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی ژیانی کوردستان بووە. بەمجۆرە مینا خانم، لەو هەلومەرجەدا لەکاتێکدا لە دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەشداری ژن لە چالاکی سیاسیدا لەمپەر و رێگربوون، توانی دەورێکی بەرچاو بگێرێت. لە دەستپێکی هاتنە مەیدانی ژن بۆ گۆڕەپانی سیاسی. کە وەک لایەنێکی دیکەی پرشنگداری کۆمار دەبیبرێت، چوونکە توانی لە کۆمەڵگایەکی کشتوکاڵی و خێڵەکیدا بوار و بەستنی بۆ بەشداریی ژنان لە سیاسەتدا دابین کرد. هەروەها بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی پێشەوا قازی دەردەخات، کە هاوسەرەکەی بۆ گێڕانی ئەو ڕۆڵە هانداوە. ئەم ژنە تێکۆشەر تەمەنی (38) ساڵ بووە، کە پشەوا لە سێدارە دراوە، ئیتر لەو کاتەوە جگەلە دایکایەتی ئەرکی باوکایەتیی بۆ منداڵەکانیشی کەوتووەتە ئەستۆ، مینا خانم 9 منداڵی لە پێشەوا هەبووە، یەکێکیان بە ساوایی و لەناو لانکەدا گیانی سپاردووە و توانیویەتی 8 منداڵ گەورە بکات و بیانێرێتە قوتابخانە و بەشێکیان توانیان زانکۆ تەواو بکەن و منداڵەکانی بەبیری کوردایەتی و نەتەوایەتی گۆشکردووە.
بەداخەوە لەم بوارەشدا بنەماڵەی پێشەوا بێ خەم و کارەسات نەبوون. (عیسمەت خانم) کچەگەورەی پێشەوا بە لاوێتی جوانەمەرگ بووە و (عیفەت خانم) لە ساڵی 1989 لە وڵاتی سوید بە پلانێکی تیرۆرستی گیانی لەدەستداوە. کورە تاقانەکەشی (عەلی قازی) لە هەڕەتی لاویدا تووشێ تاراوگە و دوورخستنەوە بووە، لە چەند لایەکی دیکەشەوە تووشی دڵرەقی قینی ناڕەوا و بێ پاساو هاتووە، سەردەمێکیش لە زیندانی حیزبی دیموکرات بووە لە دۆڵەتوو توندکرا و 5 ساڵیش لە لە زیندانەکانی عێراقدا بووە. بەوەش هەموو ئەرکێکی قورس دەکەوتە سەر شانی هاوسەرە وەفادارەکەی پێشەوا بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی و کار و باری ژیانیان.
مینا خانم لە ژیانیدا تووشی گەلێک ناخۆشی و ناڕەحەتی هاتووە. لەلایەن ڕژێمە داگیرکەرەکانی ئێرانەوە و تووشی زیندانیکردن و ئەشکەنجە و ئازار بووە.
ئەم ژنە خۆڕاگرە لەساڵی 1984 بۆ ماوەی 11 مانگ لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە زیندانی کراوە و ئەشکەنجەی زۆر دراوە، هەر لەوکاتەوە تووشی نەخۆشی دەبێت. ڕژێمی ئیسلامی ئێران، داوا دەکات لەبری ئەوەی کە بۆ چارەسەر بچێتە نەخۆشخانە، یەکێک لە کچەکانی لەجێگای ئەو زیندانی بکرێت. بۆیە (فەوزیە)ی کچی دەچێتە زیندان و دایکیشی بۆ نەخۆشخانەی تاران بەڕێ دەکرێت. لە نەخۆشخانەی تاران بەهاوکاری کوردانی تاران ڕزگاری دەبێت و لە شاری مەشهەد دەشاردرێتەوە. ساڵی 1991 دەچێتە وڵاتی ئەڵمانیا و دوای ماوەیەکی کەم دەگەڕێتەوە مەهاباد. لە ساڵانی 1995-1996 بۆ چارەسەی نەخۆشییەکەی ڕوودەکاتەوە هەندەران و دوای ئەوەی کە لە چارەسەر نائومێد دەبێت، دەگەڕێتەوە شاری مەهاباد
میناخانم، تا دوا ساتەکانی ژیانی ئاواتی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی لە دڵدابووە.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری (وارڤین) دەڵێت: (هەرچەند باش دەزانم کە گەلی کورد لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردەکەوێت و دەگاتە ئامانجە مێژوویەکەی خۆی و ئاواتم ئەوەیە کە ڕۆژێک تەواوی کوردستان ببێتە یەک و کوردیش لەو دنیایەیدا دەوڵەتی خۆی هەبێت)
لە ڕێکەوتی 18-02-1998 لە بەرەبەیانی 29 ڕێبەندان لە شاری مەهاباد بەیەکجاری چاوی لێدەنێ و ماڵئاوایی لە ژیان دەکات.
منداڵەکانی:
1- عیسمەتی قازی، ماوەی ژیانی (1937 تا 1957) لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی دەکات.
2- عیفەتی قازی ساڵی 1989 بە پلانێکی تیرۆرستی گیان لە دەستدەدات لە وڵاتی سوید.)
3- مونیرە قازی ساڵی 1938 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە و تا ئێستاش لە ژیاندایە.
4- پەروینی قازی لە ساڵی 1942 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە و لە 28-02-1999 لە شاری تاران کۆچی دوایی کردووە.
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئەلبوومی وێنەی ژنانی چالاکی رۆژهەڵات- میترا ئاریان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 18-02-1998
👫 جۆری کەس: ⛓ زیندانی سیاسی
👫 جۆری کەس: 🌟 ناسراو
⚤ رەگەزی کەس: 👩 مێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: 💊 مەرگی سروشتی و نەخۆشی
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هەڤاڵ نەژاد)ەوە لە: Jan 19 2012 8:14PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 18 2020 8:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 18,870 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB Jan 19 2012 8:14PMهەڤاڵ نەژاد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

مینا ئەحمەد حاجی حەسەن (یای مینای قازی- یای یایان)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەڵگەنامەیەک دەربارەی یای مینا قازی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️مینا قازی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-02-1998
2.👁️28-02-1999
📷 وێنە و پێناس
1.👁️عیسمەتی قازی، مینای قازی و عیفەتی قازی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,671 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574