ئەم ئەشکەوتە دەکەوێتە شاخی مەشرەف بە دەرە، لە سێ کیلۆمەتری باکووری شاری دێهلورانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە.
درێژایی ئەم ئەشکەوتە 155 مەترە، زەوییەکەی 30 مەترە و بەرزییەکەی لە ژێرەوە بۆ سەقف 50 مەتر دەبێت. بەهۆی ئەوەی لەناو ئەشکەوتەدا زیاتر لە 20 هەزار شەمشەمە کوێرەی تێدایە، ناونراوە خەفاش (بە کوردی دەبێتە شەمشەمەکوێرە).
ئەم ئەشکەوتە یەکێکە لە ئەشکەوتە مێژووییەکانی ئەو ناوچەیە و پێشتر مرۆڤی تێدا ژیاوە، لە لایەن شوێنەوارناسانەوە چەندین کۆنینەی مێژوویی تیدا دۆزراوەتەوە.
ئەشکەوتی خەفاش لە لایەن فەرمانگەی ئاساری میللی وڵاتی داگیرکەری ئێرانەوە تۆمارکراوە و دەپارێزرێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,785 times