شاری ئاودانان یا (ئابدانان)، شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، دەکەوێتە پارێزگای ئیلام. ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 50 هەزار کەسە.
باکووری شارەکە بەرزایی و شاخ و دارستانی چڕە، باشووریشی دەشتە و بۆ کشتوکاڵ لەبار و گونجاوە.
شاری ئاودانان چەندین کۆنینە و شوێنەرای مێژوویی لێیە، لەوانە؛ قەڵا و شاری جولیان، تەنگەی ئاوبردە، قەڵای پشت قەڵا، قەڵای هەزار دەر.
هەروەها چەندین شوێنی گەشتیاری لێیە، لەوانە؛ دەریاچەی دووقلو، سەیرانگای سەراوی ئاودانان.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,867 keer bekeken