بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئاراسنامە – وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,945) پەڕتووک||
📅 24-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەد 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سۆهەیلا حیجاب، چالاکی مەدەنیی کرماشانی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی رەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان
📅 24-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دەمیرتاش؛ جه‌ژنا وه‌ پیرۆز به؛ رۆشانێ شما بمباره‌ك بۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,841 | وێنە 58,867 | پەڕتووک PDF 10,945 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,512 |
👫 ئەورەحمان پاشای بابان | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەورەحمان پاشای بابان


ئەوڕەحمان پاشای کوڕی مەحمود پاشای بابان یەکێکە لە میرە هەرە ناودارەکانی کوردو لە سەردەمی ئەودا میرنشینی بابان رووبەڕووی گەلێک گۆڕانکاریی سیاسیو سەربازیی گەورە بووەوە.
ئەوڕەحمان پاشا هەر زوو هەستی بەوە کردبوو کە سنوری تەسکی ناوچەکەو نەبوونی پەیوەندی راستەوخۆ بە سوڵتانی عوسمانیەوە دوو هەڕەشەی گەورەی سەر کوردو سەر میرنشینی بابانن، بۆیە لە ماوەی ژیانیدا چەندین جار هەوڵیداوە هەم سنوری میرنشینی بابان گەورە بکات و هەم هێزێکی چەکداری وای هەبێت کە والی بەغدا نەتوانێت دەستبخاتە کاروباریەوە.
ناکۆکی دێرینی نێوان دەوڵەتی ئێرانو دەوڵەتی عوسمانیو ناتەبایی لە نێوان سەردارەکانی باباندا ئەم ئاواتەی ئەوڕەحمان پاشایان زیندەبەچاڵکرد.
ئەوڕەحمان پاشا لە ساڵی (1783)ی زاینییەوە تا ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی نۆزدە بە پچڕپچڕی ماوەی (24) ساڵ میری وڵاتی بابان بووەو لە پێناو بەرگرییکردن لەو میرنشینە، گەلێک شەڕی قارەمانانەی کردووە، کە دوو جاریان لە ناوچەی (دەربەندی بازیان) بووەو لە سەردەمێکیشدا هێندە بەهێز بووە کە توانیوێتی دەسەڵاتی والی بەغدا بخاتە مەترسییەوە.
کاربەدەستانی دەوڵەتی عوسمانی هەر زوو هەستیان بە مەترسیی ئەو ئامانجە گەورانەی ئەوڕەحمان پاشا کردووە، بۆیە چەند جارێکو هەر بۆ ئەوەی لە کوردستان دووری بخەنەوە، پۆستی وەزارەتیان لە ئەستەموڵ داوەتێ، بەڵام ئەوڕەحمان پاشا ئەو پێشنیارانەی رەتکردۆتەوە.
ئەوڕەحمان پاشا جگە لەوەی کە فەرماندەیەکی سەربازییو سەرکردەیەکی لێهاتووی کاروباری ئیداری بووە، مرۆڤێکی بەخشندەو پشتیوانێکی گەورەی زاناو شاعیرو نووسەرانیش بوو.
بە لەناوچوونی دەسەڵاتی ئەوڕەحمان پاشا، میرنشینی بابان ئەو سەربەخۆییەی لەدەستداو بە ئاشکرا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی والی بەغداو کاربەدەستانی عوسمانییەوە.
ئەم پاشا ناودارەی میرنشینی بابان رۆژی 22ی ئابی ساڵی 1813 کۆچی دوایی کرد.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 92% ✔️
92%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
92%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 1 2012 11:51PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 8 2016 1:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 13,403 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.119 KB Jan 1 2012 11:51PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەورەحمان پاشای بابان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئەوڕەحمان پاشای بابان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️1779
2.👁️1791
3.👁️1799
4.👁️1805
5.👁️1806
6.👁️1808
7.👁️1812
8.👁️1813
📖 کورتەباس
1.👁️ئەوڕەحمان پاشا لەشەڕێکی 10 خولەکی دا توانیوویەتی سوپای والی بەغدا بشکێنێت!
2.👁️مزگەوتەکانی سلێمانی
3.👁️میرنشینی بابان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 14,477 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574