عەفرین
هەرێمی
عەفرینعەفرین کە یەکێکە لە سێ کانتۆنەکەی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەیەکی شاخاوییە، بە کشتوکاڵ بەرهەمهێنانی زەیتون بەناوبانگە.
عەفرین هاوسنوورە لەگەڵ
باکووری کوردستانباکووری کوردستان، لە رووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای
حەڵەبحەڵەبە، ڕووبەری ئەم هەرێمە 3850 کیلۆمەتر دووجایە، لە حەوت شارەدێی و 366 گوند پێکهاتووە، ژمارەی دانیشتوانی 525000 کەسە.
زانیاری لەسەر جوگرافیای کانتۆنی عەفرین(Afrin)
٭شارێکی ڕۆژئاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب. کە (63)کم دوورە لە پارێزگای حەلەب. ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج (بە عەرەبی: جبل_الاکراد) هەڵکەوتووە.
٭ درێژی هەرێمەکە (55)کم، پانی (75)کم.
٭ ئەم ناوچەیە (366) گوندی لە پانتایی (2.033) کم لەخۆ گرتووە.
٭ ڕوبەرەکەی (3850)کم2، واتا لە 2٪ کۆی خاکی سوریا پێک دێنێت.
٭ (119)کم سنوری لەگەڵ خاکی تورکیا هەیە.
٭ (50)کم لە دەریای_ناوەڕاست دوورە.
٭ (32)کم. سنووری هەیە لەگەڵ بەرەی_نوسڕە لەبەشی باکور.
٭ ژمارەی (دانیشتوان)ی ناوچەی عەفرین پتر لە (523528) هەزار کەسە، کە لە (7) ناوچەدا جێگیر بوون.
٭ ناحیە کانی بریتین لە (بلبلە، راجو، شەران، مەعبەتلی، شێخ حەدید، عەفرین، جەندەریس)
٭بەرزایی لەئاستی ڕووی دەریا (256) مەترە، واتا (840 پێ)یە.
٭ دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن
٭ ئایین سوننی (حەنەفی)، زەردەشتی، عەلەوی.
٭ ئەم شارە پاڵی بە بناری زنجیرە کێوی(کرمانج) داوە و ڕووباری عەفرین بەلایدا تێدەپەڕێ. بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی(هەوارەیە)، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا 1200
٭ ئەم ناوچەیە لەدەرهێنانی ڕۆنی_زەیتوون و دروستکردنی سابوونی_زەیتوون، لەم شارەدا زۆر برەوی هەیە.
شاری عەفرین لە سەر سەوزترین شارەکانی سووریایە و باخ و بێستانی زۆر و بەرفراوان و کوێستانە فێنکەکانی، هەمیشە بابەتی سەردانی گەشتیاران بووە.
رۆژی
20-01-201820-01-2018 هێرشێکی دڕندانەی کرایەسەر لەلایەن سوپای تورک و چەتە ئیسلامییەکانەوە. عەفرین و
شەڕڤانشەڕڤانان زۆر ئازایانە نزیکەی دوو مانگ خۆڕاگربوون، پاشان لە رۆژی
18-03-201818-03-2018 عەفرین داگیرکرا و خەڵکەکەی ئاوارەبوون و زۆربەی ماڵ و دوکانەکانی ئەو شارە تاڵانکرا.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)